12/01/2025
هەلی کار: فەیس کارەکتەر (Face Character )
(دەرفەتی کار وەک فریلانسەر)
ئێمە بە دوای کەسێکی کارامە و خاوەن کەسایەتی سەرنج راکێشدا دەگەڕێین بۆ پێشکەشکردنی ناوەڕۆک لەسەر پڵاتفۆرمە جیاوازەکان لە ڕەگەزی نێر دانیشتونی شاری سلێمانی یان دەرووبەری بێت.
ئەرک و لێهاتووییە سەرەکییەکان:
• پێشکەشکردنی ناوەڕۆکی ڕاکێشەر و سەرنجڕاکێش بۆ بینەران
• بەشداریکردن لە ڤیدیۆکان وەک فەیس کارەکتەر
• توانای دروستکردنی پەیوەندی کاریگەر لەگەڵ بینەران
• هاوکاری لە گەشەپێدانی بیرۆکەی نوێ بۆ ناوەڕۆک
• دروستکردنی ناوەڕۆک بۆ پڵاتفۆرمە جیاوازەکان (فەیسبوک،یوتیوب، تیکتۆک، ئینستاگرام)
داواکارییەکان:
• توانای خۆدەربڕین بە شێوازێکی ڕوون و سەرنجڕاکێش
• شارەزایی لە دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ بینەران.
• خۆڕاگری و توانای کارکردن لەژێر فشاردا
• شارەزایی لە میدیای کۆمەڵایەتی و ترێندەکان
• توانای کارکردن بە شێوەی تیم
• داهێنەر و خاوەن بیرۆکەی نوێ
• باشترە ئەزموونی پێشووی هەبێت لە بواری میدیا
پێویستی پێشکەشکردن:
• پۆرتفۆلیۆ یان ڤیدیۆی کارەکانی پێشوو (ئەگەر هەیە)
• CV کە تیایدا ئەزموون و تواناکانت باس کرابێت
دەرفەتەکانی گەشەکردن:
• کارکردن لەگەڵ تیمێکی پڕۆفیشناڵ
• دەرفەتی فێربوونی بەردەوام
• بەشداریکردن لە پڕۆژەی جۆراوجۆر
• گەشەکردنی پیشەیی بەردەوام
چۆنیەتی پێشکەش کردن:
تکایە پۆرتفۆلیۆ و سیڤی بنێرن. دەتوانن نمونەی کارەکانتان لە ڕێگەی ئیمەیڵ یان *تەلەگرام*ەوە بنێرن بۆمان .
ئیمەیڵ: [email protected]
تەلەگرام:9647701403424+