ياسا ناس —yassa nas

ياسا ناس —yassa nas ستافی ڕاوێژکاری پارێزەران دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بک ستافی ڕاوێژکاری پارێزەران دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن بۆ ڕاوێژ کردن لەگەل ستافی بە توانای پارێزەران

‎بەهۆی بەکارهێنانی دەستەواژەی نەشیاو بەرانبەر پارێزەران، سەندیکای پارێزەرانی کوردستان رێکاری سزاییی دەرحەق بە بەڕێز عومە...
25/04/2023

‎بەهۆی بەکارهێنانی دەستەواژەی نەشیاو بەرانبەر پارێزەران، سەندیکای پارێزەرانی کوردستان رێکاری سزاییی دەرحەق بە بەڕێز عومەر دارەتوو دەگرێتە بەر

بە ناوی خودای گەورەخوێنەرانی بابەتەکانی زۆر بەڕێز  حاکم کامران رسول        سڵاوی خوای تاقانە لە گشت لایەکتان بێت   ئەگەر...
25/04/2023

بە ناوی خودای گەورە

خوێنەرانی بابەتەکانی زۆر بەڕێز حاکم کامران رسول
سڵاوی خوای تاقانە لە گشت لایەکتان بێت



ئەگەر بێوەژنێک شووی کرد بە پیاوێک و نەیگواستبۆوە پیاوەکە تەڵاقی دا و تەڵاق لە ڕووی شەرع ویاساوە درووست بوو وسەلماش بوو..
بەڵام ژنەکە پەڵپی گرت بەوەی کە لە بەروارو شوێنێکی دیاریکراودا دخولی ڕاستەقینه ڕووی داوە بەڵام پیاوەکە نکولی کرد و بگرە ڕوونی کردەوە خلوەش چیە ڕووی نەداوە...

پرسیارەکە... ئایا ڕێکارەکانی سەلماندنی دخول و عدم دخول چین و چۆن ئەوبابەتە یەکلایی دەکەیتەوە؟؟ ووتمان وەڵام بنوسە لەگەڵ تسبیب و دیاریکردنی سەرچاوەکان... واتا تۆی وەڵامدەر ئەبێ سێ وەڵامت هەبێت ..
یەک/ وەڵام
دوو/ تسبیب
سێ/ سەرچاوەی وەڵام .

پێش وەڵامدانەوەم ئەم تەوەرە بۆ ئێوە باس دەکەم و شی دەکەمەوە...

یاسا بە هیچ شێوەیەک باسی ئەم بابەتەی نەکردووەبۆیە ئەبێ پەنا بەرین بۆ ئەحکامی شەریعەتی ئیسلامی پیرۆز و بەم شێوەیە وەڵاممان دەداتەوە...
ئەگەر پێش تەڵاقدان ئەم نزاعە درووست بوو واتا ژن ادعای دخولی کرد و پیاویش نکولی کرد ئەوا قاعدەیەکی فقی ئیسلامی جێبەجێ دەکرێت کە دەڵێ ( قسە قسەی پیاوە لە گەڵ سوێند دانیدا --- القول قوله مع یمینه) . واتا تەنها پیاوەکە سوێند دەدەیت و جێگر دەکرێت دخول ڕووی نەداوە...بۆچی چونکە کاتی پێدانی مارەیی نەهاتووە و عدەی ژنەکەش بوونی نیە چونکە هاوسەرگیری بەردەوامە و تەڵاق ڕووی نەداوە .

بەڵام ئەگەر دوای تەڵاقدان دخول و عدم الدخول نزاعی لەسەر بوو ژنەکە ادعای دخولی کرد و پیاوەکە نکولی کرد ئەوا هەر ئەو قاعدە جێبەجێ دەکرێت بەڵام بە پێچەوانەوە (قسە قسەی ژنەکەیە لە گەڵ سوێند دانیدا ---القول قولهن مع یمینهن ) ، بۆچی چونکە کاتی پێدانی مارەیی دێت لەگەڵ دەستپێکردنی عدەی ژنەکە و سەبارەت بە پیاوەکە تەنها نکولی نیوەی مارەیی دەکات .

