پارێزەر/المحامي لێتان جمال منتک

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • پارێزەر/المحامي لێتان جمال منتک

پارێزەر/المحامي لێتان جمال منتک دەجەنگین بۆ بەدەستهێنانی دادپەروەری بۆ تاکەکان.

23/04/2020

رەمەزان پاک بوونەوەی دڵەکان و نزیک بوونەوە ی بەندەکان لە خودای گەورە.

بەخێرهاتی مانگی خێر و بەرەکەت.

یەکێک لە بابەتەکانی نووسەر (مسعود لعلي)نەفرەت لە بەرد بکە دەڵێ رۆژەک قوتابیەک کە دیار بوو دڵیان شکاندبوو وە قسەیان پێ گو...
22/04/2020

یەکێک لە بابەتەکانی نووسەر (مسعود لعلي)

نەفرەت لە بەرد بکە

دەڵێ رۆژەک قوتابیەک کە دیار بوو دڵیان شکاندبوو وە قسەیان پێ گوتبوو ، دوای ئەوەی کە چووە لای مامۆستایەکەی ئەویش کە وای بینی پێی گووت بچێتە لای بەردێک لە بەرامبەر بەردەکە راوەستێت هەرچ قسەیەکی پێ گووتراوە بە بەردەکەی بڵێت و توڕەیی خۆی هەموو بە بەردەکە بڵێت و بگەڕێتەوە،
قوتابیەکە فەرمانەکەی جێ بە جێ کرد و گەڕایەوە ، دواتر مامۆستایەکەی لێی پرسی : ئایا بەرد هیچ کاردانەوەک و جوابێکی هەبوو لەبەرامبەر تۆ؟
قوتابیەکەش ووتی : نەخێر بەرد هیچ وەڵامێکی نەبوو !
مامۆستایەکەش وتی کەواتە نەڕەنجاندن و توڕە نەبوون لە بەردەوە فێربە ، وە بگەیتە ئاستێک لە وتەی ناخۆشی دۆست و دوژمن نەڕەنجێیت.

- بە گشتی کاردانەوەکانی مرۆڤ لە واقعدا دەگەڕێتەوە سەر کەسی بەرامبەر ، وە لەهەمان کاتتدا کەسی بەرامبەر سەرپشک دەبێت کە ئەرێنی مامەڵە بکات یاخود نەرێنی.

کەلوپەلی هاوسەرگیری ( الاثات الزوجیة)بابەتی دووەم : تێبینیە گشتییەکان دەربارەی کەلوپەلی هاوسەرگیری١- بابەتی کەلوپەلی هاو...
15/04/2020

کەلوپەلی هاوسەرگیری ( الاثات الزوجیة)

بابەتی دووەم : تێبینیە گشتییەکان دەربارەی کەلوپەلی هاوسەرگیری

١- بابەتی کەلوپەلی هاوسەرگیری لەلایەن دادگای مختص ڕەوانەی خبیر دەکرێت وە ئەوانیش خەملاندن بۆ کەلوپەلەکان دەکەن .
٢- داوای الاثاث زوجیة تەنها کەلوپەلەکان دەگرێتەوە نەک داواکردنی پارە و سامانی مێرد یان ژن .
٣- لەدوای داوای الاثاث زوجیة پیویستە حجز بخرێتە سەر کەلوپەلەکان ، بۆ ئەوەی تصرفی فرۆشتنی پێ نەکرێت.
٤- اثبات کردنی خاوەنداریەتی لە کەلوپەلی هاوسەرگیری جا هی ژنەکە بێت یان مێردەکە بەپێی بەڵگەی یاسایی باوڕپێکراو دەبێت بەپێی ئەو شێوازەی لە قانون اثبات دیاری کراوە.
٥- داوای الاثاث زوجیة لەکاتی هاوسەرگیری و دوای جیابوونەوەش دەکرێ بەرز بکرێتەوە...............................................................................

- شێوازی یاسایی بەرزکردنەوەی داوای کەلوپەلی هاوسەرگیری (الاثاث زوجیة)

بەرێز / دادوەری دادگای بەرایی ..

