Omed Grand Estates

Omed Grand Estates ئەندازیاری پلانسازی شار، نێوەندگیری خانووبەرە(عەقارات)

Part of Grand Gate Real Estate Company 🔱

باوەڕم وایە هەر مامەڵەیەک پێویستی بە متمانەیە، و هەر متمانەیەک لە ڕاستگۆیی دەست پێدەکات.هەوڵ دەدەم هەمیشە بە ڕاستگۆیی و ...
27/07/2026

باوەڕم وایە هەر مامەڵەیەک پێویستی بە متمانەیە، و هەر متمانەیەک لە ڕاستگۆیی دەست پێدەکات.
هەوڵ دەدەم هەمیشە بە ڕاستگۆیی و دڵسۆزی وەک ئەندازیارێک ڕێنماییتان بکەم، تاکو باشترین بڕیار بۆ هەڵبژاردنی باشترین موڵک بدەن.

Omed Sleman
City Planning Engineer
Grand Gate Real Estate
0751 040 11 00

٥ هەڵەی گەورە لە هەڵبژاردنی نێوەندگیری موڵکزۆرجار خەڵک پێیان وایە هەر نێوەندگیرێک دەتوانێت موڵکێک بە باشی بفرۆشێت. بەڵام...
22/07/2026

٥ هەڵەی گەورە لە هەڵبژاردنی نێوەندگیری موڵک

زۆرجار خەڵک پێیان وایە هەر نێوەندگیرێک دەتوانێت موڵکێک بە باشی بفرۆشێت. بەڵام هەڵبژاردنی نێوەندگیری نادروست دەتوانێت ببێتە هۆی درەنگبوونی فرۆشتن، کەمبوونەوەی نرخی موڵک و لەدەستدانی دەرفەتە باشەکان.

١. هەڵبژاردنی نێوەندگیر تەنها بەهۆی ناسیاوی یان خزمایەتی
ناسیاوی و هاوڕێیەتی گرنگن، بەڵام لە مامەڵەی موڵکدا ئەزموون، متمانە و ئەنجامە ڕاستەقینەکان گرنگترن.

٢. باوەڕکردن بەو نێوەندگیرەی کە تەنها ئەوە دەڵێت دەتەوێت بیبیستیت
هەندێک نێوەندگیر بۆ وەرگرتنی موڵک، نرخێکی بەرزتر لە نرخی ڕاستەقینەی بازاڕ پێشنیار دەکەن. ئەوە لە سەرەتادا دڵخۆشکەرە، بەڵام لە زۆربەی حاڵەتەکاندا دەبێتە هۆی مانەوەی موڵک لە بازاڕ و ناچاربوون بە دابەزاندنی نرخەکە.

٣. تەنها بە ڕەچاوکردنی کەمترین عمولە بڕیار بدەیت
کەمترین عمولە هەمیشە بە مانای باشترین خزمەتگوزاری نییە. نێوەندگیری پیشەیی بۆ مارکێتینگ، ڕیکلام، گفتوگۆ و دۆزینەوەی کڕیاری گونجاو کات و سەرمایە خەرج دەکات.

٤. پرسیار نەکردن لەسەر ئەزموون و شارەزایی نێوەندگیر
پێش هەڵبژاردنی نێوەندگیر، لێی بپرسە: لە کام ناوچە کاری کردووە؟ چەند مامەڵەی سەرکەوتووی هەیە؟ چۆن موڵکەکان مارکێت دەکات؟ نێوەندگیرێک کە بازاڕی ناوچەکەت باش دەناسێت، دەتوانێت ئەنجامی باشترت بۆ بهێنێت.

٥. سپاردنی هەمان موڵک بە چەند نێوەندگیر لە هەمان کاتدا
زۆر کەس پێیان وایە ئەمە خێراتر دەفرۆشێت، بەڵام زۆرجار پێچەوانەی ئەوە ڕوو دەدات. کاتێک هیچ نێوەندگیرێک دڵنیانییە لەوەی مامەڵەکە بۆ خۆی تەواو دەبێت، ڕەنگە ئەو هەوڵ و خەرجییەی پێویست بۆ مارکێتینگ نەکات. ئەنجامەکەشی ئەوەیە کە موڵکەکە بە شێوەیەکی ناڕێک لە بازاڕ ناسێندرێت.

