Timi Yasayy

Timi Yasayy تیمی یاسایی بۆ ڕاوێژی یاسایی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری یاسایی

23/02/2026

پیشەی پارێزەرایەتی حەڵاڵە یان حەرام!!

ئایا دەکرێت  پیش هاتنی ماوەی قەرزەم بتوانم قەرزەکەم لەقەرزار وەرگرمەوە  ؟ بەبێ رەزامەندئ قەرزاریش  👇👇👇ماددەی ٢٩٥ لە قانو...
22/02/2026

ئایا دەکرێت پیش هاتنی ماوەی قەرزەم بتوانم قەرزەکەم لەقەرزار وەرگرمەوە ؟ بەبێ رەزامەندئ قەرزاریش 👇👇👇

ماددەی ٢٩٥ لە قانون المدنی
لەم حالەتانەدا دەتوانیت قەرزەکەت وەرگریتەوە پیش هاتنی ماوەی دانەوەی قەرزەکەت ئەگەرچی قەرزار رازی نەبێت

١- ئەگەر قەرزار ئیفلاسی کرد
٢- ئەگەر قەرزارەکە ضمانێک ( رهن ) یان کفالەتیکی بو گرێنتی دانەوەی قەرزەکەی دا بوو پاشان ئەو ضمانەی کەمکردەوە
٣- ئەگەر بەلێنی دانانی ضمانیک کردبوو بەلام بەلێنەکەی نەبردەسەر
وەک بەلێن دان بە رهن کردنی عقارێک بەلام ئامادەنەبووو رهنەکە لە طابوو تسجیل بکات یان کفالەتیکی مرور بەلام کفالەکەی دانەنا

هەڕەشە و بڵاوکردنەوەی وێنەی خەڵک تەنها "هەڵە" نییە، بەڵکو تاوانێکی گەورەیە! ئاگاداربن⚠️لە سەردەمی سۆشیاڵ میدیادا، هەندێک...
22/02/2026

هەڕەشە و بڵاوکردنەوەی وێنەی خەڵک تەنها "هەڵە" نییە، بەڵکو تاوانێکی گەورەیە! ئاگاداربن⚠️
لە سەردەمی سۆشیاڵ میدیادا، هەندێک کەس وا دەزانن ناردنی نامەیەکی بێزارکەر هەڕەشەئامێز یان بڵاوکردنەوەی وێنە و زانیاری تایبەتی کەسێک کارێکی سادەیە، بەڵام یاسا بە توندی ڕووبەڕووی ئەم جۆرە ڕەفتارانە دەبێتەوە ئەم کارانە بە "نایاسایی" و "تاوان" هەژمار دەکرێن:
1️⃣ هەڕەشە: ناردنی هەر نامەیەک بۆ ترساندنی کەسێک یان ناچارکردنی بە کردنی کارێک، دەچێتە خانەی "هەڕەشەکردن" و سزای زیندانی و غەرامەی لەسەرە.
2️⃣ بڵاوکردنەوەی وێنەی تایبەت: بڵاوکردنەوەی وێنە یان دەنگی هەر کەسێک بەبێ ڕەزامەندی خۆی، تەنانەت ئەگەر لەناو گرووپێکی داخراویشدا بێت، بەزاندنی سنووری کەسییە و دەتوانێت داوای یاسایی و قەرەبوت لەسەرتۆماربکات
3️⃣ خراپ بەکارهێنانی مۆبایل: هەر جۆرە بێزارکردنێک لە ڕێگەی پەیوەندی یان نامەوە کە ببێتە هۆی تێکدانی ئارامی خەڵک، سزای یاسایی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
⚖️ ئامۆژگاری ئێمە: پاراستنی نهێنی و ڕێزگرتن لە تایبەتمەندی کەسانی تر، تەنها ئەخلاق رەوشتێکی جوان نییە، بەڵکو پاراستنی خودی خۆتە لە سزای یاسایی.

