National Center for Human Rights - ناوەندی نیشتیمانی بۆ مافەکانی مرۆڤ

  • Home
  • Iraq
  • As Sulaymaniyah
  • National Center for Human Rights - ناوەندی نیشتیمانی بۆ مافەکانی مرۆڤ

National Center for Human Rights - ناوەندی نیشتیمانی بۆ مافەکانی مرۆڤ National Center for Human Rights, is an independent non-profit organization. It has been established by a number of lawyers and human rights activists.

Our main objectives is to defend the human rights and promoting judicial authority. ناوەندی نیشتیمانی بۆ مافی مرۆڤ ، ڕێکخراوێکی قازانج نەویستی بێلایەنی سەربەخۆیە لەساڵی ٢٠١٤ لەلایەن ژمارەیەک لە دادوەران و پارێزەران و چالاکی کۆمەڵی مەدەنی دامەزراوە ، بە ئامانجی چەسپاندنی سەروەری یاساو بەرگری لە مافی مرۆڤ و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری..
لەماوەی کارکردنی ڕێکخراو لەگەڵ چەند ڕێکخراوێکی ناوخۆیی و نێودەوڵ

ەتی کاری کردوە ، وەک ڕێکخراوی (Masala ,Hivos, NED, UNAMI) و ئەندامی فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنییە ..
لە ئێستادا ناوەندی نیشتیمانی بۆمافی مرۆڤ کار لەسەر پڕۆژەی چاودێری ڕەوشی مافی مرۆڤ دەکات کەبۆماوەی چوارساڵە بەپاڵپشتی ڕێکخراوی NED ئەمریکی جێبەجێی دەکات و تائێستس دوو ڕاپۆرتی بڵاوکردۆتەوە.
مەبەست لە پڕۆژەکە چاودێری و بەدواداچونی ڕەوشی مافی مرۆڤ و ڕاھێنان و شیاندنی ئەفسەروکارمەندانی پۆلیس و کارمەندانی دام ودەزگا حکومییەکانە .