بۆچی ئەم قاعدەیە چونکە لە ڕووی شەرعەوە مطلقا جائز نیە جماعی شرعی لەبەر چاوی خەڵکا بکرێت تا ژن ڕاسپێردرێت بە سەلماندنی دخول .

-----وەڵامی درووست...

ڕێکارەکانی سەلماندن بریتین لە داڕشتنی سوێند و سوێندانی ژنەکە ئەو کات دخول دەسەلمێ و ژنەکەش عدەی لەسەر واجبە و مارەیی تەواوی دەکەوێت..تسبیب لە تێکرای ئەم نووسینەدا باس کراوە....

کێ وەڵامەکەی زانی...تەنها دوو کەس وەڵامیان ڕاست بوو بەڵام بێ تسبیب و بێ سەرچاوە ئەوانیش هەریەک لە( کاک سدیق محمد ) و ( خاتوو نجمە عبدالرحمن ) و یەکەمیان کاک سدیق و دواتر خاتوو نجمە کە لە سێ بەشی پرسیارەکە یەک بەشیان بەیان کردوە ..بەڵام هەردوو بەڕێزان ئەبنە خاوەنی دیاری لە ماوەی یەک هەفتەدا دەتوانن سەردانم بکەن لە داگا پێش کاژێر هەشتو نیوو خۆشحاڵ دەبم بە بینینتان ..

خوای گەورەلێمان خۆش ببە ئەگەرهەڵەمان کردبێت.

لەگەڵ ڕێزی حاکم کامران بۆ هەمووان.

سەرچاوەکان....

▪️ گەر مارەیی بوونی هەر  نەبێت زەواج دروست دەبێت ؟ لەم نوسینەی بەڕێز حاکم“ کامران رسول ” داسوود مەند ببە ..  بەناوی خودا...
19/04/2023

▪️ گەر مارەیی بوونی هەر نەبێت زەواج دروست دەبێت ؟
لەم نوسینەی بەڕێز حاکم“ کامران رسول ” داسوود مەند ببە ..

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان

مارەیی یەک لە مافەکانی خانمان.

مارەیی یەکێکە لە ئەرکەکانی پیاوان و وەک مافێکی خانمانە کە ئەرکە لەسەر پیاو کە ئەو مافە بدات بە هاوژینەکەی و گرنگ نیە مارەییەکە پێشەکی بۆی بکات پێش گواستنەوە یان دوابخرێت بۆ دوای گواستنەوە یان دوای و جیابوونەوە وتەڵاق ....هتد ، ئەمەش بە پێی ڕێکەوتنی پیاوەکە و خانمی هاوسەری جێگیر دەکرێت .
ئەوەی کە جێی سەرنج و هەڵوێستەیە بە پێی ئەحکامە پیرۆزەکانی شەریعەتی ئیسلام بڕی مارەیی کەم بێت یان زۆر هیچ کاریگەریەکی نیە لەسەر درووستی یان نادرووستی عقدی زەواجەکە هەتا ئەگەر ڕێکەوتن نەبوو لەسەر مارەیی وهیچ مارەییەک لە عقدی زواجەکەدا نەنوسرا ئەوە ئەو عقدی زواجە درووستە و ژن و مێردەکە حەڵاڵن بۆ یەکتری .

دوو ڕۆژی ڕابردوو لە لایەن سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی ئەرکی ئەوەم پێسپێردرا کە سەرجەم عقدی زواجەکانی ناو شاری سلێمانی بە ئەنجام بگەیەنم ، ئەوەی کە جێی سەرنجم بوو لەم دوو ڕۆژەدا بە شێوەیەکی گشتی ئەوەبوو کچان و کوڕانی کە تازە دەهاتنە ناو پرۆسەی هاوسەرگیریەوە لەڕووی تەمەن و جوانی و گەنجێتیەوە لە یەک نزیک بوون بەڵام بڕی مارەییان هەر کەس و بە جۆرێک بوو کە مارەییان جیاواز بوو هەندێک زور کەم هەندێک مام ناوەند هەندێک بە بڕێکی ئێجگار زۆر ، سەرنجتر بڵێم هەبوو مارەییەکەی 3 مسقال ئاڵتون بوو هەشبوو تەنها یەک کیلۆ ئاڵتون .