#یاسا #پارێزەر #هۆشیاری

پێش ئەوەی بڕیاری جیابوونەوە بدەیت، ئەمە بخوێنەرەوە!پێش ئەوەی واژۆ لەسەر کاغەزی جیابوونەوە بکەیت و بڕیار بدەیت ژیانێکی نو...
20/02/2026

پێش ئەوەی بڕیاری جیابوونەوە بدەیت، ئەمە بخوێنەرەوە!
پێش ئەوەی واژۆ لەسەر کاغەزی جیابوونەوە بکەیت و بڕیار بدەیت ژیانێکی نوێ بۆ خۆت دروست بکەیت، باش بزانە کە تۆ تەنها کۆتایی بە هاوسەرگیرییەک ناهێنیت، بەڵکو بڕیاری "کوشتنی ژیانێکی درێژخایەن"ت داوە بۆ ئەو کەسانەی کە بێتاوان لە نێوان ئێوەدا قوربانین.

کاتێک تۆ و هاوسەرەکەت بڕیار دەدەن لەبەر ئارامیی خۆتان یان هەر هۆکارێکی تر جیا ببنەوە، دەبێت ئەوە بزانیت کە ژیانی هاوسەرگیری لە بنەڕەتدا لەسەر "قوربانیدان" بونیاد نراوە. کاتێک بەرژەوەندیی تایبەتی خۆت دەخەیتە پێش داهاتووی منداڵەکەت، تۆ تاوانێکی گەورە بەرامبەر بەو ڕۆحە بێدەسەڵاتە ئەنجام دەدەیت. جیابوونەوە تەنها گۆڕینی ماڵ نییە، بەڵکو وێرانکردنی نژیارێکی دەروونییە کە ساڵانێکی زۆری دەوێت تا دروست ببێتەوە، یان ڕەنگە هەرگیز دروست نەبێتەوە.

پێش ئەوەی بڕیار بدەیت، تکایە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکە و بزانە کە لە هەر ساڵێکی تەمەنی منداڵەکەتدا، چ خەنجەرێکی ژەهراوی دەوەشێنیتە ناو دەروونی؛ چونکە جیابوونەوە، کاتێک منداڵ لە گۆڕێدایە، گەورەترین تاوانە.

-----------------------------------------------------------
گەشتێکی بێدەنگ بەناو ساڵەکاندا: منداڵ و هەرزەکار لە سایەی جیابوونەوەدا
-----------------------------------------------------------

# # # قۆناغی یەکەم: منداڵیی پێشوەختە (٣ تا ٥ ساڵ)
لەم تەمەنەدا منداڵ هێشتا لە پرۆسەی ناسینی "من" و "ئەوانی تر"دایە.

* تەمەنی ٣ ساڵی: منداڵ زمانەکەی هێشتا بۆ دەربڕینی هەستە قورسەکان گەشەی نەکردووە. ئەو تەنها هەست بە "نەمان" دەکات. جیابوونەوە لای ئەو وەک "ونبوون" وایە. کاتێک باوک یان دایک دەڕوات، منداڵەکە وا هەست دەکات پارچەیەکی جەستەی خۆی ون کردووە. لێرەدا "دڵەڕاوکێی جیابوونەوە" دەگاتە لوتکە.
* تەمەنی ٤ ساڵی: لێرەدا "خەیاڵ" دەست پێ دەکات. منداڵ وا دەزانێت هەموو شتێک بەهۆی ئەوەوەیە. ئەگەر دایکی بگری، منداڵەکە لۆمەی خۆی دەکات. ئەو پێی وایە ئەگەر "منداڵێکی باشتر" بێت، باوکی دەگەڕێتەوە.
* تەمەنی ٥ ساڵی: منداڵ دەست دەکات بە تێگەیشتن لەوەی کە ماڵەکە بووە بە دوو نیوە. لێرەدا ترس لە "داهاتوو" دروست دەبێت. پرسیارە دووبارەکانی وەک "کێ من دەبات بۆ باخچە؟" یان "کێ لەگەڵم دەخەوێت؟" نیشانەی تێکچوونی سیستەمی ئاسایشن لای ئەو.