17/07/2026

یاداشتنامەیەك دەربارەی دۆخی دەسەڵاتی دادوەریی لە هەرێمی کوردستان

_دەستووری عیراقی فیدراڵ وەك باڵاترین یاسا باڵادەستی هەیە بەسەر هەموو یاساکانی دیکەدا لە سەرتاسەری عیراق و هەرێمی کوردستاندا. دەستوور جەخت دەکاتەوە لەسەر جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەریی لەڕووی کارگێڕی و داراییەوە . دیارە ئەو سەربەخۆییە دەستوورییە دامەزراوە دادگەرییەکان و دادوەرانیش دەگرێتەوە. لە بەندەکانی ( ٤٧ ، ٨٧ ، ٨٨ ، ٩١ )و چەندین بەندی دیکەدا، بنەمای سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەریی چەسپێنراوە.
هەروەها یاسای دەسەڵاتی دادوەریی هەرێمی کوردستانیش جەخت لە بنەمای سەربەخۆیی دامەزراوە دادوەرییەکان لە ڕووی کارگێڕی و دارایی دەکاتەوە. بێگومان پایەیەکی گرنگیی ئەو بنەمایەش بریتییە لە سەربەخۆیی و بێلایەنیی دادوەران. لەو ڕوانگەیەوە لە بەندەکانی (٢، ٤، ٥، ٣٤، ٣٥، ٥٢) مەرج بۆ بێلایەنیی دادوەران لە ڕووی کاری سیاسی و حیزبیەوە دانراوە؛ کارکردنی دادوەران لە کاری سیاسی و حیزبیدا قەدەغە کراوە، تەنها دوای دەست لە کارکیشانەوەیان نەبیت.
بەداخەوە لە هەرێمی کوردستان دوای تێپەڕبوونی ٣٥ ساڵ بەسەر دامەزراندنی هەرێم و زیاتر لە ٢٠ ساڵ بەسەر بەرکاربوونی دەستوری عێراق و یاسای دەسەڵاتی دادوەریی هەرێمی کوردستان (ژمارە ٢٣ی ساڵی ٢٠٠٧)، دۆخی ئەو دەسەڵاتە لە خراپترین دۆخیدایە. دامەزراوە باڵاکانی دەسەڵاتی دادوەریی وەکو زۆربەی دامەزراوەکای دیکە بوون بە قوربانی کۆنترۆڵکردن، قۆرخکردن و دابەشکاریی حیزبیی. لەئێستادا ئەو دامەزراوانە بوون بە بەشێك لە گەمەی سیاسی، بەو هۆیەشەوە متمانەی خەڵك و تەنانەت خودی دەسەڵاتدارانیشی لەدەست داوە. کاریگەریی بەحیزبیبوونەکە بەجۆرێکە کە لەئیستادا بەشێك لە کارەکانی دادگای پیداچوونەوە پەکییان کەوتووە بەهۆی مانگرتن و کارنەکردنی بەشێك لە دادوەران. لەئەنجامدا دەستەکانی دادگاکە نیسابی یاساییان لەدەستداوە وکۆنابنەوە و کارەکان پەکیان کەوتووە. تەنانەت دەنگۆی ئەوە هەیە کە هەوڵێك بۆ دروستکردنی دادگایەکی پیداچوونەوە و ئەنجوومەنێکی دادوەریی دیکە هەیە.
ئەو پەکخستن و لێکترازانەی ناو دەسەڵاتی دادوەریی سەلمێنەری ئەوەیە کە چۆن هەر حیزبە و بەجۆرێك ئاڕاستەی دامەزراوەکە و دادوەران دەکات. لایەنێك بە کۆنتڕۆڵکردن و لایەنێکی دیکە بە پەکخستن؛ حیزبێك بە فشار بۆهێنان و حیزبێکی دیکە بە هەوڵی لێکترازاندن. لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین نموونە لەسەر بوونی فشار، کۆنتڕۆڵکردن، ئاڕاستەکردن و پەکخستن باسکراون. ئەنجام نەمانی سەربەخۆیی دادوەریی و لەدەستدانی متمانەی خەڵك بووە. باجەکەشی خەڵك و هەموو خێزانی دادوەریی داویانە، بە دادوەرە بەڕێزەکانیشەوە. دیارە ئەو بارودۆخەی کە ئێستا دادگای پێداچوونەوە و ئەنجوومەنی دادوەریی تێکەوتووە ئەنجامیکی چاوەڕوانکراوی ئەو پشکپشکێنەو دابەشکارییەیە کە لە نێوان هەردوو حیزبدا بە تایبەتی لە ساڵی ٢٠١٨ ەوە هەیە و سەرنجام دابەشبوونی دادگای پێداچوونەوەو لەکارکەوتنی کاروباری دادوەریی و دادگاکانی لێکەوتۆتەوەو بە واقیعی پەکیان کەوتووە.
ئێمە پێمانوایە کە چارەسەری ئەم دۆخە نە دابەشکردنی دەسەڵاتی دادوەریی و دروستکردنی دادگای پێداچونەوەی دیکەیە، نە بەردەوامییدانە بەو دامەزراوانەی کە ئێستا لەژێر کۆنتڕۆڵی حیزبدان. چارەسەریی ڕیشەیی بە هەڵوەشاندنەوە و دووبارە پێکهێنانەوەی دادگای پێداچوونەوە و ئەنجومەنی دادوەریی دەبێت. تەنها ڕێگا بۆ گێڕانەوەی سەربەخۆیی دادوەریی بریتییە لە سەرلەنوێ دروستکردنەوەی دامەزراوە باڵا دادوەرییەکان بە شێوەیەکی سەربەخۆو بێلایەن و دانانی دادوەرەکان دوور لە پشکپشکێنەی حیزبی و بەپێوەری بێلایەنیی و ئاستی زانستی و ئەزموون و مەرجە دادگەرییەکان و بە گوێرەی بەند و بڕگەکانی دەستوری عیراق و یاسای دەسەڵاتی دادوەریی هەرێمی کوردستان.
کاتی ئەوە هاتووە کە هەرێمی کوردستان ببێتە خاوەنی دەسەڵاتێکی دادوەریی سەربەخۆو بێلایەن کە بتوانێت کێشەکانی نێوان هاوڵاتیان و و نێوان هەموو لایەنەکان بە بێلایەنانەو بە گوێرەی یاسا و دوور لە دەستێوەردان و هەژموونی حیزبیی یەکلایی بکاتەوە. تەنها ئەوە ڕێگای یاسایی و دروستە کە گەرەنتی مافی هاوڵاتییان و تەنانەت لایەنە سیاسییەکایش دەکات؛ متمانە بۆ دادوەران و دامەزراوەکان لای خەڵك دروست دەکاتەوە و هەرێمیش لەم قەیرانە قوڵەی تێیدایە ڕزگار دەکات.
ئێمە وەك گرووپێکی چالاکوان و یاساناس پارێزەران هاوکارو پاڵپشت دەبین لە هەر هەوڵێك بۆ دووبارە پێکهینانەوەو دروستکردنەوەی ئەنجومەنی دادوەریی و دادگای پێداچوونەوە لەسەر بنەماکانی سەربەخۆیی و بێلایەنی دەسەڵاتی دادوەریی بە گوێرەی بنەما دەستوورییەکان و بڕگەو بەندەکانی یاسای دەسەڵاتی دادوەریی هەرێم (ژمارە ۲۳ی سالی ۲٠٠۷). بە پێچەوانەوە بەردەوامبوون لەسەر ئەم دۆخە وامان لێدەکات هەڵوێستی دیکەمان هەبێت.
لێرەوە داوا لە هەموو دادوەر و پارێزەر و یاساناس و چالاکوان و خەمۆرانی یاساو دادپەروەریی و هەموو هاوڵاتییەکی دڵسۆز دەکەین هاودەنگ و پشتیوانمان بن بۆ بنیاتنانەوەی دامەزراوە دادوەرییەکان لەسەر بنەما دەستوورییەکانی سەربەخۆیی و بێلایەنی و دوور لە کۆنترۆڵکردن، دەستێوەردان، پشکپشکێنە و هەموو ئاڕاستەکردنێکی حیزبی و سیاسی.

دەستەیەك پارێزەر و چالاکوان
١٦\٧\٢٠٢٦

مافەکانی تۆمەتبار لە قۆناغی لێکۆڵینەوە بە پێی دەستوور و یاساکارپێکراوەکان :بە کورتی، مافە گرنگەکانی تۆمەتبار لە قۆناغی ل...
25/05/2026

مافەکانی تۆمەتبار لە قۆناغی لێکۆڵینەوە بە پێی دەستوور و یاساکارپێکراوەکان :

بە کورتی، مافە گرنگەکانی تۆمەتبار لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدا لە روانگەی دەستووری عێراق و یاساکانی پەیوەندیداردا بریتین لەم مافانەی خوارەوە:

١. دەبێت گوێگرتن لە تۆمەتبار لە ماوەی (٢٤) کاتژمێردا لەلایەن دادوەر یان لێکۆڵەرەوە ئەنجام بدرێت.

٢. تۆمەتبار بێ‌تاوان دادەنرێت تاوەکو تاوانەکەی بە بڕیارێکی دادوەری کۆتایی و بات‌بوو سەلمێندرابێت. ئەمەش بە پێی ماددەی (١٩/خامساً) لە دەستووری عێراق پشتڕاست کراوەتەوە.

٣. هیچ کەسێک نابێت دەستبەسەر بکرێت (توقیف) یان لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکرێت، تەنها بە بڕیاری دەسەڵاتێکی دادوەری نەبێت. ئەم مافە لە ماددەی (٣٥/أولاً) لە دەستووری عێراقدا ئاماژەی پێکراوە، کە سەربەخۆیی دادوەران و نەبوونی دەستوەردانی دەسەڵاتەکان لە کاری دادوەریدا جەخت لەسەر دەکاتەوە.

