Kamo khdir :: کامۆ خدر

Website

Kamo khdir :: کامۆ خدر بەکالۆرۆس لە یاسا
ماستەر لە یاسای تایبەت
شیکەرەوەی یاسا و رێنمایەکانی تایبەت بە خوێندن

26/09/2026

وەزارەتی خوێندنى باڵا "کاتژمێر (12)ى ئەمشەو پێشکەشکردن بۆ زانکۆلاین کۆتایی دێت"⬇️⬇️⬇️

چەند بریارێک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەبارەت بە پرۆگرامی خوێندنی بەشی یاسا و پرۆگرامی خوێندنی  بەشی...
24/09/2026

چەند بریارێک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەبارەت بە پرۆگرامی خوێندنی بەشی یاسا و پرۆگرامی خوێندنی بەشی ئینگلیزی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەبارەت بە تەنسیب کردنی فەرمانبەرانوەزارەتی خوێندنی باڵا و ت...
23/09/2026

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەبارەت بە تەنسیب کردنی فەرمانبەران

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەبارەت بە تەنسیب کردنی فەرمانبەران روونکردنەوەیەک ئاراستەی زانکۆکان دەکات

وەک لە ناوەرۆکی نوسراوەکەدا هاتووە (تەنسیب کردنی فەرمانبەران لە نێوان زانکۆکان و دەستەکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە دەسەڵاتی سەرۆکی زانکۆکان و سەرۆکی دەستەکان دایە)

واتا بەبێ رەزامەندی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی زانکۆکان دەتوانن فەرمانبەر بۆ یەکتر تەنسیب بکەن

رێکارەکان
فەرمانبەر داواکاری دەداتە ئەو زانکۆ یان ئەو دەستەیەی کە میلاکە تێیدا دواتر زانکۆ یان دەستەکە نوسراوی را وەرگرتن ئاراستەی زانکۆ یان دەستەی بەرامبەر دەکات کە رەزامەندی درا راستەوخۆ زانکۆی یەکەم فەرمانی تەنسیب کردنەکە دەر دەکات دواتر فەرمانبەر دەستبەکاربوون و دەستلەکارترازان دەکات

ماوەی تەنسیب
بەپێی رێنماییە بەرکارەکان ماوەی تەنسیب بۆ فەرمانبەران تا (٣) ساڵ دەکرێت بەڵام پێویستە هەموو ساڵێک تەنسیب کردنەکە نوێ بکاتەوە نەک بە یەکجار هەر (٣) ساڵ تەنسیب بکرێت

لایەنی سودمەند
ئەم شۆرکردنەوەی دەسەڵاتە تەنها فەرمانبەری میلاکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و زانکۆکان و دەستەکانی سەر بە وەزارەت دەگرێتەوە

مامۆستایانی میلاک و گرێبەست و فەرمانبەرانی گرێبەست بە رەزامەندی وەزارەتی خوێندنی باڵا تەنسیب دەکرێن واتا ئەو بریارە ئەوان ناگرێتەوە

بریارەکە تایبەتە بە فەرمانبەرانی ئەم دامەزراوانەی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

-گشت زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان
-دەستەی کوردستان بۆ دراساتی ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی
-ئەنجومەنی بالای کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان

Kamo khdir :: کامۆ خدر

پلانی مۆڵەتی خوێندنی ساڵی ٢٠٢٦ بە چەند گۆرانکاریەکەوە دەبێتە پلانی مۆڵەتی خوێندنی  ساڵی (٢٠٢٧)بەپێی نووسراوێکی فەرمیی وە...
22/09/2026

پلانی مۆڵەتی خوێندنی ساڵی ٢٠٢٦ بە چەند گۆرانکاریەکەوە دەبێتە پلانی مۆڵەتی خوێندنی ساڵی (٢٠٢٧)

بەپێی نووسراوێکی فەرمیی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، و دوای پەسەندکردنی پلانی مۆڵەتی خوێندن (بەکالۆریوس، دبلۆمی بالا، ماستەر، دکتۆرا) بۆ فەرمانبەران و مامۆستایان، ئاماژە بە رێنمایی ژمارە (٥)ی ساڵی (٢٠٢١) و کۆنووسی کۆبوونەوەی ژمارە (٤٤)ی لێژنەی باڵای مۆڵەتی خوێندن لە ڕێکەوتی (٢٠٢٦/٩/٧) کراوە، و وەزارەت داوا لە گشت زانکۆ حکومییەکان و دامەزراوەکان دەکات لە جێبەجێکردنی پلانی مۆڵەتی خوێندنی ساڵی (٢٠٢٧) ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن:

