30/09/2025
هەر لەسەرەتایی دروست بوون و دەرکەوتنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام تاوەکو ئێستا نەیارانی ئیسلام لە پیلان و تۆمەت هەڵبەستن ساتێك نەوەستاون.
خوای گەورە لە سورەتی الاحزاب ئایەتی ٥۹ دا دەفەرموێ ( يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِيُّ قُل لِّأَزۡوَٰجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَآءِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ يُدۡنِينَ عَلَيۡهِنَّ مِن جَلَٰبِيبِهِنَّۚ ذَٰلِكَ أَدۡنَىٰٓ أَن يُعۡرَفۡنَ فَلَا يُؤۡذَيۡنَۗ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورٗا رَّحِيمٗا) واتا : ئەى پێغەمبەر (ﷺ) بە ژنانت و كچانت و ژنانى باوەڕداران بڵێ با سەرپۆشەكانیان شۆڕ بكەنەوە و یەخە و سینگیانی پێداپۆشن، ئەوە چاكترە بۆ ئەوەى بناسرێنەوە كە پاك داوێنن و جائیتر ئازار نەدرێن، خۆ (الله) لێبوردە و بەسۆزە بۆ بەندەكانى. ئەوەتا یاساگەلێكی ئاوایان بۆ دادەنێت تاكو حەیا و حورمەتیان پارێزراو بێ و دڵ نەخۆشانیش تەماعیان تێنەكەن.
هەروەها لە دەستوری هەرێمی کوردستان مافی ئیسلام و فرەئاینەکانی باسکردووە لە ماددەی ( ٦ ) ئەم دەستورە دان دەنێت بە ناسنامەی ئیسلامی زۆرینەی گەلی هەرێمی کوردستان و ڕێزی لێ دەگرێ و دان بەتەواوی مافە ئایینیەکانی مەسیحی و ئێزیدیەکان و ئاوانی دیکە دادەنێ و سەربەستی بیر‌و باوەڕ و بەڕێوەبردنی ڕێ‌و ڕەسم و داب و نەریتی ئاینی لە هەرێمدا بۆ هەموو کەسێک دابین دەکات .
لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111 ی ساڵی 1969 لە ماددەی ٣٧٢ / هەرکەسێک بە ئاشکرا هێرش بکاتە سەر بیروباوەڕی مەزهەبێکی ئایینی یان سووکایەتی بە ڕێوڕەسمەکانی بکات، سزا دەدرێت بە زیندانیکردن بۆ ماوەی سێ ساڵ زیاتر نەبێت ئەگەر هاتوو یەکێك لەم خاڵانەی خوارەوەی تیا‌بوو:
1- هەرکەسێک بە ئاشکرا هێرش بکاتە سەر بیروباوەڕی مەزهەبێکی ئایینی یان سووکایەتی بە ڕێوڕەسمەکانی بکات.
2 - هەرکەسێک بە ئەنقەست جێبەجێکردنی ڕێوڕەسمی تائیفی ئایینی، ڕێوڕەسمێک یان کۆبوونەوەیەکی ئایینی تێکبدات، یان بە مەبەست ڕێگری لە ئەنجامدانی هەر ڕێوڕەسمێکی لەو جۆرە بکات یان تێکبدات.
3 - هەرکەسێک بینایەک کە مەبەست لێی ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی تائیفی ئایینییە، ڕەمزێک، یان هەر شتێکی تری پیرۆزی ئایینی وێران بکات، زیانی پێبگەیەنێت، ناشیرینی بکات، یان پیس بکات.
4- هەرکەسێک کتێبێک چاپ بکات و بڵاوی بکاتەوە کە لە مەزهەبێکی ئاینی قەرز کراوە، بە مەبەست دەقەکەی بشێوێنێت بە شێوەیەک کە ماناکەی بگۆڕێت، یان هەر کتێبێک یان فێرکارییەکی کەم بکاتەوە.
5 - هەرکەسێک بە ئاشکرا سوکایەتی بە هێمایەک یان کەسێک بکات کە لەلایەن مەزهەبێکی ئایینیەوە ڕێزی لێدەگیرێت، شکۆمەندە، یان ڕێزی لێدەگیرێت.
6 - هەرکەسێک بە ئاشکرا لاسایی کەسێکی ئایینی یان مەراسیمێک بکاتەوە بە مەبەستی گاڵتەکردن پێی.
هەروەها لە یاسای ڕۆژنامەگەری ژمارە (35) ی ساڵی (2007) ی هەرێمی کوردستان دا هاتووە
ماددەی 9 / یه‌كه‌م: رۆژنامه‌نووس و سه‌رنووسه‌ر، به‌بڕێك پاره غه‌رامه ده‌كرێن كه له (1،000000) یه‌ك ملیۆن دینار كه‌متر و له (5،000000 ) پێنج ملیۆن دینار پتر نه‌بێ. كاتێك یه‌كێك له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه:-
2- سوكایه‌تیكردن به بیر‌و باوه‌ڕه‌ء ڕێء ڕه‌سمه ئایینیه‌كان.
3- سوكایه‌تیكردن به سیمبول و پیرۆزییه‌كانی هه‌ر ئایین و ئایینزانێك و له‌كه‌داركردنیان.
دووه‌م: رۆژنامه‌ی بڵاو كه‌ره‌وه به بڕێك پاره غه‌رامه ده‌كرێت كه له (5،000000) پێنج ملیۆن دینار كه‌مترو له (20،000000) بیست ملیۆن دینار پتر نه‌بێت، ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌وانه‌ی له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)دا هاتووه بڵاو كرده‌وه.
سێیه‌م: له‌كاتی دووباره‌كردنه‌وه‌دا دادگا بۆی هه‌یه سزا داراییه‌كه‌ی زیاد بكا، به مه‌رجێك له دوو هێنده‌ی پاره‌ی سزاكه كه له بڕگه‌كانی(یه‌كه‌م و دووه‌م)ی سه‌ره‌وه‌دا هاتوون پتر نه‌بێ.
چواره‌م: داواكاری گشتی و زیان پێ گه‌یشتوو بۆیان هه‌یه به‌پێی یاسا داوا تۆمار بكه‌ن.
پارێزەری ڕاوێژکار/دلێر حمد حسین