داواکار : ( ناوی سیانی ژن و ناونیشانی )
داوالێکراو : ( ناوی سیانی مێرد و ناونیشانی )

ڕووی داواکە : داوالێکراو مێردمە وبەپێی شەرع لەگەڵم نووستوە ئەو شتانەی کە لەماڵی هاوسەرگیری بەجێم هێشتووە لەلایەن مێردەکەمەوە دەستی بەسەر داگیراوە وە وەسف و وردەکاری و نرخەکانیانم هاوپێچ کردووە بە تیانووسی داواکەوە سەرەرای داواکردنەوەی بەڵام ڕێگری دەکات لەوەی بم داتەوە...

داواکاریەکان : داواکارم لە دادگا بەرێزەکەتان کە داوالێکراو بانگێشتی دادبینی بکرێت و تیانووسی داواکەی پێ ڕابگەیەندرێت پاشان پابەند بکرێت بەپێدانەوەی کەلوپەلەکانم کە لەو لیستەی هاوپێچم کردووە بە تیانووسی داواکەوە ڕوونم کردۆتەوە ئەگەر نەیتوانی تەسلیمم بکاتەوە ئەوا پابەند بکرێت بەپێدانی نرخەکەیان کە دەگاتە (...)دینار و تێجووی داواکە و ماندوویەتی پارێزەرایەتی بکەوێتە ئەستۆ...

لەگەڵ ڕێزدا...

هۆکارەکانی سەلماندن : داواکار
- گرێبەستی هاوسەرگیری.
- سەرجەم بەلگە یاساییەکانی تر .

کەلوپەلی هاوسەرگیری ( الاثات الزوجیة)زۆرجار دەمەقالێ لەنێوان ژن و مێردا دروست دەبێت کە ژنەکە ناچار دەبێت ماڵ بەجێ بهێڵێت...
07/04/2020

کەلوپەلی هاوسەرگیری ( الاثات الزوجیة)

زۆرجار دەمەقالێ لەنێوان ژن و مێردا دروست دەبێت کە ژنەکە ناچار دەبێت ماڵ بەجێ بهێڵێت و پەنا بەرێتە بەر مالی باوکی یان کەسوکاری ، زۆربەی جار کە ژن مالەکەی بەجێ دەهێڵێت لە حالەتی توورەیی و هەڵچووندایە ناتوانێت کەلوپەلەکانی لەگەل خۆیدا ببات ، وە بۆیە لەترسی ئەوەی پیاوەکە هەڵسوکەوت بە کەلوپەلەکانیەوە بکات بە فرۆشتنی یان بەخشینی .. بۆیە سەردانی دادگای تایبەتمەند دەکات بۆ بەرزکردنەوەی داوا کە پێی دەگوترێت داوای ( غصب اثاث الزوجیة )
ئەو جۆرە داوایانە بەچەند ئاراستەیەکەوە تێپەربووە کە ئەمەش ئاساییە مادەم گونجاوە لەگەل بنەما یاساییەکان وە بۆیە بە سێ ئاراستە رۆیشتووە.

* باسێک لەسەر ئاراستەکانی بڕیاردان لە کەلوپەلی هاوسەرگیری :

ئاراستەی یەکەم : ئەو بڕیارانەی کە لەم ئاراستەیە دەرچوون وای دادەنێن کە ئەوەی لەماڵی هاوسەرگیریدایە لەژێر هەڵسوکەوتیدایە و لەبەردەستیدایە بەکاری دەهێنێت دەبێتە خاوەنی ، واتابەپێی ئەم بنەمایە کەلوپەلەکان دەگەڕێتەوە بۆ ژنەکە ، وە ئەگەر لایەنی بەرامبەر داوایەکی دژی ئەمە بکات پێویستە بیسەلمێنێت ، چونکە بە گوزارشتی ئەوەی ئەو شتانەی کە مێرد دەیهێنێتە ماڵی هاوسەرگیریەوە بە دیاری(هبة) دادەنرێت ، کە مادەی ٦٢٣ ف د/ دەلێ ( پەشیمان بوونەوە لە هبة نیە لەنێوان ژن و مێرد تەنانەت ئەگەر جیابوونەوەش روویدا لەنێوانیاندا .
ئاراستەی دووەم : لەم ئاراستەیەدا گۆرانکاری دروست بوو لە بڕیارەکانی دادگای تمییز ، بەجۆرێک رێی نەدا ژنەکە بە ئارەزووی خۆی هەرچیەکی بوێت بیبات ئەگەر لەگەل کەسوکاری پیاوەکەدا بژی بەڵکو ژنەکە پابەندە تەنها بە داواکردنی ئەو شتانەی کە هی خۆیەتی و لە ژوورەکەی خۆی بووە وە هەروەها دادگا داوای سەلماندنی لە ژنەکە کردووە، وە نابێت لەو لیستەی هاوپێچی داواکەی کردووە شتی کەسانی تر بگرێتەوە واتا مەبەستمان کەلوپەلی دایک و باوکی مێردەکەیە .
ئاراستەی سێیەم : دوای لێکۆڵینەوە و دیراسەکردنی بنەما یاساییەکان هەر یەکێک لە لایەنەکان ژن یان مێرد پێویستە بیسەلمێنن کە خاوەنداری کەلوپەلەکە هی کێیە ، ئەم ئاراستەیە ئەو بنەمایە رەت دەکاتەوە کە دەلێ ئەوەی هەیە هی ژنەکەیە ، بەڵکو کاتێک ژن یاخود مێرد کە خاوەنداریەتی خۆیان بۆ کەلوپەلەکان دەگەرێننەوە پێویستە بەپێی قانون اثبات بەڵگە پێشکەش بکەن یاخود سوێندی یاسایی بخۆن بەپێی مادەی ١١٨ قانون اثبات.