لەبیرت بێت:
باشترین نێوەندگیر ئەو کەسە نییە کە زۆرترین قسەی جوان دەکات، بەڵکو ئەوەیە کە بە ئەزموون، ستراتیژیی مارکێتینگ، گفتوگۆی پیشەیی و ڕەکخستنی پرۆسەی فرۆشتن، بەرژەوەندیی تۆ دەپارێزێت.

Omed Sleman
City Planning Engineer
Grand Gate Real Estate
0751 040 11 00

٥ هەڵەی گەورە کە فرۆشیارانی موڵک ئەنجامی دەدەنفرۆشتنی موڵک تەنها دانانی نرخی موڵک نییە؛ هەر هەڵەیەکی بچووک دەتوانێت ببێت...
22/07/2026

٥ هەڵەی گەورە کە فرۆشیارانی موڵک ئەنجامی دەدەن

فرۆشتنی موڵک تەنها دانانی نرخی موڵک نییە؛ هەر هەڵەیەکی بچووک دەتوانێت ببێتە هۆی درەنگبوونی فرۆشتن یان تەنانەت کەمبوونەوەی نرخی موڵک.

١. دانانی نرخێکی نادروست
یەکێک لە زۆرترین هەڵەکان دانانی نرخێکی زۆر بەرزە. ئەگەر نرخەکە لە نرخی بازاڕ زیاتر بێت، زۆر کڕیار لە سەرەتاوە پەراوێزت دەکەن.

٢. ئامادەنەکردنی موڵک بۆ فرۆشتن
خاوێنی، چاککردنی کەموکوڕییە بچووکەکان و ڕێکخستنی ناو ماڵ، کاریگەرییەکی گەورە لەسەر یەکەم هەست و بڕیاری کڕیار هەیە.

٣. شاردنەوەی کێشەکانی موڵک
باسکردن و پشاندانی ئەو کێشانەی کە موڵکەکەت هەیەتی چونکە لە کۆتاییدا لە پشکنینی موڵک دەردەکەون. ڕاستگۆیی متمانە دروست دەکات و مامەڵەکە ئاسانتر دەکات.

٤. پشتگوێخستنی مارکێتینگ و زۆر بڵاوکردنەوەی لە عەقاراتەکان
وێنەی کوالێتی بەرز، پێناسەی دروست و ناساندنی باشی موڵک، یەکێکن لە هۆکارە سەرەکییەکانی خێراتر فرۆشتن، بۆیە باشترە یەک عەقارات بەتایبەتی کاری لەسەر بکات.

٥. کارکردن لەگەڵ نێوەندگیرێکی ناشارەزا
فرۆشتنی موڵک تەنها دۆزینەوەی کڕیار نییە، هەڵسەنگاندنی نرخ، گفتوگۆ، پشکنینی بەڵگەنامە و بەڕێوەبردنی پرۆسەکە هەمووی پێویستیان بە شارەزایی و ئەزموون هەیە.

لەبیرت بێت:
موڵکێک کە بە نرخێکی دروست، بە شێوەیەکی پیشەیی ئامادە بکرێت، زۆرجار خێراتر و بە نرخی باشتر دەفرۆشرێت.

💬 بە ڕای تۆ، کام هەڵە زۆرتر لە بازاڕی موڵکدا دووبارە دەبێتەوە؟

٥ هەڵەی گەورە کە زۆربەی کڕیاران پێش کڕینی موڵک ئەنجامی دەدەن.کڕینی موڵک یەکێکە لە گەورەترین بڕیارە داراییەکانی ژیان. بەڵ...
21/07/2026

٥ هەڵەی گەورە کە زۆربەی کڕیاران پێش کڕینی موڵک ئەنجامی دەدەن.

کڕینی موڵک یەکێکە لە گەورەترین بڕیارە داراییەکانی ژیان. بەڵام زۆر جار، هەندێک هەڵەی سادە دەتوانێت ببێتە هۆی زیانێکی گەورە.

ئەمانە گرنگترین هەڵەکانن:

١. کڕین بە بێ پلان
پێش هەر بڕیارێک، دیاری بکە ئامانجت چییە، بۆ نیشتەجێبوون، وەبەرهێنان یان بەکرێدان؟

٢. ڕاوێژنەکردن
تەنها موڵکەکە مەبینە. ناوچەکە، خزمەتگوزارییەکان، شێوازی ژیانی ئەو ناوچەیە، پلانی داهاتووی شار و نرخی موڵکەکانی دەوروبەر بە وردی بپشکنە.