قۆناغی دووەم: منداڵیی ناوەند (٦ تا ٩ ساڵ)
لەم تەمەنەدا منداڵ دەچێتە ناو کۆمەڵگەی دەرەوە (قوتابخانە) و بەراوردکاری دەست پێ دەکات.

* تەمەنی ٦ ساڵی: خەمێکی قوڵ لای منداڵ دروست دەبێت. لێرەدا منداڵەکە بۆ یەکەمجار هەست بە "شەرم" دەکات لەبەردەم هاوڕێکانی. ئەو نایەوێت کەس بزانێت ماڵیان جیا بووەتەوە.
* تەمەنی ٧ ساڵی: منداڵ دەست دەکات بە تێگەیشتن لە هۆکارەکان، بەڵام هێشتا هیوای ئاشتبوونەوەی هەیە. زۆرجار نەخۆشی جەستەیی وەک زەبرێکی دەروونی لای دروست دەبێت (وەک سەرئێشە یان سکئێشەی بێ هۆکار).
* تەمەنی ٨ ساڵی: تووڕەیی دەست پێ دەکات. منداڵەکە تووڕەیە لەو کەسەی کە ماڵەکەی جێهێشتووە. ئەو هەست بە "بێوەفایی" دەکات. لێرەدا ململانێی "وەفاداری" دەست پێ دەکات؛ ئەگەر پێبکەنێت لەگەڵ باوکی، هەست دەکات خیانەتی لە دایکی کردووە.
* تەمەنی ٩ ساڵی: منداڵەکە دەبێتە "چاودێر". ئەو بە وردی سەیری هەڵسوکەوتی دایک و باوکی دەکات. هەوڵ دەدات ببێتە "منداڵە گەورەکە" و باری دەروونی دایک و باوکی هەڵبگرێت، ئەمەش وای لێ دەکات زووتر لە تەمەنی خۆی گەورە بێت و منداڵیی خۆی ون بکات.

# # # قۆناغی سێیەم: پێش هەرزەکاری (١٠ تا ١٢ ساڵ)
ئەمە قۆناغی گواستنەوەیە بەرەو سەربەخۆیی، بەڵام برینەکە هێشتا دەکوڵێت.

* تەمەنی ١٠ ساڵی: منداڵەکە دەست دەکات بە دادوەریکردن. ئەو بڕیار دەدات کێ "خراپە" و کێ "باشە". ئەمە مەترسیدارترین قۆناغە چونکە ڕق و کینە لەم تەمەنەدا ڕەگ دادەکوتێت.
* تەمەنی ١١ ساڵی: یاخیبوون دەست پێ دەکات. منداڵەکە چیتر گوێ ناگرێت. ئەو دەڵێت: "ئێوە نەانتوانی ژیانی خۆتان ڕێکبخەن، بۆیە مافتان نییە پێم بڵێن چی بکەم".
* تەمەنی ١٢ ساڵی: منداڵەکە هەست بە تەنهاییەکی زۆر دەکات. ئەو دەچێتە ناو قاڵبێکی بێدەنگییەوە. لێرەدا متمانە بە "گەورەکان" بە گشتی لەناو دەچێت.