- لە بابەتی داهاتوو باس لە چۆنیەتی بەرز کردنەوەی داوایەکە لە دادگا دەکەین لەگەل تێبینی و بنەما گشتیەکانی غصب اثات زوجیة لە عێراق.

ڕۆژنامەگەری و میدیا.. بەشێوەیەکی گشتی میدیای کوردستان و ڕۆژنامەگەری ڕوو لە زیادبوونە لە هەموو سێکتەرەکانی کۆمەڵگا، بەڵام...
11/02/2020

ڕۆژنامەگەری و میدیا..

بەشێوەیەکی گشتی میدیای کوردستان و ڕۆژنامەگەری ڕوو لە زیادبوونە لە هەموو سێکتەرەکانی کۆمەڵگا، بەڵام ئەمە واتای ئەوە نیە کە ڕۆڵیان هەیە، زیادبوونی میدیا پەیوەستە بەوەی کە تا چ ئاستێک ڕۆل دەبینێت لە کێشەکانی گۆمەلگا و چارەسەرکردنیان، بەشێوەیەکی بەردەوام ڕۆلێکی تەواو کاریگەریان هەیە لە وروژاندنی بابەتەکان بەڵام دواتر لێی دادەبرێن و بەردەوام نابن تا خاڵی کۆتایی کە چارەسەری بابەتەکەیە یاخود بەرەوپێشبردنیەتی،
بەگشتی ھەمو جۆرەکانی رۆژنامەگەری کورد لە قەیران دایە میدیای حیزبی زاڵە بە سەر میدیای ئازاد وە بێ ئاگا لە هۆشیاری کۆمەلگا و ئاستی رۆشنبیری لە هەموو بوارەکان، رۆژنامەگەری وەکو ئاوێنەیەک وایە‌‌ بەرووی رەوتی کۆمەڵگا بەردەوام رەنگی تێدا ئەداتەوە وە کاریگەری راستەوخۆی ھەیە لەسەر ھەموارکردن و گواستنەوەی رای خەلک لە سەر شێوازی دەسەڵات و بەرەو پێشبردنی ئاستی رۆشنبیری کۆمەڵگا و کەم کردنەوەی کێشەکان و بەدواداچوونی بەردەوام بۆیەش ناوی نراوە دەسەڵاتی چوارەم.

شیکردنەوەی ووشەی (دبلوماسی)  به‌ واتای په‌یماننامه‌ی فه‌ڕمی دێت کورتکراوەی (وشه‌ی diploma ی لاتینیه‌ که‌ به‌واتای په‌ڕ ی...
09/02/2020

شیکردنەوەی ووشەی (دبلوماسی)

