زانیاری یاسای بۆ هەمووان / معلومات قانونية للجميع

  • Home
  • Iraq
  • As Sulaymaniyah
  • زانیاری یاسای بۆ هەمووان / معلومات قانونية للجميع

زانیاری یاسای بۆ هەمووان  /  معلومات قانونية للجميع خدمة الاجتماعية

زانیاری گرنگ بۆ فەرمانبەرانی هەرێم: نوێترین بڕیار سەبارەت بە پلەبەرزکردنەوەفەرمانبەران و هاووڵاتیانی خۆشەویست،لەم نووسرا...
13/08/2026

زانیاری گرنگ بۆ فەرمانبەرانی هەرێم: نوێترین بڕیار سەبارەت بە پلەبەرزکردنەوە

فەرمانبەران و هاووڵاتیانی خۆشەویست،

لەم نووسراوەیەدا، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی گرنگی دەرکردووە سەبارەت بە هەژمارکردنی خزمەت و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران لە پلەی ١٠ تا پلەی ١.

گرنگترین خاڵەکانی ئەم بڕیارە:

دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوە: بڕیارەکە رێکارە کارگێڕییە پێویستەکان دیاری دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران، کە بۆ ماوەیەک ڕاگیرابوو.

خشتەی پلەکان: ئەم بڕیارە بەگوێرەی خشتەیەکی هاوپێچ کە لە نووسراوەکەدا ئاماژەی پێکراوە، پلەکان (لە پلە ١٠ تا پلە ١) و ماوەی پێویست بۆ بەرزکردنەوەیان دیاری دەکات.

لێژنەی تایبەت: بۆ ئەم مەبەستە، لێژنەی تایبەت لە فەرمانگەکان و وەزارەتەکان پێکدەهێنرێت بۆ پێداچوونەوە بە دۆسیەی فەرمانبەران و دیاریکردنی شایستەی پلەبەرزکردنەوە.

هەژمارکردنی خزمەتی پێشوو: بڕیارەکە چۆنیەتی هەژمارکردنی خزمەتی پێشوو و ئەزموونی فەرمانبەران بۆ پلەبەرزکردنەوە ڕوون دەکاتەوە.

بەرواری جێبەجێکردن: ئەم ڕێکارانە و کاراکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەکان لە بەرواری دەرچوونی ئەم نووسراوەوە جێبەجێ دەکرێن.

ئەم بڕیارە هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیرکردنی مافی فەرمانبەران و دابینکردنی شایستە داراییەکانیان. هیوادارین ئەم زانیارییانە بەسوود بن بۆتان.

07/08/2026

ــ زەواجی مسیار : بریتی یە لەوەی پیاوێک ئافرەتێک مارە دەکات بەشێوەیەک شەرعی وهەموو شەرت ومەرجەکانی تێدایه ، بەڵام ئافرەتەکە لەهەندێ مافی خۆی دەبورێت وەک : خانو ونەفەقە ، ومانەوە لەلای

یاسای باری کەسێتیی عێراقی (ژمارە ١٨٨ی ساڵی ١٩٥٩ی هەموارکراو) پێناسە یان بڕگەیەکی ڕاستەوخۆی نییە بە ناوێک بە ناوی "هاوسەرگیریی مسیار". بەپێی یاساکە، لەسەر جۆری گرێبەستەکە (مارەبڕین) دەکۆڵرێتەوە:

درەستبوونی گرێبەستەکە (صحة العقد): ئەگەر هاوسەرگیرییەکە هەموو ڕوکنە سەرەکییەکانی هاوسەرگیریی یاسایی و شەرعی تێدا بێت (سێغەی ئیجاب و قەبوول، شایەت، تۆمارکردن لە دادگا)، لەڕووی یاساییەوە بە هاوسەرگیرییەکی دروست و دانپێدانراو ئەژمار دەکرێت. . کەوابێت لەڕووی یاساییەوە بەوشێوەیە ئەنجام بدرێت کێشە دروست ناکات

ئەگەر پیاوێک ژنێکی هەبوو چوو بەنهێنی مسیاری ئەنجامبدا یاسا لە مبارەوە چۆن حکومی داوە ؟

لە یاسای باری کەسێتی لە هەرێمی کوردستاندا، هاوسەرگیریی دووەم (ژنھێنانەوە) بە توندی ڕێکخراوە. بۆ ئەوەی پیاوێک بتوانێت ژنی دووەم بهێنێت، دەبێت مۆڵەتی ڕاستەوخۆ لە دادوەر وەربگرێت بەپێی چەند مەرجێکی توند (وەک ڕەزامەندیی ژنی یەکەم لە دادگا، نەخۆشییەک کە ڕێگربێت لە ئەرکە هاوسەرییەکان، یان نەزۆکی، جێبەجێکردنی دڵنیایی لە دادپەروەری، و توانای دارایی).