٤. نابێت تۆمەتبار ناچار بکرێت بە دانانی دانپێدانان یان وەڵامدانەوەی پرسیارەکان، بە پێی ماددەی (١٢٦) لە یاسای بنەماکانی دادوەری جزایی.

٥. ئەگەر تۆمەتبار وەڵامی پرسیارەکانی نەدایەوە، ئەوا سکوتی وەک بەڵگەیەک لە دژی بەکارناهێنرێت.

٦. دەبێت مامەڵەیەکی مرۆیی و شیاو لەگەڵ تۆمەتبار بکرێت، و نابێت هیچ جۆرە گووشار، ئەشکەنجە یان توندوتیژییەکی دەروونی و جەستەیی بەرامبەر بەکاربهێنرێت.

٧. دەبێت تۆمەتە ئاراستەکراوەکە بە ڕوونی بۆ تۆمەتبار ڕوون بکرێتەوە، هەروەها ئاگاداری هەموو وردەکارییەکانی پەراوی لێکۆڵینەوە بکرێت، وەک گوفتاری سکاڵاکار، شایەتان و هەر بەڵگەیەکی تر کە پەیوەندی بە کەیسەکەوە هەیە.

٨. تۆمەتبار مافی هەبوونی پارێزەر هەیە، و ئەگەر توانای دارایی بۆ دابینکردنی پارێزەر نەبێت، دادگا پارێزەرێکی بۆ دابین دەکات لەسەر حیسابی خەزینەی دەوڵەت. هەروەها:

* دەبێت دادوەر لە سەرەتای لێکۆڵینەوەدا پرسیاری لێ بکات سەبارەت بە خواستی هەبوونی پارێزەر؛
* پارێزەر مافی ئاگاداربوون لە هەموو پەراوی لێکۆڵینەوە هەیە؛
* دەتوانێت کۆپییەک لە پەراوەکان وەربگرێت، مەگەر دادوەر بە بڕیارێکی هۆکارمەند ڕێگە نەدات؛
* تۆمەتبار مافی ئەوەی هەیە بە نهێنی و بێ چاودێری لەگەڵ پارێزەرەکەی گفتوگۆ بکات.

٩. تۆمەتبار مافی تانەدان لە بڕیارەکانی دادوەر هەیە، و دەتوانێت لە ماوەی (٣٠) ڕۆژ لە ڕێکەوتی دەرچوونی بڕیارەکەدا تانەی لێ بدات، جگە لە هەندێک بڕیار کە یاسا استثنای کردوون، وەک بڕیاری گرتن یان ئازادکردن بە کەفالە.

مافەکانی تۆمەتبار لە قۆناغی لێکۆلینەوە بە پێی دەستوور و یاساکانی عێراقی ،بەکورتی ئاماژە بۆ مافەکانی تۆمەتبار لە روانگەی ...
20/05/2026

مافەکانی تۆمەتبار لە قۆناغی لێکۆلینەوە بە پێی دەستوور و یاساکانی عێراقی
،
بەکورتی ئاماژە بۆ مافەکانی تۆمەتبار لە روانگەی دەستور ویاسا عێراقیەکانەوە دەکەین:-
١_دەبئ تۆمەتبار لە ماوەی٢٤ کاتژمێر لە لایەن دادوەرەوە یان لیکۆلەرەوە گوفتاری لئ وەربگیردرێت.
٢_تۆمەتبار(بریء)بێ تاوانە تاوەکو تاوانەکەی لەسەر دەسەلمێنریت بەبریارێکی دادوەری کە پلەی بنبری(بات) وەرکرتبێت ببەپێی مادە(١٩)برگە(٥) لە دەستووری عێراقی.
٣_ھیج کەس نابێت رابکێریت(توقیف) یا لیکۆلینەوەی لەکەل بکرێت تەنھا بە بریاری دادوەر نەبیت ئەمەش بەپێی مادە(٣٥) برگە(١) دەستووری عیرَاقی ئاماژەی بۆ کردوە کە مادەکە دەلیت(دادوەران سەربەخۆن لە دادوەریاندا وە ھیج دەسەلاتیکیان بەسەرەوە نیە جکە لە یاسا وە ھیج دەسەلاتێک بۆی نیە دەستوەردان لەکاری دادوەری بکات).
٤_نابێ تۆمەتبار ناچار بکرێت بە قسەکردن بەپێی مادەی(١٢٦) لە یاسای بنەماکانی دادوەری.
٥_ئەگەر ھاتوو تۆمەتبار وەلامی ئەو برسیارانەی نەدایەوە کە ئاراستەی دەکرێ ئەوا بە بەلگە لەدژى لێک نادرێتەوە.
٦_دەبێ تۆمەتبار مامەلەیەکی جوانی لەگەل بکرێ نابێ ھیج جۆرە توندو تیژیەک چ دەروونی بێ یان جەستەیی لەگەلی بکرێ.
٧_دەبێ ئەو تۆمەتەی کە ئاراستەی تۆمەتبار کراوە بۆی روون بکرێتەوە و ھەموو لایەنەکانی تۆمەتەکەی بۆ باس بکریت واتا تێبکەیەنرێ کە لەسەر چی دەستگیر کراوە وە بۆی ھەیە ئاکاداربێت لەسەر پەراوی لێکۆلینەوەوگوفتاری سکاڵاکار و شاھێد و ھەرکەسیکی تر.
٨_مافی تۆمەتبار لە بوونی پارێزەری تایبەت بە خۆی لە کاتی نەبوونیدا پاریزەری بۆ دابین بکرێ لە لایەن دادگاوە لەسەر حیسابی خەزینەی دەولەت،دەبێ ھەر لەسەرەتاوە دادوەر پرسیار ئاراستەی تۆمەتبار بکات کە ئایا دەیەوێ پاریزەر دابین بکات بۆ خۆی وە ئەگەر توانای نەبیت دەولەت بۆ دابین دەکات ھەر وەک پارێزەری تۆمەتبار بۆی ھەیە ئاگاداری تەواوی ھەبیت لەسەر پەراوی لێکۆلینەوە و دەتوانێ وێنەیەکی پەراوەکە کۆپی بکات لەسەر ئەرکی خۆی مەگەر دادوەر بە بریاریک داواکەی رەت بکاتەوە لەبەر بوونی ھەندێک ھۆکار کە دەبێ دادوەر بە روونی ئاماژە بەو ھۆکارانە بکات تۆمەتبار بۆی ھەیە قسە لەکەل پارێزەرەکەی بکات بە تەنھا و دوور لە چاو و گوێی ھەر کەسیک دوور لە چاودێری کردن لە سەریانەوە لە ریگای ھەر ئامرازێکی چاودیری کردن بێ.
٩_مافی تانەدان لە بریاری دادوەر کە تۆمەتبار بۆی ھەیە تانە لە ھەر بریارێکی دادوەر بدات لە ماوەی(٣٠) رۆژ لە رۆژی دەرچوونی بریارەکە جگە لە ھەندێ بریار نەبێ وەک گرتن و ئازادکردنی بە دەستەبەری(کفالە).