به‌ واتای په‌یماننامه‌ی فه‌ڕمی دێت کورتکراوەی (وشه‌ی diploma ی لاتینیه‌ که‌ به‌واتای په‌ڕ یان کاغه‌زی فه‌رمی دێت )بریتیه‌ له‌ ڕژێمێک یان هۆکارێکی په‌یوه‌ندی بۆ په‌یوه‌ست بوونی دوو وڵات یان زیاتر به‌ پێک هێنانی کۆمه‌ڵه‌یه‌ک یان په‌یماننامه‌یه‌ک . یان هۆکارێکه‌ بۆ دانوستاندن له‌ نێوان نه‌ته‌وه‌کان ٫که‌ هه‌ریه‌که‌ له‌ دوولایه‌نه‌که‌ به‌ گوێره‌ی ویست و ڕامیاریان گفتوگۆ ده‌که‌ن .ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشتنه‌ هیچ ئه‌نجامێک زۆر جار جه‌نگ جێگای ده‌گرێته‌وه‌ .
وه‌ له‌ ڕوی کەلتوریه‌وه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ بوونی هه‌بوه‌ له‌دێر زه‌مانه‌وه‌ که‌ زۆرجار خێله‌کان له‌ناوه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک یاخود نه‌ته‌وه‌کانی ناوه‌وه‌ی وڵاتێک یان دوو وڵات کاغه‌زیان ئالوگۆڕکردوه‌ به‌مه‌به‌ستی دانیشتن و ئاخاوتن له‌سەر چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌یه‌کی دیاری کراو.هه‌مان بیرۆکه‌ ته‌شه‌نه‌ی کردوه‌ بۆ بارێکی فه‌رمی له‌نێوان وڵاتان .که‌ هه‌ریه‌که‌ له‌ وڵاتان کۆمه‌ڵه‌ که‌سانێکیان داناوه‌ تایبه‌تمه‌ندن له‌م بواره‌ به‌جۆرێک ده‌زانن چۆن په‌یوه‌ندیه‌کان دروست بکه‌ن و گه‌شه‌ی پێبده‌ن و بیپاڕێزن.

هەواڵدان..یەکێک لە ئامرازەکانی جوڵاندنی داوای سزایی ‌هەواڵدانە ، کە ئەمەش بەشێوەیەکی ڕوون لە (قانون اصول محاکمات جزائیة ...
08/02/2020

هەواڵدان..

یەکێک لە ئامرازەکانی جوڵاندنی داوای سزایی ‌هەواڵدانە ، کە ئەمەش بەشێوەیەکی ڕوون لە (قانون اصول محاکمات جزائیة ) باسکراوە ،هەواڵدان کارێکە لە ڕێگەی کەسێکەوە دەگات کە زەرەرمەند نیە لەو تاوانە بۆ ئاگادارکردنەوەی سلطەی قضائي لە ڕوودانی تاوانێکی ئەنجامدراو بەپێی زانیاریەکانی خۆی جا چ بەچاوی خۆی بینیویەتی یاخود بیستوویەتی وە یان بۆنی کردووە ، وە بۆیە قانون ئەوەی دووپات کردۆتەوە کە هەر کەسێک زانیاری هەبوو لەسەر ڕوودانی تاوانێک واباشە پێشڕەوی بکات و هەواڵ بدات بە بنکەی پۆلیس یاخود دادوەری لێکۆڵینەوە یاخود داواکاری گشتی ،کەچی بینیوە یاخود بیستوویەتی یان هەستی پێکردووە دەربارەی تاوانێک کە ڕوویداوە ، هەرچەندە ئەو ‌هەواڵەی کە دەگات ئەگەر ڕاستیش نەبێ دەبێ بەهەند وەربگیرێت و بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت چونکە حالەت هەیە کە بە ڕێگای نامە یان تەلەفۆن هەواڵ دەدات کە لەوانەیە ڕاست نەبێت، بۆیە سەرەتای دەستپێکی هەر لێکۆڵینەوەیەک هەواڵدانە.

قێزەونترین تیرۆر لە مێژوودا کوشتنی "قەیسەر يوليوس" بوو بە چەقۆ...ئەو ساتەی کە قەیسەر "يوليوس" تێیدا تیرۆرکرا بە سەختترین...
06/02/2020

قێزەونترین تیرۆر لە مێژوودا

کوشتنی "قەیسەر يوليوس" بوو بە چەقۆ...