٣. بڕیاردان بە هەست، نەک بە زانیاری
دڵبەستن بە موڵکێک نابێت ببێتە هۆی ئەوەی کە کەموکوڕییەکانی پشتگوێ بخەیت.

٤. زیاتر لە نرخی ڕاستەقینە پارەدان
هەمیشە نرخەکە لەگەڵ موڵکی هاوشێوە بەراورد بکە و بە پەلە بڕیار مەدە.

٥. پشتبەستن بە خۆت و وازهێنان لە ڕاوێژی پیشەیی
ڕاوێژی نێوەندگیرێکی شارەزا دەتوانێت پارە و کاتت بۆ بگەڕێنێتەوە و لە زۆر کێشە دوورتبخاتەوە.

لەبیرت بێت:
کڕینی باش تەنها دۆزینەوەی ماڵێکی جوان نییە، بەڵکو بڕیاردانێکی دروستە.

💬 بە ڕای تۆ، کام هەڵە زۆرتر لە بازاڕی موڵکی هەرێمی کوردستاندا دووبارە دەبێتەوە؟

Omed Sleman
City Planning Engineer
Grand Gate Real Estate
0751 040 11 00

18/07/2026

عەقارات چییە؟

زۆربەی خەڵک وا دەزانن عەقارات تەنها کڕین و فرۆشتنی موڵکە. بەڵام ئەم تێگەیشتنە بەس نییە بۆ ئەوەی عەقارات وەک خۆی بناسین، من وەک ئەندازیاری پلانسازی شار، عەقارات بە شێوەیەکی تر دەبینم.
لە ڕاستیدا، هەر ڕێگایەک، هەر پارکێک، هەر قوتابخانەیەک، هەر کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون و هەر پرۆژەیەکی نوێ، بەشێکە لە جیهانی عەقارات. ئەگەر بۆ ئەمانە پلانێکی دروست دانەنرێت و بە باشی جێبەجێ نەکرێت، باشترین خانووش ناتوانێت ژیانێکی باش دابین بکات.
کاری عەقارات زیاتر لەوەیە کە تەنها بە جلێکی فەرمی و قات و چاکەتەوە موڵک بناسێنیت یان ریکلامی بۆ بکەیت بەڵکو پێویستی بە تێگەیشتنێکی قووڵ هەیە لە زەوی، پلانسازی شار، ژێرخان، شێوازی گەشەی ناوچەکان و پێداویستییەکانی مرۆڤ و کاریگەری ئەوانە لەسەر شێوازی ژیانی مرۆڤ.
عەقارات (Real Estate) بریتییە لە زەوی و هەموو ئەو شتانەی کە بە شێوەی هەمیشەیی پەیوەست بە زەوین، وەک خانوو، باڵەخانە، دوکان، کارگە، ژێرخان، ڕێگا، تۆڕی ئاو و کارەبا، و هەر گۆڕانکارییەک کە بەهای زەوی زیاد بکات.
عەقارات سیستەمێکە کە زەوی، پلانسازی شار، ئابووری، و ژیانی مرۆڤ بەیەکەوە دەبەستێتەوە، دەکرێت بڵێین هونەری دروستکردنی شوێنێکی باشتر بۆ ژیان، کار و وەبەرهێنانە.
عەقارات یەکێکە لە گرنگترین هێزەکانی گەشەی شار.
کاتێک پرۆژەیەکی نوێ لە ناوچەیەک جێبەجێ دەبێت، تەنها بینایەک زیاد نابێت؛ بەڵکو ڕێگا و خزمەتگوزاری باشتر دەبن، دەرفەتی کار دروست دەبێت، نرخ و بەهای موڵک گۆڕانکاری بەسەردا دێت، و تەنانەت شێوازی ژیانی خەڵکی ناوچەکەش دەگۆڕێت. لەبەر ئەوە، بەهای عەقار تەنها بە قەبارەی زەوی یان جوانی بیناکە دیاری ناکرێت. شوێنی جوگرافی، پلانی شار، یاسای بەکارهێنانی زەوی، ژێرخان، گواستنەوە، خزمەتگوزاری، بارودۆخی ئابووری و داهاتووی ناوچە، هەموویان بەشێکن لە بەهای ڕاستەقینەی عەقار.
بۆیە، کاتێک باسی عەقارات دەکەین، تەنها باس لە موڵک ناکەین؛ باس لە شار، شێوازی ژیان، ئابووری، کۆمەڵگا و داهاتوو دەکەین.