ئەشکەنجە دژبە یاسا و مرۆڤایەتییەزیندانیکردن بڕیارێکە بۆ لێسەندنەوەی کاتیی ئازادیی تاکەکان بە مەبەستی لێکۆڵینەوە یاخواد چ...
17/05/2026

ئەشکەنجە دژبە یاسا و مرۆڤایەتییە

زیندانیکردن بڕیارێکە بۆ لێسەندنەوەی کاتیی ئازادیی تاکەکان بە مەبەستی لێکۆڵینەوە یاخواد چاکسازی یان سزادانی یاسایی، نەک شوێنێک بۆ شکاندنی کەرامەتی مرۆڤ و سڕینەوەی مافە سەرەتاییەکانی. ئەشکەنجەدان، بە هەر پاساو و هۆکارێک بێت، پێشێلکارییەکی زەق و ڕوونی جاڕنامەی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤ و سەرجەم پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانە کە جەخت لەسەر پاراستنی کەرامەتی مرۆڤ دەکەنەوە.

زیندانیان و ڕاگیراوان، سەرەڕای هەر تۆمەتێک کە ئاراستەیان کرابێت، خاوەنی مافی مرۆڤی خۆیانن و دەبێت وەک هەر مرۆڤێکی تر مامەڵەیەکی یاسایی و شایستەیان لەگەڵدا بکرێت. بەکارهێنانی ئەشکەنجە نەک تەنها تاوانێکە دژ بە تاکەکە کەس، بەڵکو پەڵەیەکی ڕەشە بە نێوچەوانی ئەنجامدەرانی و بەرگریکاران و پارێزەرانی ئەشکەنجەدەران.

یاداشتی رێکخراوەکان سەبارەت بە پرسی پەک کەوتنی پەرلەمانی کوردستانئەمڕۆ لە نوسینگەی پەرلەمانی کوردستان لە سلێمانی، دوای ک...
10/05/2026

یاداشتی رێکخراوەکان سەبارەت بە پرسی پەک کەوتنی پەرلەمانی کوردستان

ئەمڕۆ لە نوسینگەی پەرلەمانی کوردستان لە سلێمانی، دوای کۆبونەوە و ئاراستەکردنی یاداشتەکە بە فراکسیۆنە جیاوازەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامە نوسیدا یاداشتەکە خرایە ڕوو

دەقی یاداشتەکە بە هەرسێ زمانی کوردی و ئینگلیزی و عەرەبی لەبەردەستە

بۆ بەڕێزان
ڕای گشتی
فراکسۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان
هێزە سیاسیەکان

بابەت: یاداشتی پرسی پەرلەمانی کوردستان

هەژدە مانگ بە سەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستاندا تێدەپەڕێت و تا ئێستا جگە لە سوێند خواردنی ئەندامانی پەرلەمان و جێگیربوونی مووچە و ئیمتیازاتەکان، پەرلەمانی کوردستان کۆبونەوەی ئەنجام نەداوە و ئەرکەکانی خۆی جێ بەجێ نەکردوە.

ئەوە وێڕای ئەوەی ناوچەکە بە دۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت و هەرێمی کوردستان لە هەمووکات زیاتر پێویستی بە پەرلەمانێکی کاراو و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت هەبووە و هەیە، بەڵام بەداخەوە زۆر خەمساردانە و نا بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ پرسی پەرلەمانی کوردستان کراوە، ئەوە لە کاتێکدا هەڵبژاردنەکانی عێراق دوای ساڵێك لە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدراوە، بەڵام پەرلەمان و سەرۆکایەتیەکان کاران و بە ئەرکی خۆیان هەڵدەستن، وێڕای بوونی ناکۆکی قوڵی نێوان هێزە سیاسیەکان

لە ئێستادا سەرجەم هێزە سیاسیەکان و فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە بەردەم بەرپرسیارێتیەکی مێژووی و ئەخلاقی و سیاسی گەورەدان کە لەوە زیاتر درێژە بەم خەمساردیە نەدەن و هەرێمی کوردستان لە بۆشایی گەورەی نەبوونی پەرلەمانێکی کارادا نەهێڵنەوە.

ئێمە وەك ژمارەیەك لە نوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، نوسەران و ڕۆشنبیران ومامۆستایانی زانکۆ و کەسایەتی سیاسی وزانایانی ئاینی و چین و توێژە جیاوازەکان لەم یاداشتەدا جەخت لەسەر یەکلاکردنەوەی پرسی پەرلەمانی کوردستان دەکەینەوە وەك زەرورەتی ئەم دۆخە چەقبەستوە نەخوازراوەی کە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستانی خستۆتە ژێر پرسیارەوە.