-پلان و لیستی پەسەندکراوی کاندیدانی مۆڵەتی خوێندن بۆ ناوەوە و دەرەوەی وڵات تێکەڵ و یەکدەخرێت و بە گشتی دەبێتە پلانی مۆڵەتی خوێندن بۆ ساڵی (٢٠٢٧)، لەگەڵ مانەوەی لیستی ناوی پەسەندکراوی کاندیدان وەکو خۆی.

-هەر کاندیدێکی سەرکەوتوو کە ناوی لە لیستی پەسەندکراوی زانکۆ یان دامەزراوەکەیدا هەبێت، ئەگەر ڕەزامەندی وەرگرتنی (قبول) پێشکەش بکات و فەرمانی زانکۆیی یان وەزارەتی بۆ دەرچێت، مافی پاشگەزبوونەوە و گۆڕینی نامێنێت و بە پێچەوانەوە ناوی لە لیستەکەدا دەسڕێتەوە.

-ئەگەر هەر زانکۆ یان دامەزراوەیەک پێویستی بە گۆڕانکاری هەبێت لە پلانی ساڵی (٢٠٢٧)دا، دەبوو تاوەکو ڕێکەوتی (٢٠٢٦/١٠/١٥) گۆڕانکارییەکان بە یەک نووسراو بنێرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئامار و پلاندانان واتا دەتوانیت بە پێی پێویستی پسپۆری زیاد بکات و دواتر ناوی کاندیدەکان زیاد بکات

-دوای پەسەندکردنی گۆڕانکارییەکان، زانکۆ و دامەزراوەکان پێویستە تاوەکو (٢٠٢٦/١١/١٥) لیستی کاندیدانی گۆڕانکارییەکان لە پلانی مۆڵەتی خوێندن ڕوانەی وەزارەت/ فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون بکەن.

ئەم پلانی مۆڵەتی خوێندنە تایبەتە بە میلاکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ مەبەستی خوێندن لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات و وەزارەتەکانی تر ناگرێتەوە

سەبارەت بە کردنەوەی راوندێکی نوێی خوێندنی باڵا تا ئەم ساتە هیچ کات و ساتێک بەفەرمی دیاری نەکراوە

Kamo khdir :: کامۆ خدر

21/09/2026

پلانی مۆڵەتی خوێندنی ساڵی (٢٠٢٦) گۆرانکاری تێدا دەکرێت و بە چەند گۆرانکاریەکەوە دەبێتە پلانی مۆڵەتی خوێندنی ساڵی (٢٠٢٧) سبەی وردەکاری بلاو دەکەمەوە

21/09/2026

ناونوسین بۆ خولی پێداگۆجی لە م دوو زانکۆیە دەستپێدەکات( زانکۆی کۆیە و زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی /سلێمانی) ⬇️⬇️⬇️

21/09/2026

پرسیاری نمونەی تاقیکردنەوەی کۆتایی خولی زمانی ئینگلیزی سەنتەری زمانی زانکۆ حکومیەکان و دامەزراوەی ئیمپریالی بەریتانی (Advanced, intermediate, Elementary )دەتوانن سودی لێوەربگرن بۆ شێوازی تاقیکردنەوەکە کە رۆژی ٢٠٢٦/٩/٢٦ تاکو ٢٠٢٦/١٠/١ بەردەوام دەبێت👇⬇️

وەزارەتی دارایی ڕەزامەندی لەسەر گواستنەوەی فەرمانبەران و مامۆستایانی گرێبەست لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانست...
20/09/2026

وەزارەتی دارایی ڕەزامەندی لەسەر گواستنەوەی فەرمانبەران و مامۆستایانی گرێبەست لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی دەربڕی

لەپێناو چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکان و ئاسانکاری بۆ ڕەوشی خێزانیی فەرمانبەران و مامۆستایان، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی لەسەر داواکارییەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەربڕی بۆ پێدانی دەسەڵاتی گواستنەوە بە وەزیر بەمەبەستی گواستنەوەی فەرمانبەر و مامۆستایانی گرێبەست.