Omed Sleman
City Planning Engineer

هەڵبژاردنی نێوەندگیری خانووبەرەمامەڵەی کڕین، فرۆشتن یان کرێدانی موڵک بڕیارێکی گرنگی دارایی و ژیانە. بۆیە یەکێک لە گرنگتر...
15/07/2026

هەڵبژاردنی نێوەندگیری خانووبەرە

مامەڵەی کڕین، فرۆشتن یان کرێدانی موڵک بڕیارێکی گرنگی دارایی و ژیانە. بۆیە یەکێک لە گرنگترین هەنگاوەکان، هەڵبژاردنی نێوەندگیرێکی شارەزا، ئەمانەتدار و خاوەن زانیارییە.

نێوەندگیرێکی باش تەنها بەدوای داخستنی مامەڵە نییە، بەڵکو سەرەتا هەوڵ دەدات لە پێویستی، داواکاری و شێوازی ژیانی تۆ تێبگات، پاشان گونجاوترین هەڵبژاردەکان پێشکەش بکات. ئامانجی ئەو پاراستنی بەرژەوەندی هەردوو لایەنە، نەک تەنها قازانجی خۆی.

لە هەمان کاتدا، کڕیار و فرۆشیاریش پێویستە لە هەڵبژاردنی نێوەندگیر وریا بن و بزانن کە ئەو کرێیەی بەرامبەر خزمەتگوزاری، زانیاری، کات و ماندووبوونی نێوەندگیر دەدرێت، مافێکی یاسایی و پیشەیی ئەوە.

ئەگەر سەرنج تەنها لەسەر کەمکردنەوەی کرێی نێوەندگیر بێت، زۆرجار کاریگەری لەسەر کوالێتی خزمەتگوزارییەکە دادەنێت و لایەنی پیشەیی مامەڵەکە لاواز دەکات.

لەبەرامبەردا، نێوەندگیریش پێویستە مافی خۆی بە شێوەیەکی ڕوون و دادپەروەرانە داوا بکات، چونکە ئەو مافە یارمەتی دەدات بە ئازادی و بێلایەنی، ئەرکە پیشەییەکانی خۆی بە باشترین شێوە جێبەجێ بکات.

نێوەندگیری باش نرخ نییە؛ متمانە، زانیاری و پاراستنی بەرژەوەندی تۆیە.

Omed Sleman
City Planning Engineer
Grand Gate Real Estate
0751 040 11 00

نێوەندگیری کەرتی خانووبەرە (عەقارات)زۆرجار، کاتێک مامەڵەیەکی کڕین یان فرۆشتنی موڵک تەواو دەبێت، هەندێک کەس دەڵێن:“نێوەند...
15/07/2026

نێوەندگیری کەرتی خانووبەرە (عەقارات)

زۆرجار، کاتێک مامەڵەیەکی کڕین یان فرۆشتنی موڵک تەواو دەبێت، هەندێک کەس دەڵێن:

“نێوەندگیر چی کرد کە کرێی وەرگرت؟”

ئەم پرسیارە زۆرجار لە نەزانینی ئەرکی ڕاستەقینەی نێوەندگیری عەقارات سەرچاوە دەگرێت.

نێوەندگیری عەقارات تەنها پەیوەندیکردنی کڕیار و فرۆشیار نییە؛ بەڵکو پیشەیەکی تەواوە کە پێویستی بە زانیاری، ئەزموون، بەرپرسیارێتی و متمانە هەیە.

ئەرکی سەرەکی نێوەندگیر ئەوەیە ببێتە پەیوەندیکەرێکی متمانەپێکراو لەنێوان هەردوو لای مامەڵەکەدا، تا پرۆسەی کڕین یان فرۆشتن بە شێوەیەکی دروست، یاسایی و ئارام ئەنجام بدرێت.

ئەرکی نێوەندگیری عەقارات بریتییە لە:

• دۆزینەوەی موڵکی گونجاو بەپێی پێداویستی و بودجەی کڕیار.
• پشکنینی زانیاری و دۆخی موڵک، بۆ ئەوەی زانیاری نادروست نەگوازرێتەوە.
• نزیککردنەوەی بۆچوونی کڕیار و فرۆشیار و بەڕێوەبردنی گفتوگۆکان.
• پاراستنی بەرژەوەندی هەردوو لای مامەڵە بە بێلایەنی.
• ئامۆژگاری دان لەسەر نرخ، شوێن، بەهای موڵک و بارودۆخی بازاڕ.
• یارمەتیدان لە تەواوکردنی هەموو قۆناغەکانی مامەڵە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک.