کوڕانی لاو ئەوانەی پرۆسەی هاوسەریتان نەکردووە کچانی گەنج کە شووتان نەکردوە...ماڵی دنیا و دارایی لە پرۆسەی هاوسەرگیریدا گرنگ نیە هێندەی ڕێز و خۆشەوویستی و دڵسۆزی بۆ یەکتر گرنگەتۆی خانم هەمیشە دڵسۆز و خەمخۆری هاوسەرەکەت بە و دڵت گەورە بێت بەرامبەر ئەو ڕەفتارانەی کە هاوسەرەکەت دەیکات و تۆ پێی ڕازینیت و لێبووردە بە بەرامبەری ، و تۆی پیاویش بە هەمان شێوە ئەبێ وابیت .
هەر ژن و مێرێک بەرامبەر بە یەکتری دڵیان گەورە نەبێت و لێبووردە نەبن بەرامبەر یەکتری ئەوا بە دڵنیاییەوە ژیانی هاوسەریان زۆر کوورت دەبێت و دواجار بە تەڵاق کۆتایی پێ دێت ....

نووسینی
دادوەر... کامران رسول سعید

بەداخەوە بۆ هاورێ و هاوپیشەمان کاکە هۆگر ئەمرۆ گیانی لە دەست دا انشااللە لە خودای گەورە داواکارین جیگای فردەوس بێت
16/04/2023

بەداخەوە بۆ هاورێ و هاوپیشەمان کاکە هۆگر ئەمرۆ گیانی لە دەست دا انشااللە لە خودای گەورە داواکارین جیگای فردەوس بێت

ڕووداوەنەخوازراوەکانی ئەم دوایەی شارەکانی هەرێم پێمان دەڵێت …… دەست درێژیکردنە سەرهەرمرۆڤێک بەهەر پاساوێک بێت ، یان پەنا...
15/04/2023

ڕووداوەنەخوازراوەکانی ئەم دوایەی شارەکانی هەرێم پێمان دەڵێت …… دەست درێژیکردنە سەرهەرمرۆڤێک بەهەر پاساوێک بێت ، یان پەنابردنەبەر تۆڵەکردنەوەی تاکەکەسی تۆخکردنەوەی پرەنسیپی کەسی بەهێز کەسی لاواز هەڵدەلوشێت و هیچ مانایەک بۆ لۆجیکی عەقڵ و سەروەری یاسا ناهێڵێتەوە … دەرکەوت کێشە لە بوونی یاسا نیە .. بەڵکو کارەسات لە جێبەجێ نەکردن و حساب بۆ نەکردنی دادگاکاندایە
دکتۆر زانا جلال

15/04/2023
ئەو داوایانەی كە پیاو دژی هاوسەرەكەی تۆماری دەکات.لەیاسای باری کەسێــتی بەرکار لە ھەرێمی کوردستان ڕێگە بە پیاو دراوە کە ...
31/03/2023

ئەو داوایانەی كە پیاو دژی هاوسەرەكەی تۆماری دەکات.

لەیاسای باری کەسێــتی بەرکار لە ھەرێمی کوردستان ڕێگە بە پیاو دراوە کە چەند داوایەک لەدژی ھاوسەرەکەی بکات ئەوانیش؛

١- دەعواى مطاوعة (داوای گوێڕایەڵی)
٢-دەعوای تفریق(داوای جیابوونەوە )
٣- دەعواى نشوز(داوای لاســــاری)
٤- دەعواى مشاهده(داوای بینینی منداڵ)
٥- دەعواى اثبات نسب(داوای سەلماندنی ڕەچەڵەک)
٦- دەعواى تصديق طلاق خارجي(داوای پەسەندکردنی تەڵاقی دەرەکی)
٧- دەعواى تصديق زواج خارجي(داوای پەسەندکردنی زەواجی دەرەکــــی)
٨- دەعواى اسقاط حضانه(داوای لێسەندنەوەی دایەنی)