بەپێی ئەو نوسراوانەی کە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کراون و دواتر پەسەندکردنیان لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە (بە ژمارە ٩٦٨٠ لە ٢٠٢٦/٥/٢٠)، ئەم بڕیارە تایبەتە بەو فەرمانبەر و مامۆستایە گرێبەستانەی کە لە سەر ملاکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیدا هەن و مووچەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە، بە مەرجێک گواستنەوەکەیان بۆ ئەو شوێنانە بێت کە پێشتر لەسەر سیستمی پەڕۆڵ تۆمار نەکراون.

ئەم بڕیارە مێژووییە تەنها لە چوارچێوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیدا جێبەجێ دەکرێت، واتە دەکرێت فەرمانبەر یان مامۆستای گرێبەست لە زانکۆیەکەوە بۆ زانکۆیەکی تر، یان لە زانکۆ بۆ دیوانی وەزارەت و دامەزراوەکانی تری سەر بە وەزارەت بگوازرێنەوە.

جێی باسە، لە کاتێکدا پێشتر بۆ ئەم حاڵەتانە تەنها ڕێکاری «تەنسیب» پەیڕەو دەکرا، ئەم بڕیارە نوێیە ڕێگە خۆشکەر دەبێت بۆ ئەوەی پرۆسەی گواستنەوە بە شێوازێکی هەمیشەیی و یاسایی ئەنجام بدرێت و کۆتایی بەو کێشە کۆمەڵایەتی و خێزانییانە بهێنرێت کە بەهۆی دووریی شوێنی نیشتەجێبوونەوە رووبەڕووی فەرمانبەران و مامۆستایانی گرێبەست دەبوونەوە.

Kamo khdir :: کامۆ خدر

دەستپێکردنی پرۆسەی وەرگرتن له زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان دەستی پێکردوەنرخ و مەرجە نوێیەکانی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە...
20/09/2026

دەستپێکردنی پرۆسەی وەرگرتن له زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان دەستی پێکردوە

نرخ و مەرجە نوێیەکانی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) ڕاگەیەندرا:

🔹دەستپێکردنی وەرگرتن: ڕاستەوخۆ دوای دەرچوونی ئەم گشتاندنە، پرۆسەی پێشکەشکردن و وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان دەستپێدەکات.

🔹 کەمترین کۆنمرە:
کەمترین کۆنمرەی پێشکەشکردن لە زانکۆ تایبەتەکان ٥٥٪دەبێت.
لە پەیمانگە تایبەتەکان ٥٠٪دەبێت.

🔹 مافی هەڵبژاردن:هەر قوتابییەک مافی هەیە ٣ هەڵبژارد (ئیختیار) لە بەشەکانی زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان پڕبکاتەوە.

🔹 سڕینەوەی ناو لە زانکۆی حکومی:ئەگەر خوێندکار/ قوتابی لە زانکۆی حکومی و تایبەت وەرگیرا، دەبێت لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا بڕیاری کۆتایی بدات و ناو لە یەکێکیان بسڕێتەوە.

🔹 کێشانەوەی دۆسیە (بێ بەرامبەر):دوای خۆتۆمارکردن، قوتابی / خوێندکار دەتوانێت لە ماوەی ٧ ڕۆژدا دۆسیەکەی بکشێنێتەوە بەبێ ئەوەی هیچ بڕە پارەیەکی لێ وەربگیرێت.

🔹 تۆمارکردنی ناوی وەرگیراوان: دوای ڕاگەیاندنی ناوەکان، خوێندکار/ قوتابی دەبێت لە ماوەی ٣ ڕۆژدا سەردانی زانکۆ/پەیمانگە بکات بۆ خۆتۆمارکردن.

ڕێنماییە داراییەکان و مافەکانی خوێنکاران و قوتابییان

قستەکانی کرێی خوێندن: وەرگرتنی کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان دەبێت لانیکەم بە ٥ قست بێت.

سزا نەدانی خوێندکار/ قوتابی:بەهۆی دواکەوتنی قستی کرێی خوێندن، نابێت قوتابی لە تاقیکردنەوەکان بێبەش بكرێت.

نرخی فۆرم: وەرگرتنی پارە لە بەرامبەر فۆرمی پێشکەشکردن تەنها **٤,٠٠٠ دینار دەبێت.