# # # قۆناغی چوارەم: هەرزەکاری (١٣ تا ١٦ ساڵ)
لێرەدا جیابوونەوەی دایک و باوک ڕەنگی توندوتیژی یان دابڕانی ڕەها دەگرێت.

* تەمەنی ١٣ ساڵی: هەوڵ دەدات ناسنامەیەکی نوێ بۆ خۆی دروست بکات کە دوور بێت لە کێشەی دایک و باوکی. ئەو زیاتر پەنا بۆ هاوڕێکانی دەبات و ماڵەوە تەنها وەک "هوتێلێک" دەبینێت.
* تەمەنی ١٤ ساڵی: تێگەیشتن لە "ڕاستییە تاڵەکان". ئەو دەست دەکات بە تێگەیشتن لە هۆکارە دارایی و کۆمەڵایەتییەکانی جیابوونەوە. فشارێکی زۆری لەسەرە چونکە دەبێت لە نێوان دوو جیهانی جیاوازدا بژی.
* تەمەنی ١٥ ساڵی: خەمۆکی و دڵەڕاوکێ لای هەرزەکارەکە دەگاتە لوتکە. ئەو پرسیار لە "مانای ژیان" و "مانای خێزان" دەکات. ئەگەر پاڵپشتی نەکرێت، ڕەنگە پەنا بۆ ڕەفتاری مەترسیدار ببات بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییە سۆزدارییەکەی.
* تەمەنی ١٦ ساڵی: لێرەدا هەرزەکارەکە دەست دەکات بە پلاندانان بۆ دوورکەوتنەوە. ئەو دەیەوێت زووتر تەمەنی بێتە سەر و سەربەخۆ بێت تا لەو ژینگەیە دەرباز بێت کە هەمیشە یادگاری ناخۆشی بیر دەخاتەوە.

# # # قۆناغی پێنجەم: زانکۆ و پێگەیشتن (١٨ تا ٢٢ ساڵ)
لەم قۆناغەدا، هەرچەندە مرۆڤەکە گەورە بووە، بەڵام جیابوونەوەکە کاریگەریی لەسەر "بنیاتنانی داهاتوو" دەبێت.

* قۆناغی زانکۆ: لێرەدا گەنجەکە لە ژێر فشاری "بەرپرسیارێتی"دایە. کاتێک هاوڕێکانی لە پشووەکاندا دەگەڕێنەوە بۆ "ماڵە گەورەکە"، ئەو دەبێت کاتەکانی دابەش بکات لە نێوان دوو ماڵدا. ئەمە هەستێکی "ئاوارەیی" هەمیشەیی لای دروست دەبێت.
* ململانێی دارایی: زۆرجار کێشەی خەرجییەکانی زانکۆ دەبێتە هۆی نوێبوونەوەی شەڕی نێوان دایک و باوک، ئەمەش وا لە گەنجەکە دەکات هەست بەوە بکات کە ئەو "بارگرانییە" نەک کوڕ یان کچی ئەوان.
* پێگەیشتنی فیکری: گەنجەکە لێرەدا دەگاتە ئەو ئەنجامەی کە خێزان دەکرێت شوێنێکی ئارام نەبێت. ئەو بە چاوێکی زۆر گوماناوییەوە سەیری هەموو جۆرە "پەیوەستبوونێک" دەکات. ئەو متمانەیەی کە دەبوو لە منداڵیدا بۆی دروست ببێت، لێرەدا دەبێتە دیوارێکی ئەستور کە ڕێگەی نادات بە ئاسانی متمانە بە کەسانی تر بکات، تەنانەت لە هاوڕێیەتییە سادەکانیشدا.

ئازاری جیابوونەوە وەک زەبرێکی ڕەش وایە لەسەر جەستەی درەختێک؛ درەختەکە گەورە دەبێت، بەرز دەبێتەوە، بەڵام ئەو زەبرە هەر لە ناو جەرگەی درەختەکەدا دەمێنێتەوە. منداڵی دوای جیابوونەوە پێویستی بەوە نییە کە ڕاستییەکەی لێ بشاردرێتەوە، بەڵکو پێویستی بەوەیە دڵنیا بکرێتەوە کە "ئەو" هێشتا خۆشەویستە و هێشتا پارێزراوە، بێ گوێدانە ئەوەی دایک و باوکی پێکەوەن یان نا.

