ژووری پارێزەرانی هەریر / غرفة محامیی حریر

  • Home
  • Iraq
  • Harir
  • ژووری پارێزەرانی هەریر / غرفة محامیی حریر

ژووری پارێزەرانی هەریر / غرفة محامیی حریر قولە تعالی[ وإذا حکمتم بین الناس ٲن تحکموا بالعدل ]..........،سەندیکای پارێزەرانی کوردستان........

کوردى/عربیپیرۆزباییبەناوى سەرۆک و ئەندامانى ئەنجومەنى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان، پیرۆزباییى خۆمان ئاڕاستەى هەموو موسڵ...
19/03/2026

کوردى/عربی

پیرۆزبایی

بەناوى سەرۆک و ئەندامانى ئەنجومەنى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان، پیرۆزباییى خۆمان ئاڕاستەى هەموو موسڵمانانى کوردستان و عێراق، بەتایبەتى پارێزەرانى ئازیز دەکەین بەبۆنەى هاتنەوەى جەژنى رەمەزانى پیرۆز. داواکارین لە خواى گەورە تاعەت و رۆژووى هەمووانى قبووڵ کردبێت.
لە خواى گەورە دەپاڕێینەوە کەوا مانگى پیرۆزى رەمەزان و جەژن بکاتە هۆکارێک بۆ کوژاندنەوەى ئاگرى ئەو شەڕە و نەهێشتنى ئاسەوارەکانى لەسەر هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستان و عێراق.
هیوادارین جەژن ببێتە مایەى خۆشیى و سەلامەتیى و پاراستنى گیانى هاووڵاتییانمان و لە زیانى گیانیى و ماددى بەدوور بن و هەرێمى کوردستان پارێزراو بێت لە هەموو هێرش و شەڕ و دوژمنکارییەکان.
دووبارە پیرۆزە و هەموو لایەک لە خۆشى بن.

سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان

تهنئة

باسم رئيس وأعضاء مجلس نقابة محامي كردستان، نتشرّف بأن نرفع أسمى آيات التهاني وأصدق التبريكات إلى عموم المسلمين في إقليم كردستان والعراق، ولا سيما الأسرة القانونية من المحامين الأفاضل، بمناسبة حلول عيد الفطر المبارك، سائلين المولى عزّ وجل أن يتقبّل من الجميع الصيام والقيام وصالح الأعمال.
ونسأل الله تعالى أن يجعل من هذا الشهر الفضيل وعيده المبارك منطلقًا لنشر السلام، وسببًا في إطفاء نار الحروب، ورفع المعاناة عن كاهل أبناء إقليم کوردستان والعراق.
كما نرجو أن يكون العيد مناسبة تعمّ فيها الطمأنينة والسكينة، وأن يحفظ الله أرواح مواطنينا ويصونهم من كل سوء، ويجنّبهم الخسائر البشرية والمادية، وأن يديم على إقليم کوردستان نعمة الأمن والاستقرار، بعيدًا عن كل أشكال العدوان والنزاعات.
وكل عام وأنتم بألف خير، أعاده الله عليكم باليمن والبركات.

نقابة محامي کوردستان

ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتى 4-1-2026 لە ژووری پارێزەرانی هەریر ، رۆژى پارێزەران بە بەرزى ڕاگیرا و بە ئامادەبوونى بەڕێزان بەرپ...
04/01/2026

ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتى 4-1-2026 لە ژووری پارێزەرانی هەریر ، رۆژى پارێزەران بە بەرزى ڕاگیرا و بە ئامادەبوونى بەڕێزان بەرپرسی ژووری پاریزەران صابر زبیر عیسی و تەواوی پاریزەرانی هەریر وە بە بەشداری بەرێز دادوەری دادگای بەرای هەریر و بەریز قائمقامی قەزای هەریرو بەریز جێ بەجێ کاری دادی هەریرو بەرپرسی شارەوانی هەریرو بەشی کشتوکالی هەریرو ئەفسەرانی بنکەی پۆلیسی هەریر و تەواوی فەرمانبەرانی دادگا یادی ئەم رۆژە کرایەوە کە سەندیکای پاریزەران لە رێکەوتی ٣/١/١٩٩٣ دامەزراوە.
بۆیە دواى پێشوازى کردن، بەشداربوان پیرۆزباییان لەو رۆژە پیرۆزەى پارێزەران کرد و ئاماژەیان بە گرینگى پایە و رۆڵى پارێزەران دا، کە توێژێکى باڵاى کۆمەڵگان و بەرگریکارى ماف و داکۆکیکارى دادپەروەرین.
و شیرینى دابەش کرا و وێنەى یادگارى بەو بۆنەیە چرکێندران.