🔹١- دەعواى مطاوعه(داوای گوێڕایەڵی):
ئەم داوایا کاتیک تۆمار دەکرێ کە ژن گوێڕایەلی مێردەکەی نەبێت یان بێ هۆکار مالی هاوسەری بەجێبهێڵێ پیاوەکە داوای لێبکات بێتەوە نەیەتەوە،
بەڵام دەبێـت مێردەکەی ماڵی ھاوسەری بۆ کردبێت.

🔹٢- دەعواى تفريق(داوای جیابوونەوە):
پیاو دەتوانێت لە کاتی بوونی ھەندێک حاڵەت داوای جیابوونەوە بکات وەکو بەھۆکاری نەگونجان یان زەرەر پێگەیاندن لەلایەن ژنەکەوە، یان کردنی خیانەتی ھاوسەری لەلایەن ژنەکەوە..

🔸٣- دەعواى نشوز(داوای لاساری ژن):
ئەم داوایەکاتیك تۆمار دەکریت لەلایەن پیاوەوە دەبێت پێشتر دادگا هاوسەرەکەی بە بڕیار ناچارکردبیت کە گوێڕالی مێردەکەی بیت و گەر گوێڕایەڵ نەبێت بێبەش دەبێـت لە مافە یاسایی و شەرعیەکان، ئەمەش کاتی خۆی هەیە و مەرجى خۆی هەیە.

🔹٤- دەعواى مشاهده(داوای بینینی منداڵ):
کاتێك ژن و مێر جیابونەتەوە، لەهەمان کاتدا دادگا دایەنی منداڵەکەی داوە بە دایکەکە یان ئەگەر بە بێ بڕیار دادگا منداڵەکە لای دایکی بوو هەردەکرێ ئەم داوایە تۆمار بکرێ چونکە دایک خۆی دایەنە، مێرد مافی بینینی منداڵی ھەیە ئەگەر ژنەکە نەیەڵێت پیاوەکە ئەم داوایە تۆمار دەکات.

🔸٥- دەعواى اثبات نسب(داوای سەلماندنی ڕەچەڵەکی منداڵ):
ئەم داوایە کاتیك تۆمار دەکرێ مندالێك هاتبێتە ژیان لە نیوان ژن و مێرد، بەلام کێشە لەسەر ڕەچەلەکی مندالە هەبیت،واتا ژنەکە دان نانێت بە ڕەچەڵەکی منداڵەکە..

🔹٦- دەعواى تصديق طلاق خارجي(داوای پەسەندکردنی تەڵاقی دەرەکــی):
ئەم داوایە کاتیك تۆمار دەکرێ پیاو هاوسەرەکەی خۆی لەدەرەوەی دادگا تەلاق دابیت،ژنەکەش لە بەرامبەردا دەتوانێت داوای قەرەبووی تەڵاقی ناڕەوا بکـــات ئەگەر بەبێ ھۆ پیاوەکە تەڵاقی دابێت ..

🔸٧- دەعواى تصديق زواج خارجي(داوای پەسەندکردنی زەواجی دەرەکـــی):
ئەم داوایە ژن و مێردەکە تەنها لەدەرەوەی دادگا هاوسەرن واتا گرێبەستی هاوسەريان(زەواج)نەبیت لە دادگا، ئەم داوایە رێگای سەلماندنی جیاوازە لە حالەتی لاری هەبوون یان لاری نەبوونی ژنەکە.

🔹٨- دەعواى اسقاط حضانه(داوای لەدایکایەتی خستنی ژن):
ئەم داوایا کاتیك تۆمار دەکرێ ئەگەر ژن مەرجەکانی دایەنی لەدەستدابێت کە مەرجەکانیش بریتین لەوەی ژنەکە دەبێت عاقڵ بێت و باڵغ بێت وئەمین بێت و زەرەر نەگەیەنێت بە منداڵەكە و پەروەردەی باشی بکات.