✍️ نووسینی: سەردار حاجی عەلی

🔹پرسیار /  کەسێکمان گیراوە لەسەر مخدرات بۆچی بە کەفالەت ئازاد ناکرێت؟ ▪️وەڵام/ 🔻‎ئەبێت جیاوازی بکەین لە نێوان تاوانی باز...
20/02/2026

🔹پرسیار / کەسێکمان گیراوە لەسەر مخدرات بۆچی بە کەفالەت ئازاد ناکرێت؟
▪️وەڵام/ 🔻

‎ئەبێت جیاوازی بکەین لە نێوان تاوانی بازرگانی کردن بە مادەی ھۆشبەر لەگەڵ بەکارھێنانی مادەی ھۆشبەر چونکە
‎تۆمەتبار ئازاد ناکرێت بە دەستەبەری (كفالة) لە تاوانی بازرگانی کردن بە مادەی ھۆشبەر بە پێی مادە 34 برگە یەکەم لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادەی ھۆشبەر بەڵام لە تاوانی بەکارھێنانی مادەی ھۆشبەر ئەکرێت تۆمەتبار ئازاد بکرێت بە کفالەت تا رۆژی دادگای کردن .

‎بەھیوای سوود.

ڕووبەڕووی هەڕەشە و بێزارکردنی  ئەلیکترۆنی (الابتزاز) بوویتەتەوە؟ مەترسە.. یاسا لەگەڵتە!ئەم جۆرە هەڕەشانە تەنها کێشەیەکی ...
19/02/2026

ڕووبەڕووی هەڕەشە و بێزارکردنی ئەلیکترۆنی (الابتزاز) بوویتەتەوە؟ مەترسە.. یاسا لەگەڵتە!
ئەم جۆرە هەڕەشانە تەنها کێشەیەکی تەکنیکی نین، بەڵکو تاوانێکی بەربڵاوە و سزای توندی یاسایی لەسەرە. ئەگەر کەسێک هەوڵی دا هەڕەشەت لێ بکات بە بڵاوکردنەوەی وێنە یان نامە بەرامبەر پارە یان هەر داواکارییەکی تر، خۆت کۆنترۆڵ بکە و بەهيمنی ئەم هەنگاوانە جێبەجێبکە
1️⃣ پەیوەندی بپچڕێنە: بە هیچ شێوەیەک پارە مەنێرە و وەڵامی داواکارییەکانی مەدەرەوە، چونکە داواکارییەکانی کۆتایی نایەت.
2️⃣ بەڵگەکان بپارێزە: (Screen Shot)ی نامەکان و ژمارەی تەلەفۆن و لینکی ئەکاونتەکە بگرە.
3️⃣ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شارەکەت یان بەشی تاوانە ئەلیکترۆنییەکانی ئاسایش بکە و هەقت نەبێ خۆیان چارەسەری ئەکەن.
تێبینی💡: یاسا و هێزە ئەمنییەکان بە تەواوی "نهێنی" کێشەکە دەپارێزن بۆ پاراستنی ناوبانگی خێزانەکان دوودڵ مەبە لە داواکردنی هاوکاری یاسایی.
#دادگا #قانون #تیمی #یاسا #امر #قبض

ئایا وکالە عامە دوای چەند ساڵ هەڵدەوەشێتەوە ؟ ڕاستە کە دەڵێت تا پانزە ساڵ کاری پێدەکرێت ؟ بەپێی ماددە “ 927” لە قانون مد...
19/02/2026

ئایا وکالە عامە دوای چەند ساڵ هەڵدەوەشێتەوە ؟ ڕاستە کە دەڵێت تا پانزە ساڵ کاری پێدەکرێت ؟

بەپێی ماددە “ 927” لە قانون مدانی عراقی وەکالەت عقدە واتە گرێبەستە و تا کۆتایی ژیانی ئەو دوو کەسە کاری پێدەکرێت ، وە ئەو هۆکارانەی کە وەکالەتی پێ هەڵدەوەشێتەوە بەپێی ماددە “ 946 “ لە هەمان یاسا دیاریکراوە کە بریتین لە “ مردنی یەکێک لە لایەنەکان موکل ئەوەی وەکالەتەکەی کردۆتەوە یان وەکیل ئەوەی وەکالەتەکەی بۆ کراوەتەوە یان یەکێکیان اهلیەی یاسایی لەدەست بدەن وەک شێت بون و نەمانی توانای عەقڵی و پەککەوتن و نەخۆشی یان یەکێک لە موکل یان وکیل خۆی وەکالەتەکە هەڵبوەشێنێتەوە یان بەسەرچونی ماوەیەک کە لەوەکالەتەکەدا دیاریکراوە بۆ نمونە بۆ یەک ساڵ کرابێتەوە دوای ماوەکە بە هەڵوەشاوە دادەندرێت “ .