لە بەرامبەر ئەم خزمەتگوزارییانەدا، نێوەندگیری عەقارات مافی وەرگرتنی کرێی خزمەتگوزاری هەیە، کە لە بازاڕی خانووبەرەدا بە ناوی (عمولە) یان (کۆمیسیۆن) ناسراوە.

ئەم کرێیە نرخی موڵک نییە؛ بەڵکو بەهای ئەو کات، ئەزموون، زانیاری، هەوڵ و بەرپرسیارێتییەیە کە بۆ سەرکەوتنی مامەڵەکە تەرخان کراوە.

لە هەمان کاتدا، نێوەندگیر پێویستە هەمیشە راستگۆ، بێلایەن و پارێزەری نهێنی زانیاریی کڕیار و فرۆشیار بێت؛ چونکە متمانە، گەورەترین سەرمایەی نێوەندگیری عەقاراتە.

بۆیە، کاتێک لەگەڵ نێوەندگیرێکی پیشەیی مامەڵە دەکەیت، تەنها موڵک ناکڕیت یان نافرۆشیت؛ بەڵکو لە زانیاری، ئەزموون و ڕێنمایییەکەی سوود وەردەگریت، بۆ ئەوەی بڕیارێکی دروستتر و دڵنیاتر بدەیت.

کاری نێوەندگیر تەنها بڵاوکردنەوەی ریکلامی موڵکەکان نییە؛ بەڵکو بەڕێوەبردنی پرۆسەیەکی گرنگە کە پێویستی بە زانیاری، ئەخلاقی پیشەیی و بەرپرسیارێتی هەیە.

لە پۆستەکانی داهاتوودا باس لەوە دەکەین کە چۆن دەتوانیت نێوەندگیرێکی متمانەپێکراو هەڵبژێریت، و پێش کڕین یان فرۆشتنی هەر موڵکێک، کام پرسیاران پێویستە بکەیت.

Omed Sleman
City Planning Engineer
Grand Gate Real Estate
0751 040 11 00

14/07/2026

عەقارات چییە؟

زۆربەی خەڵک وا دەزانن عەقارات تەنها کڕین و فرۆشتنی موڵکە. بەڵام ئەم تێگەیشتنە بەس نییە بۆ ئەوەی عەقارات وەک خۆی بناسین، من وەک ئەندازیاری پلانسازی شار، عەقارات بە شێوەیەکی تر دەبینم.

لە ڕاستیدا، هەر ڕێگایەک، هەر پارکێک، هەر قوتابخانەیەک، هەر کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون و هەر پرۆژەیەکی نوێ، بەشێکە لە جیهانی عەقارات. ئەگەر بۆ ئەمانە پلانێکی دروست دانەنرێت و بە باشی جێبەجێ نەکرێت، باشترین خانووش ناتوانێت ژیانێکی باش دابین بکات.

کاری عەقارات زیاتر لەوەیە کە تەنها بە جلێکی فەرمی و قات و چاکەتەوە موڵک بناسێنیت یان ریکلامی بۆ بکەیت بەڵکو پێویستی بە تێگەیشتنێکی قووڵ هەیە لە زەوی، پلانسازی شار، ژێرخان، شێوازی گەشەی ناوچەکان و پێداویستییەکانی مرۆڤ و کاریگەری ئەوانە لەسەر شێوازی ژیانی مرۆڤ.

عەقارات (Real Estate) بریتییە لە زەوی و هەموو ئەو شتانەی کە بە شێوەی هەمیشەیی پەیوەست بە زەوین، وەک خانوو، باڵەخانە، دوکان، کارگە، ژێرخان، ڕێگا، تۆڕی ئاو و کارەبا، و هەر گۆڕانکارییەک کە بەهای زەوی زیاد بکات.

عەقارات سیستەمێکە کە زەوی، پلانسازی شار، ئابووری، و ژیانی مرۆڤ بەیەکەوە دەبەستێتەوە، دەکرێت بڵێین هونەری دروستکردنی شوێنێکی باشتر بۆ ژیان، کار و وەبەرهێنانە.