ئەو ساتەی کە قەیسەر "يوليوس" تێیدا تیرۆرکرا بە سەختترین و دژوارترین سات دادەنرێت لە مێژوودا چونکە هەموو ئەو کەسانەی کە قەیسەر متمانەی پێدەکردن خیانەتیان لێکرد و دەستیان لەگەڵ دوژمنەکانی قەیسەر تێکەڵکرد و پلانیان بۆ کوشتنی داڕێشت و لە کۆبونەوەیەکدا بڕیاریاندا هەریەکە و بەجیا چەقۆیەک لە قەیسەر بدات و بیکوژن.
داڕشتی ئەم جۆرە پلانەش بۆ ئەوبوو کە هەمووان بە لێدانی چەقۆیەک بەشداری لە کوشتنەکەدا بکەن و لەدوایدا هیچ کەسێک بەتەنیا پەنجەی تۆمەتی بۆ درێژ نەکرێت.
ئەگەرچی لەساتی تیرۆرکردنەکەیدا قەیسەر 23 چەقۆی لێدرا بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خۆی بەدەستەوە نەداو هەر لەسەر پێیەکانی وەستا و شەڕی لەگەڵ دەکردن ، تا ئەوکاتەی"بروتوس" هاوڕێی تەمەنی و گیانی بەگیانی خۆی بینی ، قەیسەر لەو ساتەدا بە لاشەیەکی پڕ لە برین و خوێناوی بەرەو لای "بروتوس" هاوڕێی چوو بەو ئومێدەی کە ببێتە فریادڕەسی و لەو دۆخە ڕزگاری بکات ، هەربۆیە بە دڵێکی پڕ لە ئومێدەوە دەستی لەسەر شانی دانا و بە چاوێکی پڕ لە تکا و ئارامییەوە سەیری هاوڕێکەی دەکرد، بەڵام ئەوەی چاوەڕوانی نەدەکرد ڕوویدا و "بروتوس"ی هاوڕێشی وەکو ئەوانی تر چەقۆیەکی دەرهێنا و لە قەیسەری دا.

دوای بینینی ئەم دیمەنە "قەیسەر يوليوس" گوتی :-ئەی " بروتوس" تەنانەت تۆش خیانەتت لێکردم ، کەواتە با بمرێت قەیسەر .
ڕێک لەم ساتەدا قەیسەر تەسلیمبوونی خۆی ڕاگەیاند و کەوتە سەرزەوی.

شایەنی باسە هەموو ئەو چەقۆیانەی کە بەر قەیسەر "يوليوس" کەوت بەقەد چەقۆکەی " بروتوس" ی هاوڕێی ئازاری پێنەگەیاند چونکە ئەو چەقۆیە تەنها بەر جەستەی نەکەوت بەڵکو بە... کەسایەتی ...و...ئیڕادە ...و...ئومێدەکانیشی ...کەوت هەربۆیە قەیسەر لەو ساتەدا شکستی خۆی ڕاگەیاند و بە کەوتنەکەشی ڕازیبوو.

لێرەدا دەمەوێت بەوتەیەکی "شكسپير"کۆتایی بە باسەکە بێنم کە دەڵێت :- "هەندێک جار ئەو قسەوقسەڵۆکانەی کە سەبارەت بەخۆت دەیبیستیتەوە بەقەد ئەو ساتە ئازارت پێناگەیەنێت کاتێک کە دەزانیت لەلایەن چ کەسێکی نزیکتەوە بۆت هەڵبەستراوە."

وەرگيراوه

تاوانی ڕق لە شێوازەکانی تاوانکاری یەکێک لەو شێوازانە پێی دەگووترێ تاوانی ڕق، واتا تاوانێک کە ئەنجام دەدرێت بەرامبەر بە ک...
05/02/2020

تاوانی ڕق

لە شێوازەکانی تاوانکاری یەکێک لەو شێوازانە پێی دەگووترێ تاوانی ڕق، واتا تاوانێک کە ئەنجام دەدرێت بەرامبەر بە کەسێک بەھۆی ئەوەی ئەندامە یان بەشێکە لە کۆمەڵەیەکی کۆمەڵایەتی و ڕەگەزیی دیاریکراو. ئەو کۆمەڵانەی زۆرترین تاوانی ڕق (کینەییان) بەرامبەر دەکرێت بەندە لەسەر ئەم پێوەرانە: سێکس، ڕەگەز، نەژاد، نەتەوە، زمان، شێوازی ڕووخسار و جەستە، ئایین، جۆر و شێوازی پێناسی ڕەگەزی (سێکسی).

