Erbil Law firm

Erbil Law firm التوكل عن الدعاوي الجزائية والمدنية واحوال الشخصية ، تأسيس الشركات ، إجراء كافة المعاملات القانونية.

جۆری تاوانەکەن لەرووی جۆری تاوانەکەوە بەپێی یاسایی سزایی عیراقی (قانون عقوبات عراقی) ژمارە(١١١)ی سالی (١٩٦٩)ی هەموارکرا ...
26/03/2024

جۆری تاوانەکەن لەرووی جۆری تاوانەکەوە بەپێی یاسایی سزایی عیراقی (قانون عقوبات عراقی) ژمارە(١١١)ی سالی (١٩٦٩)ی هەموارکرا دابەش دەبێت بۆ سێ جۆر :

ئەوانیش بریتین لە:
١-جنایات-تاوانە گەورەکان
٢-جنح-کەتن
٣-مخالفە-سەرپێچیەکان(پێ بژاردن)

ماوەی سزادانی جۆری تاوانەکان :
یەکەم جنایان وەک:
کوشتنی بە ئەنقەست
١-سێدارە
٢-زیندانی کردنی هەتا هەتایی (سجب مؤبد)ماوەی (٢٠)سال
٣-(سجن المؤقت)لە (٥) سال زیاترتا (١٥) سال

دووەم جنح-کەتن
١-بەندکردنی توند (حبس الشدید) ماوەکەی لە (٣)مانگ کەمتر نەبێت و لە(٥) سال زیاتر نەبێت
٢- بەندکردنی سووک(حبس البسیط) کەماوەکەی لە (٢٤)کاتژمێرکەمتر نەبێت و لە (١)سال زیاتر نەبێت

سێیەم سەرپێچیەکان - المخالفە
١- بەندکردنی سوک (حبس البسیط) کەماوەکەی لە ٢٤کاتژمێر کەمتر نەبێت و لە ٣مانگ زیاتر نەبێت
٢- پێبژاردن -غرامە
پێ بژراردن چییە :
بریتیە لەو برە پارەیە کە لە کەسی سەرپێچی کار وەردەگیرێت بەرامبەر ئەو سەرپێچییەیی کردویەتی
پێ بژراردنیش بەپێی جۆری سەرپێچیەکە دەگۆرێت

نوسینی: پارێزەر هەڵاڵە حاتم

گرنگی مارەکردن لە دادگا چییە؟1/ سەلماندن   ئافرەتێک لەدەرەوەی دادگا مارەکراوە بۆ داواکردنی بژێوی ، یان تەڵاق یان هەرشتێک...
24/03/2024

گرنگی مارەکردن لە دادگا چییە؟

1/ سەلماندن
ئافرەتێک لەدەرەوەی دادگا مارەکراوە
بۆ داواکردنی بژێوی ، یان تەڵاق یان هەرشتێکی تر سەرەتا دەبێت
دەعوای تصدیق زواج تۆماربکات ، هاوسەرگیریەکەیان بسەلمێنێ
بەڵام ئەگەر لە دادگا کرابێت پێویست بە سەلماندن ناکات ، سەرەڕای ئەوەش
لەگرێبەستەکەدا بڕی مارەیی نووسراوە و دیاریکراوە بەشێوەیەک کەلەگەڵ شەرع و قانوندا دەگونجێ و ناشتوانرێ ئینکاری لێبکرێت چونکە سەنەدێکی ڕەسمی یە.

2.لایەنی تەندروستی
یەکێ لە ڕێکارەکانی تۆمارکردنی گرێبەستی هاوسەرگیری بریتیە لە ناردنی هاوسەرەکان بۆ پشکنینی پزیشکی کە لەڕێگەی خوێنەوە دەکرێت ئەمەش بەمەبەستی زانینی ئەوەی کە ئەم دوو هاوسەرە تاچەند لەڕووی تەندروستیەوە بۆیەک گونجاون و منداڵەکانیان لەداهاتوودا بەدووربن لە کێشەی تەندروستی.

3.سزا
یاسای باری کەسی سزای بۆ ئەوانە داناوە کە لەدەرەوەی دادگا هاوسەرگیری ئەنجامدەدەن ، حیکمەتی ئەمەش لە خاڵی یەکەم و دووەمدا ئاماژەم پێداوە.