بۆیە لەم یاداشتەدا جەخت دەکەینەوە لەسەر ئەوەی کە:

*پەرلەمانتاران لە نزیکترین وادەدا کۆبونەوەکانی پەرلەمان دەستپێبکەنەوە و دەستەی سەرۆکایەتیەکان هەڵبژێرن و ئەرکی خۆیان ڕاپەڕێنن لە بەرامبەر ئەو بەرپرسیارێتیە مێژووییەی کە لە ئەستۆیاندایە، کە بێگومان ئەمە ڕێگا دروستەکەیە

لە ئەگەری جێبەجێ نەکردنی خاڵی یەکەمدا داوا دەکەین بە میکانزمی گونجاو و رێگای یاسایی پێویست کۆتایی بەم خولەی پەرلەمانی کوردستان بهێنرێت و چیتر درێژە بەم دۆخە جەقبەستووە نەدەن، چونکە پەرلەمانێك بە ئەرکی خۆی هەڵنەستێت و پەك خرابێ و هیچ هەنگاوێکی چارەسەریشی پێ نەبێ، مانەوەی بەو شێوازە نەنگیەکی گەورەیە ونابێ پەرلەمانتاران لە پێناو هیچ ئیمتیازێکدا قبوڵی بکەن.

ئەم یاداشتە هەستکردنە بە نیگەرانی و ناڕەزایی قوڵی خەڵکی کوردستان لەو دۆخە چەقبەستوویەی کە بە هۆی ناکۆکی هێزە سیاسیەکانەوە هاتۆتە ئاراوە و دامەزراوەیەکی گرنگی وەك پەرلەمانی پەك خستوە.

بۆیە داوا دەکەین فراکسیۆن و هێزە سیاسیەکان بەدەم ئەم یاداشتەوە بێن و بە ڕوونی ڕای خۆیان بۆ ڕای گشتی خەڵکی کوردستان لەو بارەوە ڕوون بکەنەوە و هەنگاوی جدی بۆ بنێن.

لەگەڵ ڕێزدا
١٠/٥/٢٠٢٦

Public opinion
Kurdistan Parliament Factions
Political forces

Subject: Memorandum of the Kurdistan Parliament

More than eighteen months have passed since the sixth session of the Kurdistan Parliament in addition to the swearing-in of members of parliament and the stabilization of salaries Privileges of MPs, the Kurdistan Parliament has not held any meetings and nothing has not fulfilled his duty.

This is despite the fact that the region is going through a sensitive situation and the Kurdistan This is despite the fact that the region is going through a sensitive situation and the Kurdistan Region has needed an effective parliament and the formation of a new cabinet more than ever. Unfortunately, the issue of the Kurdistan parliament has been treated very carelessly and irresponsibly, while the Iraqi elections were held a year after the date of the Kurdistan parliamentary elections, but the parliament and the presidency are working and performing their duties.

Currently, all political forces and factions of the Kurdistan Parliament are facing a great historical, moral and political responsibility not to continue this negligence and not leave the Kurdistan Region in the vacuum of the absence of an effective parliament. We, as a number of representatives of civil society organizations, writers, intellectuals, university professors, political figures, religious scholars and different classes in this memorandum We emphasize the need to resolve the issue of the Kurdistan Parliament as a necessity of this unwanted deadlock that has called into question the institutions of the Kurdistan Region.

Therefore, in this memorandum we emphasize that:
* Parliamentarians should resume parliamentary sessions as soon as possible and elect the presidency and fulfill their duties in response to the historical responsibility they have, which is of course the right way.

In case of non-implementation of the first point, we will demand appropriate mechanisms and legal remedies, this session of the Kurdistan Parliament must end and this deadlock must continue Because a parliament has not fulfilled its duty and has been disrupted and has not taken any steps If there is no solution, it is a great shame to stay in this way Accept it in a concession.

This memorandum expresses the deep concern and dissatisfaction of the Kurdish people with the deadlock caused by the conflict between the political forces and the disruption of an important institution such as the parliament.

Therefore, we call on the political factions and forces to come to this memorandum and clearly explain their opinion to the Kurdish people in this regard and take serious steps.

With respects
10/5/202

إلى السادة:
الرأي العام
كتل برلمان كوردستان
القوى السياسية

الموضوع: مذكرة بشأن قضية برلمان كوردستان

لقد مضى أكثر من ثمانية عشر شهرًا على إجراء انتخابات الدورة السادسة لبرلمان كوردستان، وحتى الآن، وباستثناء أداء أعضاء البرلمان اليمين الدستورية وتثبيت رواتبهم وامتيازاتهم ، لم يعقد برلمان كوردستان أي جلسة، ولم يؤدِّ أيًا من مَهامِه.

وذلك بالرغم من أن المنطقة تمُرُّ بظروفِ حسّاسة، وكان ولا يزال إقليم كوردستان بأمسّ الحاجة إلى برلمان فاعل وتشكيل حكومة جديدة.

لكن للأسف، تم التعامل مع قضية برلمان كوردستان بقدر كبير من التقصير وعدم المسؤولية، وهذا في وقت أُجريَتْ الانتخابات العراقية بعد عام واحد من موعد انتخابات برلمان كوردستان، ومع ذلك فإن مجلس النواب العراقي والسلطات هناك تمارس أعمالها وتؤدي واجباتها، رغم وجود خلافات عميقة بين القوى السياسية.

في الوقت الحالي، تقف جميع القوى السياسية وكتل برلمان كوردستان أمام مسؤولية تاريخية وأخلاقية وسياسية كبيرة، تقتضي عدم الاستمرار في هذا الإهمال، وعدم ترك إقليم كوردستان في فراغ خطير ناتج عن غياب برلمان فاعل.

ونحن، كمجموعة من ممثلي منظمات المجتمع المدني، والكتّاب، والمثقفين، وأساتذة الجامعات، والشخصيات السياسية، والعلماء الدينيين، ومختلف ٲطياف المجتمع، نؤكد في هذه المذكرة على ضرورة حسم قضية برلمان كوردستان، بوصفها حاجة ملحّة في ظل هذا الوضع المتأزم وغير المرغوب فيه، الذي وضع مؤسسات إقليم كوردستان موضع تساؤل.