ڕووداو و تاوانە کینەییەکان دەکرێت ئەم شێوازانە لەخۆبگرێت: دەستدرێژی جەستەیی، زیان بە موڵک و ماڵ، بێزارکردن، ھەراسان کردن، تانە و تەشەر، سوکایەتی پێ کردن و نامە و دەقی ھەڕەشەئامێز

01/02/2020
- العدالة والقانونسەروەری یاسا (یەکسانی و یاسا) مافی یەکسانبوون لەبەرامبەر یاسادا، یان پارێزگاریکردنی یەکسان لە لایەن یا...
31/01/2020

- العدالة والقانون

سەروەری یاسا (یەکسانی و یاسا)

مافی یەکسانبوون لەبەرامبەر یاسادا، یان پارێزگاریکردنی یەکسان لە لایەن یاساوە وەک ئەوەی کە زۆر جار بەم شێوەیە دایدەڕێژن. بۆ ھەر کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی دادپەروەر شتێکی بنچینەیی و سەرەکیە. جا دەوڵەمەند بیت یان ھەژار، نەتەوەی زۆرینە بێت یان کەمینەیەکی ئایینی بیت، ھاوپەیمانێکی سیاسی دەوڵەت بێت یان رکابەربێت.... ھەموو شایستەی پارێزگاریکردنی یەکسانن لەبەرامبەر یاسادا. دەوڵەتی دیموکراتی ناتوانێت زامنی ئەوە بکات کە ژیان بەیەکسانی مامەڵە لەگەڵ ھەموو کەسێک دەکات، و دەوڵەت ھیچ لێپرسراویەتیەکی بەسەر نیە تا ئەنجامی بدات. ھەرچۆنێک بێت، شارەزا لەبواری یاسای دەستووری جۆن پز فرانک نوسیویەتی کە"لە ژێر ھیچ بارودۆخێکدا دەوڵەت نابێت ھیچ نایەکسانیەک بسەپێنێت، پێویستە داواکراوبێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ھەموو خەڵکی خۆی بە یەکچاو و بەیەکسانی." ھیچ کەس نابێت لەسەرەوەی یاسا بێت، لە کاتێکدا یاساش دوای ھەموو شتێک دەستکاری خودی خەڵکە نەوەک شتێک بێت بەسەریاندا سەپێندرابێت. ھاوڵاتیانی دیموکراسیەت بە ملکەچی یاسا دەبن چونکە ئەوان دان بەمە دائەنێن و ئەیزانن، کە بە شێوەیەکی ناراستەوخۆ، ئەوان ملکەچن بۆ خودی خۆیان بەو پێیەی ئەوان بۆ خۆیان دروستکەری یاساکەن. کاتێک یاساکان دادەمەزرێن لە لایەن خەڵکەوە کە دواتر پێویستە بۆ خۆیان گوێڕایەڵی یاساکان بن ئەوا ھەم خزمەت بە دیموکراسیە ت و ھەم بە یاساش دەکات.