عەقارات یەکێکە لە گرنگترین هێزەکانی گەشەی شار.
کاتێک پرۆژەیەکی نوێ لە ناوچەیەک جێبەجێ دەبێت، تەنها بینایەک زیاد نابێت؛ بەڵکو ڕێگا و خزمەتگوزاری باشتر دەبن، دەرفەتی کار دروست دەبێت، نرخ و بەهای موڵک گۆڕانکاری بەسەردا دێت، و تەنانەت شێوازی ژیانی خەڵکی ناوچەکەش دەگۆڕێت. لەبەر ئەوە، بەهای عەقار تەنها بە قەبارەی زەوی یان جوانی بیناکە دیاری ناکرێت. شوێنی جوگرافی، پلانی شار، یاسای بەکارهێنانی زەوی، ژێرخان، گواستنەوە، خزمەتگوزاری، بارودۆخی ئابووری و داهاتووی ناوچە، هەموویان بەشێکن لە بەهای ڕاستەقینەی عەقار.

بۆیە، کاتێک باسی عەقارات دەکەین، تەنها باس لە موڵک ناکەین؛ باس لە شار، شێوازی ژیان، ئابووری، کۆمەڵگا و داهاتوو دەکەین.

لە پۆستەکانی داهاتوودا، پێکەوە فێری ئەوە دەبین چۆن شار دروست دەبێت، بەهای عەقار چۆن هەڵدەسەنگێندرێت، و چۆن دەتوانین بڕیارێکی زانستی و زیرەکانە لەسەر موڵک بدەین. چونکە باوەڕم وایە باشترین وەبەرهێنان، پێش هەموو شتێک، لە زانیاریی دروستەوە دەست پێ دەکات.

Omed Sleman
City Planning Engineer
Grand Gate Real Estate
0751 040 11 00

ئەندازیاری پلانسازی شار، نێوەندگیری خانووبەرە(عەقارات)

Part of Grand Gate Real Estate Company 🔱

بۆچی پێویستە Omed Estates فۆڵۆ بکەیت؟لە سۆشیال میدیا سەدان پەیجی عەقارات هەن.بەڵام ئامانجی من ئەوەیە کە کاتێک پۆستێک دەب...
10/07/2026

بۆچی پێویستە Omed Estates فۆڵۆ بکەیت؟

لە سۆشیال میدیا سەدان پەیجی عەقارات هەن.

بەڵام ئامانجی من ئەوەیە کە کاتێک پۆستێک دەبینیت، هەموو جار شتێکی نوێ فێر ببیت.

لێرە

✔️ بازاڕی عەقارات شیدەکەینەوە.

✔️ پرۆژەکان بە ڕوانگەی ئەندازیاری هەڵدەسەنگێنین.

✔️ باس لە پلاندانانی شار و گەشەپێدان دەکەین.

✔️ زانیارییەکانی وەبەرهێنان بڵاودەکەینەوە.

✔️ هەر شتێک پێش کڕینی موڵک پێویستت پێیەتی، باسیدەکەین.

ئامانجم ئەوەیە کە ئەم پەیجە ببێتە سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو بۆ هەر کەسێک حەزی لە عەقارات، ئەندازیاری و وەبەرهێنان هەیە

Omed Sleman
City Planning Engineer
Grand Gate Real Estate
0751 040 11 00

بۆچی ئەم پەیجە دروست کرا؟ئامانجی ئەم پەیجە تەنها ریکلامکردنی پرۆژەکان نییە، بەڵکو پشاندنی ڕاست و دروستی پرۆژەکانە. لە ڕێ...
10/07/2026

بۆچی ئەم پەیجە دروست کرا؟

ئامانجی ئەم پەیجە تەنها ریکلامکردنی پرۆژەکان نییە، بەڵکو پشاندنی ڕاست و دروستی پرۆژەکانە.
لە ڕێگای ئەم پەیجەیەوە ئاشناتان دەکەم بە کۆمەڵێک بابەت کە پێشتر باس نەکرابێت.

* چۆن پرۆژەیەکی باش بناسیت؟
* بۆچی شوێنی موڵک گرنگترە لە خودی موڵک؟
* پلاندانانی شار چۆن نرخ و داهاتووی موڵک دەگۆڕێت؟
* چۆن وەبەرهێنانێکی هۆشیارانە بکەیت؟

ئەگەر ئەم بابەتانە بۆت گرنگن، ئەم پەیجە بۆ تۆیە.

Omed Sleman
City Planning Engineer
Grand Gate Real Estate
0751 040 11 00

Address

Erbil, 32 Park
Irbil
44001

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Omed Grand Estates posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category