16/04/2022
ئەگەر خانوویەکت هەیە و دەتەوێت بیڕوخێنی !و پاشان نۆژەندی بکەیەوە
پێویستت بەم ڕێکاریانەی خوارەوە دەبێت.
١- سەنەدی نوێ (تاپۆ) ٦ مانگ بەسەر دەرچوونی تێنەپەڕی بێت .
٢- چەسپاندنی سنوور ( تحدید حدود ) لەو دائیرە تاپۆیەی کە تایبەتە بە موڵکەکە یاخود موڵکەکە دەگرێتەوە.
*پاشان سەردانیکردنی ئەو شاراوانیەی کە تایبەتن بە موڵکەکە بۆ دەستپێکردن وڕاییکردنی مامەڵەکە.
*چۆنیەتی دەستپێکردن
١- داواکاری پێشکەشکردن (تقدیم العریضە هدم )
٢ -پاشان وارد کردنی مامەڵەکە بۆ نێو شارەوانی
٣-پشاندانی مامەڵەکە بە بەڕێوبەری کارگێڕی شارەوانی
٤- پاشان واژۆی بەڕێوبەری شارەوانی
٥- سەردانیکردنی بۆ ژووری نەخشەدانان وەرگرتنی زانیاری و دەستپێکردنی مامەڵەکە
٦- پاشان پشکنین (کشف) لە لایەن هۆبەی تایبەتمەند سەر بە شارەوانی دوپاتی ڕاستی و دروستی ڕووبەری زەویەکە بکرێتەوە.
٧- پاشان پێدانی سێ فۆڕم بە ژمارەکانی (٢٤-٢٣-٨) ئەم فۆرمانە بۆ دڵنیابوونە لە دانانی پارەی ئاو و کارەبا ئاگادارکردنەوەی بەڕێوبەرایەتی ژینگە پارێزی لە ڕوخاندنی ئەو خانوە.پێویستە ڕازامەندی بەڕیوبەرایەتی ئاو + کارەبا + ژینگە پارێزی تایبەت بەو موڵکە وەربگیرێت.
٨-پێشکەشکردنی نەخشەو دانانی رسومات و دانانی بڕی ٥٠٠٠٠٠ وەک و دڵنیایی
٩- پڕکردنەوەی بەڵێنامە لە ژووری یاسایی شارەوانی
*دوای ئەوەی مۆڵەتی ڕوخاندنی خانوەکەت پێدەدەن
پێویستە کۆپیەک لە مامەڵەکە ببەیت بۆ بەشی خزمەتگوزاری شارەوانی ئاگادارکردنەوەییان لە ڕوخاندنی خانوەکە وا باشترە کۆپیەک لە مۆڵەتی ڕوخاندنی خانوەکە لای ئەو کەسانە هەبیت کە هەڵدەستن بەو کارە.
ئامادەکردنی پارێزەر
(محمد عمر ساڵەیی)
پارێزهر له دادگاكانی ههرێمی كوردستان و ڕاییكردنی كارو باری هاوڵاتیان له سهرجهم فهرمانگهكان💼