♦️ سەلماندنی هەریەکێك لەم داوایانە جیاوازە و مەرجی و هۆکاری تایبەتیان هەیە کە یاسای باری کەسیەتی ئاماژەی بۆ هەر یەکەیان کردوە...

بەھیوای ئەوەی ھیچ خێزانێک کێشـــەی نەبێــت...

♦️پارێزەر
خــــــــــــەندە فاروق صـــــــابر

مەبەست جیە لە جیابوونەوەی ئارەزومەندانە !؟
31/03/2023

مەبەست جیە لە جیابوونەوەی ئارەزومەندانە !؟

‎ئەگەر کەسێک بە دزیەوە وێنەی کەسێکی تر بگرێت, سکاڵای لەسەر تۆمار بکات چ سزایەک دەدرێت ؟ وەڵام :ھەر کەسێک بە دزیەوە وێنەی...
15/08/2022

‎ئەگەر کەسێک بە دزیەوە وێنەی کەسێکی تر بگرێت, سکاڵای لەسەر تۆمار بکات چ سزایەک دەدرێت ؟



وەڵام :ھەر کەسێک بە دزیەوە وێنەی کەسێکی تر بگرێت بێ ئەوەی مۆڵەتی لێوەربگرێت بە تاوان دادەنرێت، سزای کەسی تاوانبار دەدرێت بە حپس کردن کە لە ٦ مانگ کەمتر نەبێت و لە ٥ ساڵ زیاتر نەبێت، یان بە غرامە کردن بە بڕێک کە لە ١ ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە ٥ ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، بە یەکێک لەو دوو سزایە سزادەدرێت.

ماددەی ٢ لە یاسایی قەدەغەکردنی خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن.

♦️داواکردنی قەدەغەی گەشت (طلب منع السفر)🔷ماددەی (١٤٢ )لە یاسای دادبینی شارستانی دەڵێ(داواکار بۆی هەیە بڕیارێک لە دادگای ...
14/08/2022

♦️داواکردنی قەدەغەی گەشت (طلب منع السفر)

🔷ماددەی (١٤٢ )لە یاسای دادبینی شارستانی دەڵێ(داواکار بۆی هەیە بڕیارێک لە دادگای بەپەلە وەرگرێ بە منع سفری داوالێکراو ئەگەر هۆکاری جدی هەبوو و ترسی سەفەر کردنی داوالێکراوی هەبوو بە مەبەستی هەڵهاتن لە داوا ، وە دادگاش ئەگەر بۆی سەلمێندرا دەتوانێ داوا لە داوالێکراو بکات کەسێک وەکو نوێنەری خۆی دیاری بکات لەو داوایەیی کە لە دژی تۆمارکراوە هەتا پلەی بنبڕ وەردەگرێ ، ئەگەر ئامادەی نەکرد (امتناعی کرد) ئەوە دادگا بۆی هەیە منعی بکات لە سەفەر پاش ئەوەی داواکار کەفالەتێکی زامن پێشکەش دەکات وەکو گرنتیەک کە ڕەنگە داوالێکراو توشی زەرەر و زیان بێت )

♦️کەواتا بۆ مەنع کردنی کەسێک لە سەفەرکردن دوو مەرج پێویستە :
🔻بونی داوایەک لە دژی ئەو کەسەی کە دەمانەوێ مەنعی بکەین لە سەفەر
مەرجیش نیە ئەو داوایە چ جۆرێک بێت یان لەبەردەم چ دادگایەک بەرزکراوەتەوە ڕەنگە داوای قەرز بێت یان هەڵگرتنی تجاوز یان منع معارضة ....