بەهیوای سوود 🌸🌸🌸🌸

سەندیکای پارێزەرانی عیراق: هەر پارێزەرێک جل و بەرگی تەسک لەبەر بکات سزا دەدرێت و رەوانەی لیژنەی رەفتاری پیشەیی دەکرێت لە...
02/05/2023

سەندیکای پارێزەرانی عیراق: هەر پارێزەرێک جل و بەرگی تەسک لەبەر بکات سزا دەدرێت و رەوانەی لیژنەی رەفتاری پیشەیی دەکرێت لەگەل چەند بریارێکی تر سەبارەت بە رێک پۆشی .
ئەمەش دەقی بریارەکە👇🏻👇🏻👇🏻

بریارێکی چۆن بوو ؟؟؟
ئایە پێویستە سەندیکای کوردستانیش بریاری لەو شێوەیە بدات؟؟؟

ئەمەش بەرووبوومی عیلمانیەتعاقیبەتی دابڕانی سیلەی ڕەحم.ئافرەتێکی تەمەن 70 ساڵی ئیتاڵی دوای دوو ساڵ زانرا کە مردووە!ئەو ئا...
14/03/2023

ئەمەش بەرووبوومی عیلمانیەت

عاقیبەتی دابڕانی سیلەی ڕەحم.

ئافرەتێکی تەمەن 70 ساڵی ئیتاڵی دوای دوو ساڵ زانرا کە مردووە!
ئەو ئافرەتە 15 ساڵ بەتەنها ژیا بێ ئەوەی هیچ کەسێ سەردانی بکات یان هەواڵی بپرسێ و دراوسێکانیان بۆ ماوەی دوو ساڵ نەیان بینی بوو ئیتر پۆلیسیان ئاگادارکرد کە ئەو ژنە دوو ساڵە دیار نیە.
پۆلیس لاشە ڕزیوەکەی دۆزیوە لەنێو چەن زبڵ و پیسییەك کە دیار بوو ژنەکە چەن ساڵێ پێش مردنی توانای پاککردنەوەی ماڵەکەی و خۆی نەمابوو، تەنانەت پیسایشی لە نزیك خۆیەوە کردووە و نەی توانیوە خواردنیش ئامادەبکات تاوەکو لە تەنهایی و لە برسا و لە نەخۆشییا مرد.

بەتەنها ژیا و بەتەنها مرد و بەتەنهاش نێژدرا و کەسیش فرمێسکێکی بۆ نەڕشت، وەکو بڵێی لە دار و دیوار هاتۆتە خوارەوە بێ کەس و بێ مناڵ.

لە ئیتاڵیا %40ی ئەوانەی تەمەنیان سەرو 70 ساڵە بەتەنها ئەژین، طەبعەن ئیتاڵیا لەچاو ووڵاتانی تری ئەوروپا و ئەمریکا وەکو کوردستانی خۆمانە، زۆر شەعبی و تێکەڵن و تا ئێستاش قەدری خێزان ئەگرن، قوڕ بەسەر ووڵاتانی تر وەکو سوید و نەرویج و ئەڵمانیا و بەلجیکا و ...هتد.

زۆربەی جار ئەو مردووانە لەڕێی بانقەکان و کۆمپانیای بیمەکان پێیان ئەزانرێ کە مردوون.

لە زۆربەی ووڵاتانی ئەوروپا وەزیری تەنهاییان هەیە. 😊

لێرەیا ئەمەوێ ئاماژە بەوە بەم کە ناسیاوێکمان لە بەریتانیا ووتی: "ئافرەتێکی بەتەمەن دراوسێمان بوو، ماوەیەکی زۆر دیار نەما، دوای دوو سێ مانگ بۆگەنێکی پیس لە شوقەکەیەوە ئەهاتە دەرەوە، شکاتی پۆلیسمان کرد، سێرمان کرد ژنەکە مردووە و لاشەکەی بۆگەنی کردووە".

بەروبوومی عەلمانیەت.

بەسوپاسەوە وەرگیراوە
#یاسا #قانون #دادگا #محکمە #تەنازول

07/03/2023

قەرار محکمە تمییز :ئەگەر دایکێک بە نامە یاخود تەلەفۆن نامەی خۆشەویستی بگۆرێتەوە لەگەل کەسێکی بێگانە
ئەوا مافی دایەنی لە دەست دەدات
........

قرار تمیزی
اسقاط الحضانة عن الام كونها فقدت شرط من شروط الحضانة وهو الامانة لوجود مراسلات غرامية مع شخص اجنبي في جهاز الموبايل الخاص بها.

#یاسا #قانون #خوێندکاری یاسا # محکمە #محامات # محامی # حاکم # پارێزەر #محامیە

راتان چییە بەرامبەر ئەم بریارە؟
01/03/2023

راتان چییە بەرامبەر ئەم بریارە؟

تاوانبار دوای ئەنجامدانی تاوان هەوڵی شاردنەوه و سڕینەوەی ئاسەواری ئەو تاوانه دەدات، بۆ ئەوەی ناسنامەی ئاشکرا نەبێت بۆ ئە...
01/03/2023

تاوانبار دوای ئەنجامدانی تاوان هەوڵی شاردنەوه و سڕینەوەی ئاسەواری ئەو تاوانه دەدات، بۆ ئەوەی ناسنامەی ئاشکرا نەبێت بۆ ئەم مەبەستەش زۆر رێگا بەکار ئەھێنن ، لەنێو ئەو شێوازانەش تاوانبار لە دوای تاوانی کوشتن ھەڵدەستێ بە شۆردنی شوێنی رووداو ھەروەھا شۆردنی سەرجەم کەرستەکانى کە خوێناوی بووە !