وعليه، نؤكد في هذه المذكرة على مایلی:
*أن يبادر أعضاء البرلمان، في أقرب وقت ممكن، إلى استئناف جلسات البرلمان، وانتخاب هيئة رئاسة، والقيام بواجباتهم تجاه تلك المسؤولية التاريخية الملقاة على عاتقهم، وهو بلا شك الطريق الصحيح. وفي حال عدم تنفيذ النقطة الأولى، فإننا نطالب، عبر الآليات المناسبة والطرق القانونية اللازمة، بإنهاء هذه الدورة من برلمان كوردستان، وعدم الاستمرار في هذا الوضع المتأزم؛ لأن برلمانًا لا يؤدي مهامه، ويصبح معطّلًا دون أي خطوات للحل، فإن استمراره بهذا الشكل يُعدّ عارًا كبيرًا، ولا ينبغي للبرلمانيين قبوله تحت ٲي ترغيب ٲو ترهيب.

إن هذه المذكرة تعكس الشعور بالقلق والاستياء العميق لدى شعب كوردستان من هذا الوضع المتعثر، الذي نشأ نتيجة الخلافات بين القوى السياسية، وأدى إلى تعطيل مؤسسة مهمة مثل البرلمان. لذلك، نطالب الكتل والقوى السياسية بالتفاعل مع هذه المذكرة، وتوضيح مواقفها بشكل صريح أمام الرأي العام في كوردستان، واتخاذ خطوات جدية بهذا الشأن.