3ى یەک، رۆژى پارێزەرانى کوردستان پیرۆزەبەبۆنەى رۆژى پارێزەرانى کوردستان، کە لە رێکەوتى (3-1)ى هەموو ساڵێک یاد دەکرێتەوە،...
02/01/2026

3ى یەک، رۆژى پارێزەرانى کوردستان پیرۆزە

بەبۆنەى رۆژى پارێزەرانى کوردستان، کە لە رێکەوتى (3-1)ى هەموو ساڵێک یاد دەکرێتەوە، بەناوى سەرۆک و ئەندامانى ئەنجومەنى سەندیکاى پارێزەران پیرۆزباییی لە خۆمان و تەواوى پارێزەرانى خۆشەویست دەکەین.
سى و یەک ساڵ بەر لە ئێستا و لە 3-1-1993 پەرلەمانى کوردستان بەشێوەیەکى فەرمى، بڕیارى دانپێنانى بە دەستەى کاتى دامەزرێنەرانى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان کرد، کە (10) پارێزەرى کوردستان، کە بەڕێز سەرۆکى ئێستاى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان، یەکێک بوو لەوان، وەکو ئەرکێکى نیشتمانیى و کوردستانیى و پیشەییانە، سەندیکاى پارێزەرانى کوردستانیان دامەزراند.
سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان، کە بەپێى یاسا دامەزراوە و بەپێى یاساش کار دەکات، پەیوەندییەکانى لەگەڵ دەسەڵاتەکانى تەشریعیى و جێبەجێکردن و دادوەریى لە هەرێمى کوردستان لەسەر بنچینەى رێزگرتن لە یاسا و پارێزەران و جێبەجێکردنى یاسایە. هەمیشە داواکاریمان ئەوە بووە و دەبێت، کە پێویستە لەو چوارچێوەیە لە پێگەى پارێزەران بڕوانن. هەرچەندە لێرە و لەوێش کەمتەرخەمیى و کەموکوڕیش هەبووە، بەڵام سەندیکا بەردەوام لە هەوڵ و هەماهەنگى دا بووە و دەبێت لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و هەموو رێگا پیشەییى و یاساییەکان بۆ چارەسەرکردنى کێشەى پارێزەران دەگرێتە بەر.
سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان، کە بە تەواوی پشت بە داهاتەکانى خۆى دەبەستێت، کە بە سیستەمێکى ژمێریاریى تۆکمەى وردبینیکراو لەلایەن چاودێریى دارایى هەرێم، بەڕێوەدەچێت و سیستەمێکى خانەنشینى سەربەخۆى هەیە و مافى پارێزەران بە تەواوى دەستەبەرە لەڕووى خانەنشینیەوە.
لەماوەى دوو ساڵى رابوردوو، تۆمارى ئەندامانى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان بە هەماهەنگى فەرمانگەى تەکنەلۆژیاى زانیاریى و ئەنجامدانى پرۆسەى بایۆمێترى، بە تەواوى پاک کرایەوە، کە بەپێى یاسا نابێت پارێزەر لە هەمان کات فەرمانبەر یا وەزیفەى گشتی هەبێت و پرۆسەکەش بەردەوامە.
سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان هەماهەنگیى تەواوى لەگەڵ ئەنجومەنى دادوەریى هەرێمى کوردستان هەیە لەپێناوى بەرقەرارکردن و جێبەجێکردنى یاسا و هەروەها بەهەمان شێوەش لەگەڵ سەرۆکایەتیى داواکاریى گشتیى و وەزارەتى داد و دەسەڵاتى جێبەجێکردن بەشێوەیەکى گشتى.
لە پلانى گرینگى ئەمساڵى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان، پرۆسەى بە ئەلیکترۆنیکردنى کاروبارەکانى سەندیکا، لە نێویشیاندا مامەڵە کارگێڕیى و داراییەکانى سەندیکا، بەجۆرێک پارێزەران بتوانن سوودى لێ وەربگرن و رێگا دوورەکانیان، نزیک ببێتەوە.
دووبارە پیرۆزباییى ئەو رۆژە (3-1) لە هەموو پارێزەرانى خۆشەویست دەکەین، هیوادارین پێکەوە هەموومان پارێزگارى لە بەرزى پیشەى پیرۆزى پارێزەرایەتی بکەین و دەست لەناو دەست، پارێزەران لە پێگە و پایەى گەورە ببینین.
هەر سەرکەوتوو و سەرفراز بن

سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان
ژووری پاریزەرانی هریر



Address

دادگای بەرای هەریر. بینای ناحیەی هەریر سەر بە قەزای شقڵاوە . . پارێزگای هەولێر.
Harir

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ژووری پارێزەرانی هەریر / غرفة محامیی حریر posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share