19/08/2026
پارێزەر گوڵان بەختیار علی پارێزەری کۆمپانیای خانمانی یاسا لە مێزگردێکی شاهانە
ئەمڕۆ، چوارشەممە ١٩ی ئابی ٢٠٢٦، لە شاری سلێمانی بەشداری میزگەردی تاوتوێکاری «گفتوگۆی پەیمانی نیشتمانی بۆ مافەکانی مرۆڤ» بووم؛ کە بۆ دروستکردنی بوارێکی کراوە بۆ گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەسەر ماف و ئازادییە بنەڕەتییەکان و پەرەپێدانی گفتوگۆی نیشتمانی لە عێراق ئەنجام درا
لە کۆبوونەوەکەدا بابەتە گرنگەکان تاوتوێ کران، لەوانە
پێناسەکردنی ڕێکخستنی پەیمانی نیشتمانی بۆ مافەکانی مرۆڤ
تێبینی و بۆچوونە جۆراوجۆرەکان دەربارەی دیباجە و بنەماکانی پەیمانامەکە
تاوتوێکردنی ڕەشنوسی پەیمانامە بۆ ماف و ئازادییەکان
پەیوەندی نێوان یاسا، مافە مرۆییەکان و گەشەپێدانی کۆمەڵگا
وەرگرتنی پێشنیار و تێبینییەکان بۆ پەرەپێدانی پڕۆژەکە
ئەم میزگەردە لە چوارچێوەی پڕۆژەی ریکخراوەکانی
Rights Advance: Improving Fundamental Freedoms and Human Rights in Iraq» بە پشتگیری یەکێتیی ئەوروپا ئەنجام درا، بە هاوبەشی کۆمەڵەی ئومێدی عێراقی (Iraqi Al-Amal Association) و پەیمانگای عەرەبی بۆ مافەکانی مرۆڤ (Arab Institute for Human Rights).
بەشداری لەم جۆرە گفتوگۆیە گرنگە، چونکە پاراستنی ماف و ئازادییە بنەڕەتییەکان تەنها بە یاسا بەدەست نایەت؛ بەڵکو پێویستی بە گفتوگۆی فراوان، بەشداریی دامەزراوە مەدەنییەکان و دەنگی شارستانییە جۆراوجۆرەکان هەیە.
گفتوگۆی کراوە، هەنگاوێکە بەرەو یاسایەکی دادپەروەرانەتر و کۆمەڵگایەکی زیاتر پارێزراو بۆ ماف و ئازادی.
پارێزەر گوڵان بختیار علی پارێزەری کۆمپانیای خانمانی یاسا