بەڵام خۆشبەختانە زانایانی بواری لێکۆلینەوە مادەیەکیان بۆ دیاریکردنی پاشماوەی خوێن دۆزیوەتەوە کە بریتییە لە (لومینۆل ) کە ڕەنگی پاشماوەی خوێنی شۆردراو یان سڕدراو بە ڕەنگێکی شین و درەوشاوە نیشان دەدات وەک لە وێنەکە دیارە .

لێکۆڵەرە تورکەکان ئەم مادەیەیان بەکارهێنا بۆ ئاشکراکردنی کەیسی کوشتنی ڕۆژنامەنووسی سعودی ، کە تێیدا لێکۆڵەران سەرکەوتوو بوون لە دیاریکردنی شوێنی ڕاستەقینەی تاوانەکە، تەنانەت دوای گۆڕینی شوێنی تەرمەکە و شۆردنی شوێنەکە .

بۆیە ھەمیشە ئەڵێم لێکۆلەری زانستی و دڵسۆز بوونی ھەبێت ئەستەمە تاوانبار دەربازی بێت لە سزای دادگا.

بە سوپاسەوە وەرگیراوە .،

#یاسا #قانون #دادگا #محکمە #تەنازول #سولح #محکمە #محامی #پارێزەر #قانون #یاسا #المحامی #المحامیە

سەندیکای پارێزەران لقی دهۆک رێگەنادەن پارێزەران چاوپێکەوتنی تەلەفزیۆنی بکەن .دەلێن خۆمان دیاری دەکەین کێ چاوپێکەوتن بکات...
28/02/2023

سەندیکای پارێزەران لقی دهۆک رێگەنادەن پارێزەران چاوپێکەوتنی تەلەفزیۆنی بکەن .دەلێن خۆمان دیاری دەکەین کێ چاوپێکەوتن بکات.

ئەم بریارە دەستبەسەرداگرتنی رای پارێزەرانە
رای تۆ چییە؟

چی دەبوو مدین قەرزی نەکردبا ئێمەش تووشی ئەو هەموو خوێندنە نەباین؟  #یاسا  #قانون  #دادگا  #محکمە
28/02/2023

چی دەبوو مدین قەرزی نەکردبا ئێمەش تووشی ئەو هەموو خوێندنە نەباین؟

#یاسا #قانون #دادگا #محکمە

لە عیراقدا هاوردەکردن و دروستکردنی خواردنەوە کحولیەکان قەدەغەدەکرێت بەپێی ئەو هەوالەی لە رۆژنامەی (الواقائع العراقیة) بل...
27/02/2023

لە عیراقدا هاوردەکردن و دروستکردنی خواردنەوە کحولیەکان قەدەغەدەکرێت
بەپێی ئەو هەوالەی لە رۆژنامەی (الواقائع العراقیة) بلا کراوەتەوە خوارسنەوە کحولیەکان هاوردەکردن و دروستکردنیان قەدەغەدەکرێت سەرپێچی کاران سزای دەدرێن بە زندانی کردن یان غەرامەکردن

ررای خۆتان بلێن لەسەر ئەم بڕیارە؟

25/02/2023
25/02/2023

ئایە دایک واجبە لەسەری شیر بداتە مندالەکەی؟ ئایە دایک دەتوانێت کرێ وەرگرێت بۆ شیرپێدان بە منالەکەی؟
👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻

بەلێ دایک ناچارە بە پێدانی شیرپێدان بە منالەکەی بەپێی ماددەی “٥٥” لە یاسای باری کەسیدا دایک ناچار کراوە بە شیرپێدان بە منالەکەی مەگەر رێگری هەبێت لەپێدانی شیردان وەک نەخۆشی .

هەروەها بە پێی ماددەی”٥٦”لە یاسای باری کەسیدا کرێی شیرپێدان لەسەر ئەو کەسەیە کە نفقەی مندالەکە دابین دەکات .

هۆکاری واجب کردنی شیرپێدان بە منال لەبەر ئەوەی شیری سروشتی لە سودی تەندروستی مندالەکەدایە.

بەهیوای سود🌸🌸🌸

Address

Erbil
Erbil

Opening Hours

Monday 16:00 - 19:00
Tuesday 16:00 - 19:00
Wednesday 16:00 - 19:00
Thursday 16:00 - 19:00
Saturday 16:00 - 19:00
Sunday 16:00 - 19:00

Telephone

+9647503630306

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Erbil Law firm posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Erbil Law firm:

Share