پرۆسەیی یاسایی دادگاییکردن گونجاو: فراناک ئەوە دەردەخات کە لە ھەموو کۆمەڵگاکاندا بە درێژایی مێژوو ئەوانەی کە سیستەمی دادپەروەری تاوانکاری بەڕێوەدەبەن دەسەڵاتیان بە بوونی ئەگەری خراپ بەکارھێنان و سەرکوتکاری بەدەستەوەگرتووە. بەناوی دەوڵەتەوە، ھاوڵاتیان زیندانی کراون و مولکیان دەستی بەسەرداگیراوە و ئەشکەنجەدراون دوورخراونەتەوە و لە سێدارەدراون بەبێ بوونی پاساوی یاسایی... و زۆر جار بەبێ ھێنانەوەی ھیچ جۆرە تۆمەتێکی رەسمی. ھیچ کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی ناتوانێت لەو جۆرە خراپ بەکارھێنان و پێشێلکاریە ببورێت. پێویستە ھەموو وڵاتێک دەسەڵاتی ھەبێت بۆ پاراستنی سیستەم و کردارە تاوانکاریەکانیش سزا بدات، بەڵام پێویستە ئەو رێسا و رێککاریانەی کە دەوڵەت لەرێگەیانەوە یاساکانی خۆی جێبەجێدەکات و دەیچەسپێنێت روون و ئاشکرا بن، نەوەک نھێنی و ھەڕەمەکی و وابەستەی پاوانکاری سیاسی بن لە لایەن دەوڵەتەوە. کامانەن پێداویستیە بنچینەییەکانی پرۆسەی یاسایی گونجاو لە دیموکراسیەتێکدا؟ نابێت ماڵی ھیچ کەسێک بە زۆردارەکی چوونە ژوورە و پشکنینی تیادا ئەنجامبدرێت لەلایەن پۆلیسەوە بەبێ بوونی فەرمانێکی دادگایی ئەوە نیشانبدات کە ھۆکارێکی دروست ھەیە بۆ ئەم پشکنینە. لە دەرگەدان و بەسەردادانی نیوە شەو لەلایەن پۆلیسی نھێنیەوە ھیچ جێگەیەکی بۆ نابێتەوە لە دیموکراسیدا. نابێت ھیچ کەسێک بخرێتە باری گیراویەوە بەبێ بوونی تۆمەتێکی روون و نووسراو کە سەرپێچیە ئاماژەبۆکراوەکە دیاریبکات. نەوەک تەنھا دەبێت کەسەکان شایستەی ئەوەبن کە بزانن بە تەواوی سروشتی ئەو تۆمەتە چیە لە دژیان بەرزکراوەتەوە بەڵکو پێویستە یەکسەر ئازادبکرێن، بە گوێرەی ئەو رێسایەی کە ناسراوە بە (Habeas Corpus) (کە بە گوێرەی ئەو یاسایە نابیت گیراو لە ماوەیەکی دیاریکراو زیاتر دەستبەسەر بکرێت بەڵکو دەبێت ئازادبکرێت تاوەکو تۆمەتەکەی دەسەڵمێنرێت)، ئەگەر ھاتوو دادگا بۆی دەرکەوت کە تۆمەتەکە بەبێ پاساوە یان دەسگیرکردنەکە بێ بنەمایە. نابێت ئەو کەسانەی تۆمەتبارکراون بۆ ماوەیەکی زیاتر لەماوەی دیاریکراو دەستگیر بکرێن لە زیندانیدا. ئەوانە شایستەی دادگاییکردنێکی خێرا و ئاشکران، و شایستەی ئەوەشن لەگەڵ ئەوانەی تۆمەتباریان کردوون رووبەڕووبکرێنەوە و پرسیاریان لێبکەن. دەسەڵاتەکان داواکراون بە بەخشینی ئازادکردن بە کەفالەت، ئازادکردنی مەرجدار، بۆ ئەو تاوەنبارکراوانەی کە چاوەڕوانی دادگاییکردن دەکەن ئەگەر ئەگەرێکی کەم ھەبوو ئەو کەسە گومانلێکراوە رابکات یان تاوانی تر ئەنجامبدات. سزادانی "تووند و نا ئاسایی" وەک ئەوەی لە یاسا و داب و نەریتەکانی کۆمەڵگادا دەستنیشانکراون، دەبێت قەدەغە بێت. کەسەکان نابێت ناچار بکرێن گەواھی لەسەر خۆیان بدەن. پێویستە ئەم قەدەغەکردنە لە دژی خود تاوانبارکردنی خۆنەویستانە رەھا (مگلق) بێت. وەک دەرئەنجامێکی ئاساییی بۆ ئەمەش، نابێت پۆلیس لە ژێر ناوی ھیچ بارودۆخێکدا ئەشکەنجە یان دەستدرێژی جەستەیی و دەروونی لە دژی گومانلێکراو بەکاربھێنێت. سیستەمێکی یاسایی کە دانپێدانانی بەزۆر قەدەغەبکات ئەوا یەکسەر ئارەزوو و پاڵنەرەکانی پۆلیس کەمدەکاتەوە بۆ بەکارھێنانی ئەشکەنجەدان و ھەڕشە و فۆرمەکانی تری پێشێلکاری بۆ ئەوەی زانیاری بەدەست بھێنێت، لە کاتێکدا دادگا رێگا بەم جۆرە زانیاریانەی کە بەم رێگانە وەدەستھاتوون نەدات بۆ ئەوەی لەگەڵ بەڵگەکاندا ھەژماربکرێن لە کاتی دادگاییکردندا. نابێت کەسەکان لەسەر ھەمان تاوان دووجار دادگایی بکرێن؛ واتە، نابێت دوو جار بە ھەمان تۆمەت تۆمەتباربکرێن. ھەر کەسێک لەلایەن دادگایی بکرێت و دەربکەوێت کە تاوانی نەکردووە ھەرگیز نابێت جارێکی تر تۆمەتبار بکرێتەوە بە ھەمان تۆمەت. لەبەر ئەگەر ئەنجامدانی پێشێلکاری لە لایەن دەسەڵاتەکان، ئەو یاسایانەی کە ناو دەبرێن بە ئەو یاسایانەی کە بەسەر رابردوودا دەچسپێندرێن (قوانن ژات اپر رجعی) قەدەغە کراوە. ھەندێک یاسا ھەن لەدوای کردارەکەوە دێن کەواتە دەکرێت کەسێک تۆمەتباربکرێت بە کارێکەوە تەنانەت ئەگەرچی لەکاتی روودانیدا ئەم کارە نا یاسایییش نەبێت. تۆمەتبارکراوەکان دەکرێت پارێزگاریکردنی زیاتر و سەرباریان ھەبێت لە دژی کردارەکانی ناچارکردن لەلایەن دەوڵەتەوە. بۆ نمونە، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، تاونبارکراو مافی ئەوەی ھەیە پارێزەری خۆی ھەبێت کە نوێنەرایەتی بکات لە ھەموو قۆناغەکانی دادگاییکردنی تاونی ھەتاوەکو ئەگەر تاونباران نەشتوانن بۆ خۆیان پارەی ئەو نوێنەرایەتیکردنە (گرتنی پارێزەر) بدەن. ھەروەھا پێویستە پۆلیس مافەکانی گومانلێکراو بە گومانلێکراو رابگەیەنن لە کاتی دەستگیرکردنیان لە ناویشیاندا مافی بوونی پارێزگار و مافی بێدەنگ بوون (بۆ وەلاوەنانی خود تاوانبارکردن).