مع فایق التقدیر
١٠/٥/٢٠٢٦

ناوەکان
1- سەروەر عبدلرحمن - دامەزراوەی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان
2- کەماڵ ڕەئوف – نوسەر و ڕۆژنامەنوس
3- سەرگوڵ قەرەداخی – پارێزەر – پەرلەمانتاری کوردستان خولی سێهەم
4- ئاسۆس هەردی – وەرگێڕ و ڕۆژنامەنوس
5- عوسمان عبدڵلە گوڵپی – بەڕێوبەری پلاتفۆڕمی کوردستان
6- میران حسێن – مامۆستای زانکۆ
7- ئارام جمال – سەرۆکی پەیمانگای کوردی بۆ هەڵبژاردن
8- د.هۆشمەند عەتا – مامۆستای زانکۆ
9- دانا عبدول – چالاکی مەدەنی
10- هاوکار عیزەت – شارەزایی دارایی و بانک - ڕۆژنامەنوس
11- ئارێز حەفید - چالاکوانی مەدەنی
12- سمکۆ سابیر – نوسەر و چالاکوانی بواری جینۆساید
13- ئەبوبکر هەڵەدنی – پەرلەمانتاری کوردستان – خولی پێنجەم
14- دکتۆر بەشارەت زەنگەنە- مامۆستای زانکۆ
15- عومەر گوڵپی – پەرلەمانتاری کوردستان – خولی پێنجەم
16- ئیبراهیم ئەحمد محمد – مامۆستای زانکۆ
17- سەرکەوت بابان – سەرۆکی ڕێکخراوی SYEO
18- منیرە علی عبدلعزیز – چالاکی سیاسی
19- دکتۆر فایق گوڵپی – سیاسی و پەرلەمانتاری کوردستان
20- یاسین خدر تەها – پەرلەمانتاری کوردستان – خولی پێنجەم
21- دکتۆر محمد سەباح خەیات - ڕاوێژکاری پێشووی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحوکمیەکان
22- گوڵستان سەعید محمد – پەرلەمانتاری کوردستان – خولی پێنجەم
23- دکتۆر شێرکۆحەمەمین – مامۆستای زانکۆ و پەرلەمانتاری کوردستان ، خولی سێهەم
24- د.هێمن کەمال حمە امین – مامۆستای زانکۆ
25- د. علی سدیق علی – مامۆستای زانکۆ
26- د. کاروان فتاح حبدلرحمن – مامۆستای زانکۆ
27- گۆران عومەر مستەفا – مامۆستای زانکۆ
28- هیدایەت محمد ئەحمد – مامۆستای زانکۆ
29- جبار عزیز ئەبوبکر – سەرۆکی رێکخراوی ماڵی سەرکەوتن بۆ گەشەپێدانی تواناکان
30- یونس حمەرەئوف خۆشناو – سەرۆکی ڕێکخراوی گەشەی لاوانی کوردستان
31- دیاری محمد نوری – چالاکی سیاسی – لەندەن
32- د.حیلمی ڕەسول – مامۆستای زانکۆ
33- لوقمان حاجی قادر – چالاکوانی بواری مافەکانی مرۆڤ
34- د.محەمەد ئەمین علی – مامۆستای زانکۆ
35- شیلان حاجی شریف – چالاکوان
36- د. بەهرۆز جەعفەر – ئینیستیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی
37- ڕێبوار حمەلاو – ڕۆژنامەنوس
38- ئیسماعیل عبدلکریم – مامۆستای زانکۆ
39- جێگر برادۆستی – چالاکوانی مەدەنی – هەولێر
40- پەیمانگای ناوین بۆ پەیوەندیە نێو دەوڵەتیەکان – هەولێر
41- ڕێکخراوی سکاڵا بۆ پرسە کۆمەڵایەتیەکان – هەولێر
42- د.ئیدیس کریم کاریتانی – بانگخواز
43- دڵشاد ئەنوەر – نوسەر و ڕۆژنامەنوس
44- تۆفیق کریم ساڵح – نوسەر و سیاسی
45- پ.د.ڕەعد ڕفعەت – مامۆستای زانکۆ
46- نەوزاد سالح – ڕۆژنامەوان
47- ئاری ئەحمد ڕحیم – مامۆستا
48- رێنوار عوسمان – چالاکوان
49- ناسح بهادین محمود – سەرۆکی ریکخراوی ئاڤاشین بۆ گەشەپێدانی مرۆیی
50- د.سۆزان کەریم مستەفا – مامۆستای زانکۆ
51- ڕێکخراوی دیمەن بۆ پرسەکانی ژنان – هەولێر
52- تریشکۆ کەریم حەسەن – چالاکوانی مەدەنی
53- بابکر دڕەیی – پارێزەر
54- سیروان غەریب – ڕۆژنامەنوس
55- کاوان سعید کریم – چالاکی سیاسی
56- ڕێکخراوی ستۆپ بۆ چاودێری و پەرەپێدان
57- ڤیان محمد قەرەنی – چالاکوانی مەدەنی
58- سەید خالد – چالاکوانی مەدەنی – ڕانیە
59- ستار ڕەسول – چالاکوانی مەدەنی
60- هانا شوان حسن – میدیاکار
61- ڕێبوار علی چەلەبی – سیاسی
62- کوردۆ فەرەج – نوسەر و ڕۆژنامەنوس
63- د.کامەران بابانزادە – مامۆستای زانکۆ
64- حسین سعید – مدیر الجتماعی بمظمە هدیە لحقوق المرآبااقلیم کوردستان
65- زانا نجم بەگ – پارێزەری ڕاوێژکار – سەرۆکی ڕێکخراوی ڕێگای یاسا
66- د.هیوا حمید شریف – مامۆستای زانکۆ
67- ڕێبوار فتاح احمد – بازرگان
68- نەهرۆ عاڵلایی - ڕۆژنامەنوس و چالاکوان
69- شاخەوان ئەکرم دوکانی – سەرۆکی ڕێکخراوی چەپك
70- ڕائید مەحمود حەمەساڵح – سەرۆکی رێکخراوی ناوخۆ بۆ پشتیوانی خانەنشینان
71- ماجد المندلاوی – پارێزەر- سەرۆکی ماڵی فەیلی
72- ئەردەڵان عبدللە – نوسەر و وەرگێڕ
73- یادگار سدیق گڵالی – سەرۆکی ڕێکخراوی ڕوونبین بۆ شەفافیەتی نەوت و گاز
74- سمکۆ ڕەشید – چالاکوان
75- کوردە حسن جلال – بەڕێوبەری گشتی ڕادیۆی نەوا
76- سەعد مەلا عبدللە گوڵپی - سیاسی
77- سامان حمەکریم – ڕۆژنامەنوس
78- فیسڵ ابراهیم عزیز – چالاکی سیاسی – لەندەن
79- یونس محمد ساڵح – مامۆستای زانکۆ
80- قاسم مەرزانی – مامۆستای زانکۆ
81- د. ڕێبوار جبار شێخە – مامۆستای زانکۆ
82- د.کاروان حمەساڵح – چالاکی سیاسی
83- هاوڕێ کاسترۆ – چالاکوانی مەدەنی
84- هەژار مستەفا – چالاکوانی مەدەنی
85- ڕێباز فاروق - چالاکوانی مەدەنی
86- سروە عوسمان – نوسەر و چالاکوان
87- فەرمان مەلا محمد – مامۆستاو پێشمەرگەی دێرین
88- دکتۆرە ڕوناك جاف – ڕێکخراوی ڕوناك جاف بۆ پەرەپێدان
89- سۆران فیسڵ – ڕێکخراوی شەمامك بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵگا
90- بینا جلال شێخ یونس – نوێنەری ڕێکخراوی تۆڕی سەرچاوە پەروەردەییەکانی جیهان
91- محمود یاسین ئەحمد -بەڕێوبەری ئۆفیسەکانی ڕێکخراوی چینەی هەژاران بۆ هاوکاری مرۆیی
92- شیلان سدیق مەجید – ب.پ. ڕێکخراوی توانست بۆ گەشەپێدانی تواناکان
93- دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە بۆ کاری مرۆیی
94- سەمەد محمد - پارێزەر
95- بەرباس محمد تاهیر عبدلرحمن- بەڕێوبەری هەرێمی ڕێکخراوی دادپەروەری و ئاشتی جیهانی
96- کاروخ حەسەن – پارێزەر و چالاکوانی مەدەنی
97- پەروین عزیز – چالاکی مەدەنی
98- سابیر عبدللە کریم – چالاکی بواری مافی مرۆڤ
99- مەحمود محمد – چالاکی سیاسی
100- زانست کەریم – پارێزەر و چالاکی مەدەنی
101- ئومێد محمود – پارێزەر
102- ڕووناك حمەغریب ڕەزا – چالاکی مەدەنی
103- بڕوا ستار – ڕۆژنامەنوس و چالاکی مەدەنی
104- سربەست مستەفا ئومێد – بەڕێوبەری ڕێکخراوی ستێپ بۆ دیموکراسی و هەڵبژاردن
105- دونیا نەجمەدین – توێژەر و چالاکی مەدەنی
106- دلسۆز شفیق زنگنە – ئەندازیار و چالاکوان
107- کاروان کازم – یاساناس
108- شۆخان ئەحمد – پارێزەر
109- بێستون حمەساڵح دەروێش – چالاکوان
110- شوکراللە حمەامین – چالاکوانی مەدەنی
111- گۆڕان عبدللە داسنی – خوێندکاری دکتۆرا
112- کارزان فازل – پارێزەری ڕاوێژکار
113- هەژار وەهاب عوسمان – ڕێکخراوی ئاران
114- شاڵاو چۆمانی – چالاکوان
115- ڕووبار ئەحمد – مامۆستا
116- کۆسرەت ئەحمد – نوسەرو چالاکوان
117- بەختیار مستەفا – ڕۆژنامەنوس
118- هەژار مستەفا – چالاکوان
119- ئازاد عوسمان – چالاکوان
120- محمد مەحمود – چالاکوان
121- محمد حسین – چالاکوان
122- ئاراز محمد – چالاکوان
123- زریان محمد – چالاکوان
124- فاتح حسن – چالاکوان
125- بەرزان حمەخورشید – نوسەر
126- ئاسۆ مام سلیم – چالاکوانی مەدەنی
127- عومەر کەسان – شاعیر
128- شوان جاف - چاودێری سیاسی
129- د. مەلا ئیدریس – زانای ئاینی
130- علی حمد بەگ – چالاکی سیاسی
131- شۆخان ڕەزا- پارێزەر
132- ئاری خالد – پارێزەر
133- فەرمان حسن – پارێزەر
134- جەدیجە حەیدەر – نوسەر و توێژەر
135- بێخاڵ سابر پێنجوێنی – چالاکی سیاسی
136- ڕێکخراوی یەسنا بۆ گەشەی فەلسەفەی زەردەشتی
137- دامەزراوەیی ئاشەڤان بۆ کلتوری پێکەوەژیان و لێبوردەیی
138- نامۆ ئەحمد سلام – ڕۆژنامەنوس
139- ئاسۆ علی گەڵاڵی – ڕاهێنەری مرۆیی و چالاکوان
140- محمد ڕەسوڵ – چالاکوان
141- ڕیاز کاکە – مامۆستای زانکۆ
142- فرهاد قادر فتاح – چالاکی مەدەنی
143- شوان ئەفراسیاب علی – یاساناس
144- عاسی فائیق سالح – ڕێکخراوی شنروێی کاکەیی
145- عوسمان محمد عبدللە – دەرهێنەر
146- ڕێناس علی حسین- هونەرمەند
147- سۆران مەلا حەسەن – چالاکی مەدەن
148- عدنان نوری احمد – ڕاهینەری پەروەردەیی
149- کامەران علی خوارحم – زانای ئاینی
150- ئەرسەلان عابد – چالاکی مەدەنی
151- هاودەنگ محەمەد فەرەج – نوسەر و ڕۆژنامەنوس
152- ئیسماعیل حمەڕحیم – ڕۆژنامەنوس
153- ئاکۆ جمال – چالاکوانی مەدەنی
154- موجاهید ئەمین – چالاکی مەدەنی
155- کامەران عبدڵلە – چالاکی مەدەی
156- سادق هەڵەدنی – چالاکی مەدەن
157- گوڵاڵە سدیق – چاودێری سیاسی
158- ئیسحاق حسین – چالاکی مەدەنی
159- شاخەوان عبدللە ئیبراهیم – چالای سیاسی
160- سەردار محمد – چالاکی مەدەنی
161- شنە علی خەیات – مامۆستاو چالاكوان
162- ئارام بابان – چالاکوان
163- سەباح قارەمانی – سیاسی
164- والی حمە – چالاکوان مەدەنی
165- ئاشتی شەهباز – ڕۆژنامەنوس و چالاکوانی مەدەنی
166- شکرڵلە حمد امین – چالاکوانی مەدەنی
167- ڕەزوان زەڵمی – میدیاکار و مامۆستای زانکۆ
168- عادل حسن – چالاکوانی مەدەنی
169- هاوڕێ ئەحمد – چالاکوانی مەدەنی
170- گۆران محمد – میدیاکار
171- ڕێبوار کریم عزیز – چالاکوانی مەدەنی
172- ضياء بطرس- سیاسی سەربەخۆ
173- احسان قازی - سەرۆکی ڕێکخراوی نیشتیمانی هەمووان
174- خيري خورزاني - عضو منظمه المانيه لحقوق الإنسان - عضو جمعيه صداقه الأمريكيه العراقيه
175- سەردار عبدالکریم - پارێزەر
176- محمد سيد كريم - مامۆستا
177- کارزان رەشید عومەر- پارێزەری راوێژکار
178- هیوای مەلائادەم - ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
179- دەشتی بەرزەواری - نووسەر
180- ئاشتی شەهباز - ڕۆژنامەنووس - چالاکوانی مەدەنی
181- بابان جعفر – سەرۆکی دامەزراوەی واڵا
182- مەسعود عبدلخالق – سیاسی
183- فەرمان ڕەشاد – ڕۆژنامەنوس
184- د.سەهل سابیر – مامۆستای زانکۆ
185- بەشدار حەسەن – پارێزەر
186- حەکیم عبدلکریم -چالاکی مەدەنی
187- نەبەرد علی – چالاکی مەدەنی
188- زانا فتاح – میدیا کار
189- شۆڕش ئەمین – چالاکی مەدەنی
190- پەیمان عیزەدین – پارێزەر – پەرلەمانتاری کوردستان خولی چوارەم