داواکاری سکاڵا و دواخستن: پێشکەشکردنی داواکاری بۆ سکاڵا یان دواخستنی خوێندن (تأجیل) دەبێت بە بێ بەرامبەر بێت.

بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن ناوەرۆکی رێنمایەکان بخوێنەوە

گرنگترین خاڵەکان و ڕێنماییەکانی وەرگرتنی خوێندکاران و قوتابیان له زانکۆ حکومییەکان (ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧)بەپێی نووسراو...
19/09/2026

گرنگترین خاڵەکان و ڕێنماییەکانی وەرگرتنی خوێندکاران و قوتابیان له زانکۆ حکومییەکان (ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧)

بەپێی نووسراوی فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ڕێنماییەکانی وەرگرتن بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) بە هەمان ڕێنماییەکانی ساڵی ڕابردوو (ڕێنمایی ژمارە ٩ی ساڵی ٢٠٢٤) دەبێت، جگە لە چەند گۆڕانکارییەک:

نوێترین گۆڕانکارییەکان بۆ ئەمساڵ:

1️⃣ نمرەی وانەکانی کوردی و عەرەبی بۆ ئەمساڵ هەژماردەکرێت

2️⃣ بەشی ئەندازیاری فڕۆکەوانی (زانکۆی سەلاحەدین):
خوێندن لەم بەشەدا لەمەودوا تەواوی ٤ ساڵەکە لە زانکۆی سەلاحەدین دەبێت، بەهۆی کۆتایی هاتنی گرێبەستی خوێندن لەگەڵ شانیشینی ئوردن.

گرنگترین مەرج و بنەما گشتییەکانی زانکۆلاین:

ژمارەی هەڵبژاردنەکان:پیویستە خوێندکار/ قوتابی لە فۆرمی زانکۆلاین لە (٥٠) هەڵبژاردن کەمتر پڕ نەکاتەوە.

مەرجی تەمەن (خوێندنی بەیانیان): تەمەنی پێشکەشکار نابێت لە ٣٠ ساڵ زیاتر بێت، بەڵام ئەو خوێندکارانەی نمرەی پۆلی دوانزەیان (٨٠٪) و بەسەرەوەیە، مەرجی تەمەنیان بەسەردا جێبەجێ ناکرێت.

کۆمەڵەی پزیشکی(پزیشکی گشتی، پزیشکی ددانسازی، پزیشکی دەرمانسازی):پێویستە تێکڕای نمرەی پۆلی دوانزە لە (٨٥٪) کەمتر نەبێت و نمرەی وانە پەیوەندیدارەکانیش لە ٨٥ کەمتر نەبێت.

بۆ کۆلێژەکانی ئەندازیاری:پێویستە تێکڕای نمرە لە (٧٥٪) کەمتر نەبێت.

بۆ کۆلێژی یاسا: پێویستە تێکڕای نمرە لە (٧٠٪) کەمتر نەبێت.

مەرجی نمرە بح خوێندنی پارالێل و ئێواران گۆرانکاری بەسەردا دێت

مەرجی تەمەن بۆ پارالێڵ: تەمەنی پێشکەشکار نابێت لە ٤٠ ساڵ زیاتر بێت (بۆ پزیشکی تا ٣٥ ساڵ، بۆ وەرزش تا ٣٠ ساڵ).

مافی پێشکەشکردن: دەرچووانی ئەمساڵ و ساڵی ڕابردوو (کە لە هیچ شوێنێک وەرقەیان نەگەڕاوەتەوە/وەرنەگیراون) مافی پێشکەشکردنیان هەیە.

دەرچووانی ئامادەیە پیشەییەکان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بەو مەرجانەی لە برگەی پێنجەمی ناو رێنماییەکە

دەرچوانی پەیمانگە (٥) ساڵیەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە (کۆمپوتەر، هونەر ، وەرزش) دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بەو مەرجانەی لە برگەکانی شەشەم و حەوتەمدا باس کراوە

تکایە بەر لە پڕکردنەوەی فۆرم بە وردی ڕێنمایی و مەرجەکانی هەر بەشێک بخوێننەوە بۆ ئەوەی بەرچاوتان روون بێت.

Kamo khdir :: کامۆ خدر

Address

Sulaymaniyah
As Sulaymaniyah
46002

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Kamo khdir :: کامۆ خدر posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share