تاکتیکێکی باوی سەرکوتکاری ئەوەیە کە رکابەرانی حکومەت بە خیانەتکاری تۆمەتباربکەن. لەبەر ئەم ھۆیە، پێویستە تاوانی خیانەتکردن زۆر بە وریاییەوە دیاریبکرێ لە رووی پێناسەکردنیەوە بۆ ئەوەی وەک چەکێک بۆ کپکردنەوەی دەنگی رەخنەگرتن لە حکومەت بەکارنەھێنرێت. ھیچ کام لەم پێوەندانە مانی ئەوەنادات کە دەوڵەت دەسەڵاتی بەدەستەوە نیە بۆ ئەوەی یاساکان بچەسپێنێت و سەرپێچیکاران سزابدات. بە پێچەوانەوە، سیستەمی دادپەروەری تاوانکاری لە کۆمەڵگایەکی دیموکراتیانە تا ئەو رادەیە کاریگەر دەبێت کە بەڕێوەبردنی سیستەمەکە لەلایەن خەڵکەوە بڕیاری لەسەر دەدرێت بۆ ئەوەی دادپەروەر و پارێزەری مافەکانی تاک، و بە ھەمان شێوەش پارێزەری بەرژەوەندیە گشتیەکان بێت. دادوەران یان ئەوەتا دادەمەزرێنرێن یان ھەڵدەبژێردرێن، و یان بۆ ماوەیەکی دیاریکراو یان بۆ ماوەی ژیانیان ئەو پۆستە وەردەگرن. ھەرچۆنێک بێت ئەوانە کەسانی ھەڵبژێردراون، زۆر گرنگە کە ئەمانە کەسانی سەربەخۆبن لە دەسەڵاتە سیسایەکانی نەتەوە بۆ ئەوەی بێلایەنی خۆیان بسەڵمێنن. ناکرێت دادوەران لەبەر ھۆکاری پروپوچ یان سیاسی پوخت لەکار لاببرێن، بەڵکو تەنھا لەبەر تاوان ئەنجامدانی ترساناک و بەدکاری ترسناک... لەو کاتەشدا تەنھا لە رێگەی رێوشوێنی رەسمی، وەک تاوانبارکردن (ھێنانەوەی تۆمەت لە دژیان) و دادگاییکردنی لە دەسەڵاتی یاسادانان.

سەروەری یاسا مانی وایە حکومەت ناتوانێت دەسەڵاتەکانی خۆی پیادەبکات تەنھا بە گوێرەی یاسای نووسراو نەبێت کە بە تێپەڕبوونی بە رێوشوێنی توندوتۆڵدا داڕێژرابن. ئامانجیش لەمە گەیشتنە بە پرەنسیپی پارێزگاریکردن لە دژی بڕیارە زۆردارەکیەکان لە حاڵەتە تاکەکەسیەکاندا

لەگەل پۆلێک لە پارێزەرانی خۆشەویست
31/01/2020

لەگەل پۆلێک لە پارێزەرانی خۆشەویست

Address

Irbil

Telephone

+9647507330608

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پارێزەر/المحامي لێتان جمال منتک posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to پارێزەر/المحامي لێتان جمال منتک:

Share