🔻دەبێ سەفەرکردنی کەسەکە بە مەبەستی خۆ دزینەوە بێت لەو داوایەیی کە لە دژی بەرزکراوەتەوە
لێرەدا بۆ سەلماندنی چونە دەرەوەی داوالێکراو تەنها ئەوەندە بەس کە بۆ دادگای بسەلمێنی کە داوالێکراو سەردانی دائرەی جوازاتی کردووە یان تکتی بڕیوە یان هەر شتێکی تر کە نیازی داوالێکراو نیشان بدات کە دەیەوێ سەفەر بکات.

♦️دادگای تایبەتمەند بەم داواکاریە :

🔷بەپێی ماددەی( ۱٤۱ )لە یاسای شارستانی وەکو ڕێسای گشتی دادگای بەرایی تایبەتمەندە بەم داوایە بەڵام ئەگەر بەشێوەی ته‌به‌عی داوا بکەین ئەوا داوا لەو دادگایە دەکرێ کە داوا ئەسلیەکە دەبینێ بۆ نموونە ئەگەر دادگای باری کەسی لە کاتی سەیرکردنی داوایەک بوو داواکار داوای کرد ئەوا ڕاستەوخۆ داوا لە دادگای باری کەسی دەکات بە پێی بڕگەی دووەم لە هەمان مادەی سەرەوە ، وە ئەگەر بەشێوەیەکی سەربەخۆ ئەو داواکاریە کرا ئەوا لە دادگای بەرایی دەکرێت هەرچەندە داوای یەکەم لەبەردەم دادگایەکی تر بێت .

♦️باشە ئەگەر داوالێکراو بیەوێ منع نەکرێ لەسەفەر چی بکات؟

♦️دەتوانێ (یەکێک) لەو سێ ڕێککارانە بکات :
🔻کەسێک وەکو نوێنەری خۆی دیاری بکات وەکو ئەوەی پارێزەرێک دیار بکات کە داواکەی بۆ ببینێ .
🔻داوای حجزکردنی ماڵ و موڵکی خۆی بکات هەتا یەکلای بوونەوەی داواکە چونکە مەبەست لە منعی سەفەر ئەوەیە خۆی نەدزێتەوە لەو التزاماتانەی کە لە داوایەک لەسەریەتی بۆیە ئەگەر ماڵی حجز کرا ئەوا ئەو مەبەستە دێتە دی.
🔻کفالەتی دارای پێشکەش بکات بەو مەبلەغەی کە داوای لێکراوە لە داواکە یان کەسێک بکاتە کەفیل.

بەسوپاسەوە وەرگیراوە

دوای  #طلاق ژن یان پیاو شایستەیی کەلووپەلی ناوماڵ دەبن ؟  #وەڵام:بەپێی دواین قراری محکمەی تمیز لە ٦/٣/٢٠٢٢ دەرچوەژن تەنه...
26/06/2022

دوای #طلاق ژن یان پیاو شایستەیی کەلووپەلی ناوماڵ دەبن ؟

#وەڵام:
بەپێی دواین قراری محکمەی تمیز لە ٦/٣/٢٠٢٢ دەرچوە
ژن تەنها ئەو کەلوپەلانە دەبات کە خۆی کڕیویەتی یان بە هەدیە بۆی هاتووە لەلایەن خزمەکان و کەسوکار و ھاوڕێکانی خۆی .

زواج_ھاورەگەزبازانعەلی تەمیمی كە پسپۆرێكی یاسایی عێراقییە لەمباریەوە رایگەیاندووە: بە پێی یاسای سزادانی عێراقی لە مادەی ...
23/06/2022

زواج_ھاورەگەزبازان

عەلی تەمیمی كە پسپۆرێكی یاسایی عێراقییە لەمباریەوە رایگەیاندووە: بە پێی یاسای سزادانی عێراقی لە مادەی 393 سزای سێدارە بۆ ئەم جۆرە تاوانانە دانراوە، لەلایەكی تر بە پشتبەستن بە بەپێی یاسای ژمارە 234 بۆ ساڵی 2001یش، بەرانبەر زینا و لواطە(نێربازی)سزای سێدارەی داناوە.

Address

Star Tower
Irbil

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ياسا ناس —yassa nas posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to ياسا ناس —yassa nas:

Share