تەنها یەک حاڵەت هەیە کە وەکالەت تیایدا بۆ پانزە ساڵ کاری پێدەکرێت ئەویش بەپێی ماددە “ 201 “ لە یاسای تۆمارکردنی خانوبەرە بۆ تۆمارکردن و اقرار و بەناوکردنی موڵک وەکالەت نابێت پانزە ساڵی تێپەڕاندبێت ! .

▫️کەواتە وەکالەت تا کۆتایی ژیانی ئەو دوو کەسە کاری پێدەکرێت وە گرێبەستە و بۆ ئەنجامدانی کارێکە لەبری موکل لە لایەن وکیل وە تەنها بۆ تۆمارکردنی موڵک تا پانزە ساڵ کاری پێدەکرێت و بۆ
کاروباری تر مدی الحیاة کاری پێدەکرێت .
#قانون #دادگا #یاسا #تیمی

ئەگەر تۆمەتبارێک فەرمانێکی گرتنی(الامر بالقبض)ی لەلایەن دادگاوە بۆ دەرچووبێت و بەهەر هۆکارێک بێت نەتوانرێت دەسـت گیربـکر...
19/02/2026

ئەگەر تۆمەتبارێک فەرمانێکی گرتنی(الامر بالقبض)ی لەلایەن دادگاوە بۆ دەرچووبێت و بەهەر هۆکارێک بێت نەتوانرێت دەسـت گیربـکرێت بۆ نمونه هەڵاتووبێت بۆ شوێنێکی نادیار ، بۆ دادگا هەیە بڕیار بدت بە (حجز)کردنی ماڵ و موڵکی تۆمەتبار بە ماڵی گوازراوە و نەگوازراوەشەوە ، لە ناویاندا (هەر کرێ و داهاتێک) کە تۆمەتبار شایستەی دەبێت ، دەستی بەسەردا دەگیرێت تا خۆی بەدەستەوە دەدات یان دەستگیر دەکرێ ، ئەگەر بژێووی ژن و منداڵی تۆمەتبار لەسەر ئەو داهاتە بوو دادگا ڕێژەیەک لەو داهاتە دەدات بەکەس و کاری تاکو بژێووی خۆیانی پێ بـکەن و ئەم حجزە بەردەوامی دەبێت هەتا (تۆمەتبار خۆی ڕادەست دەکات یان بڕیار دەردەچێت بە بێ تاوان بوونی یان دەسەلمێنرێ لەڕێی بڕیارێکی دادوەریەوە کە تۆمەتبار گیانی لەدەست داوە).
#یاسا #قانون #دادگا #امر #قبض

19/02/2026

گەر yasayy #هاتوچۆ #دادگا #قانون #زیندانپارێزەر بەرگری لە ناهەق بکات تاوانبارە؟

بابەتی ئەمڕۆ: ئۆتۆمبێلت بە وەکالەت کڕیوە؟ ئاگاداربە پێش ئەوەی پارەکەت بفەوتێت!زۆرێک لە خەڵکی پێیان باشە ئۆتۆمبێل بە "وەک...
19/02/2026

بابەتی ئەمڕۆ: ئۆتۆمبێلت بە وەکالەت کڕیوە؟ ئاگاداربە پێش ئەوەی پارەکەت بفەوتێت!
زۆرێک لە خەڵکی پێیان باشە ئۆتۆمبێل بە "وەکالەت" بکڕن لەبری ئەوەی ڕاستەوخۆ (ساڵانە) بخەنە سەر ناوی خۆیان، بۆ ئەوەی لە کات و ڕسومات بگەڕێنەوە. بەڵام لە ڕووی یاساییەوە، ئەم هەنگاوە لەوانەیە ببێتە هۆی لەدەستدانی ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوی!
بۆچی کڕین بە وەکالەت مەترسیدارە؟