بەناوی ناوەندی نیشتیمانی بۆ مافی مرۆڤ پیرۆزبایی لە هاوکارمان بەڕێز (زیتۆ سیانیی) دەکەیەن ، کە بەڕێزیان براوەی خەڵاتی مان...
30/12/2025

بەناوی ناوەندی نیشتیمانی بۆ مافی مرۆڤ پیرۆزبایی لە هاوکارمان بەڕێز (زیتۆ سیانیی) دەکەیەن ، کە بەڕێزیان براوەی خەڵاتی ماندێلایە بۆ ساڵی 2025 بەڕێزیان شارەزایە لە مافەکانی مرۆڤ کارمەندی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و هاوپشتی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی.لە چەندین کارو راپۆرتی جیهانیدا ڕێنیشاندەر بوە دڵسۆزانە بە گەیاندنی دەنگی داکۆکیکاران لە مافەکانی مرۆڤ و ژنان و منداڵان. هەمان کات ساڵانێکە لەسەر پرسی زیندانی و مافەکانی زیندانیەکان کاری کردوە. جارێکی تر پیرۆزبای گەرم و بەهیوای لە پۆستی باڵا تریشدا بیبینن بۆ کارکردن وپشتیوانی لە پرسە
مەدەنییەکان لە هەرێمی کوردستان
Zito Siany

Address

Bakhtyari
As Sulaymaniyah
46001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when National Center for Human Rights - ناوەندی نیشتیمانی بۆ مافەکانی مرۆڤ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share