1️⃣ - کۆچی دوایی فرۆشیار: ئەگەر خاوەنی ڕەسەنی ئۆتۆمبێلەکە (ئەوەی ناوی لەسەر ساڵانەکەیە) کۆچی دوایی بکات، وەکالەتەکە ڕاستەوخۆ پووچەڵ دەبێتەوە و ئۆتۆمبێلەکە دەچێتە ناو "میرات"ی بنەماڵەکەوە و بارگرانیەکی زۆری ئەوێت تا بتوانیت وارسەکان رازی بکەیت بیکەن بەناوتەوە ( ئەمە ئەگەر وارسەکان مناڵی خوار ١٨ ساڵ تیا نەبێت ) ڕەنگە میراتگرەکان ئامادە نەبن بیخەنە سەر ناوی تۆ.
2️⃣ دەستبەسەرداگرتنی یاسایی (حجز): ئەگەر خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە قەرزار بێت یان کێشەی یاسایی هەبێت، دادگا دەتوانێت دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا بگرێت تەنانەت ئەگەر لای تۆش بێت، چونکە لە ڕووی یاساییەوە هێشتا مڵکی ئەوە.
3️⃣ سەرپێچی هاتوچۆ و تاوانەکان: هەر کێشەیەک بە ئۆتۆمبێلەکە ڕووبدات، یاسا سەرەتا لە خاوەنی ساڵانەکە دەپرسێتەوە، ئەمەش هەردوولا دەخاتە ناو کێشەی یاسایی گەورە.
✅ ئامۆژگاری یاسایی:
مەهێڵە وەکالەت بۆ ماوەیەکی درێژ بمێنێتەوە. لە زووترین کاتدا لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی شارەکەت خاوەندارییەتی بگوازنەوە بۆ سەر ناوی خۆتان بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانتان.
⚖️ ئەم بابەتە بۆ هاوڕێیەکت بنێرە کە بەتەمای کڕینی ئۆتۆمبێلە بۆ ئەوەی ئاگاداربێت!
#تیمی #قانون #یاسا #دادگا # #هاتوچۆ

19/02/2026

زیندانی کاتی چەند ساڵە و لەکەیەوە بۆ کەی ئەژمار دەکرێت
#یاسا
#قانون
#زیندان
#تیمی یاسایی

پاراستنی مافەکانت کاری لەپێشینەی ئێمەیە  ⚖️"ئایا تا ئێستا بیرت لە پاراستنی مافە یاساییەکانت کردووەتەوە بەرلەوەی کات بەسە...
19/02/2026

پاراستنی مافەکانت کاری لەپێشینەی ئێمەیە ⚖️
"ئایا تا ئێستا بیرت لە پاراستنی مافە یاساییەکانت کردووەتەوە بەرلەوەی کات بەسەر بچێت؟ لەناو هۆڵەکانی دادگادا، زانیارییەکی بچوک دەکرێت ڕێڕەوی کێشەکەت بە تەواوی بگۆڕێت.
ئێمە لێرە لە پەیجی [تیمی یاسایی] هەوڵدەدەین یاسا کارپێکراوەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ هاوڵاتیانی ئازیزمان سادە بکەینەوە. هاوڕێمان بە بۆ ئەوەی ئاشنا بیت بە:
✅ ڕێکارەکانی دادگا و مامەڵە فەرمییەکان.
✅ ئامۆژگاری یاسایی ڕۆژانە (خانووبەرە، باری کەسی، کێشە سزاییەکان).
✅ هۆشیاری دەربارەی ماف و ئەرکەکان بۆ دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئارام.
مافەکانت مەخەرە دەست ڕێکەوت.. کلیک لەسەر (Follow/دواکەوتن) بکە و یاسا بناسە.
#یاسا #قانون #دادگا #تیمی یاسایی #

Address

Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Timi Yasayy posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share