ئەگەر پیاوەکە بەبێ وەرگرتنی مۆڵەتی دادگا و بەپەنھانی ژنی دووەم (حاڵەتی مسیارەکە) مارە ببڕێت، کردەوەکەی بە تاوان (جریمة) ئەژمار دەکرێت.

06/08/2026

لیژنەکانی ڕێکخستنی ناوشار (کە بە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت یان لیژنەکانی چاودێری و ڕێکخستنی بازاڕیش دەناسرێن) لە شارە گەورەکان و لەوانەش لە قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی کەرکوک، ڕۆڵێکی سەرەکی و گرنگ دەبینن لە جێبەجێکردنی ڕێنماییە کارگێڕی، تەندروستی و شارەوانییەکان. ئەم لیژنانە وەک نوێنەری قایمقامیەت و بە هاوبەشی لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەکان (وەک شارەوانی، تەندروستی، چاودێری بازرگانی، پۆلیس و ژینگە) کار دەکەن

ڕوونکردنەوەیەکی زۆر گرنگی دادگای باڵای فیدراڵی سەبارەت بە دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق + ئەنجوومەنی وەزیرانی هە...
03/08/2026

ڕوونکردنەوەیەکی زۆر گرنگی دادگای باڵای فیدراڵی سەبارەت بە دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق + ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم .

داگای باڵای فیدراڵی عێراق (بڕیاری ژمارە ۲۰۱/اتحادية/۲۰۲٦) بڕیارێکی مێژوویی و گرنگی داوە سەبارەت بە ماددەی (۸۰/سێیەم)ی دەستوور، کە پەیوەندیدارە بە بەخشینی دەسەڵات بە ئەنجومەنی وەزیران (حکومەت - دەسەڵاتی جێبەجێ کردن ) بۆ دەرکردنی (پەیڕەو و ڕێنماییەکان) بەمەبەستی جێبەجێکردنی یاساکان.

🔹 کورتەی بڕیارەکە بە چەند خاڵێک:

1️⃣ دەسەڵاتێکی ڕاستەوخۆی دەستوورییە:
دەرکردنی ڕێنمایی و پەیڕەو لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ جێبەجێکردنی یاساکان، دەسەڵاتێکی ڕاستەوخۆی دەستوورییە و پێویستی بەوە نییە لەناو خودی یاساکەدا دەقێک هەبێت کە ئەم دەسەڵاتەی پێ ببخشێت.

2️⃣ باڵادەستی دەستوور:
دەستوور سەروی یاسایە. واتە یاسای ئاسایی ناتوانێت دەسەڵاتێک کە دەستوور بەخشیوێتی بە ئەنجومەنی وەزیران کەم بکاتەوە چونکە دەستوور پلەی بەرزترە لە یاسا ئاساییەکان.

3️⃣ خاڵیی بوونی دەقەکانی یاساکە لەم دەقە کە بڵێت "ئەنجومەنی وەزیران مافی دەرکردنی ڕێنمایی هەیە"، ئەوە بەو مانایە نایەت کە ئەنجومەنی وەزیران ئەو مافەی نەماوە.

4️⃣ بەدیهێنانی پرەنسیپی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان:
پەرلەمان (دەسەڵاتی یاسادانان) یاسا دەردەکات، ئەنجومەنی وەزیرانیش (دەسەڵاتی جێبەجێکردن) بۆ ئەوەی بتوانێت ئامانجەکانی یاساکە بپێکێت، پێویستە ئامرازی بەگەڕخستنی لەدەستدا بێت کە ئەویش ڕێنمایی و پەیڕەوەکانی جێبەجێکردنە.

سەبارەت بە کاریگەری ئەم بڕیارە لەسەرحکومەتی هەرێمی کوردستان ....

بڕیارەکە لە ڕووی تیۆریی و پراکتیکییەوە پێگەی دەسەڵاتی کارگێڕی و جێبەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهێزتر دەکات؛ چونکە دەسەڵاتی دەرکردنی ڕێنمایی دەباتەوە سەر ئەرکی دەستووریی حکومەت، نەک ڕەزامەندیی یان دەق کاریی بەندەکانی ناو یاساکان

#قانون #دەستوور #عێراق

reklam .....بە سەرپەرشتی ڕێکخراوی پەروەردەی چیاکان  بە هەماهەنگی لەگەڵ پەیمانگای نۆڵجدەستپێکردن:  📅 ١/٨/٢٠٢٦ – ڕۆژی شەمم...
01/08/2026

reklam .....

بە سەرپەرشتی ڕێکخراوی پەروەردەی چیاکان

بە هەماهەنگی لەگەڵ پەیمانگای نۆڵج

دەستپێکردن:

📅 ١/٨/٢٠٢٦ – ڕۆژی شەممە ـ ڕۆژی دوشەممە

ڕۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت

تێچوو:تەواو بە خۆراییە
تێبینی:هاتن بۆ هەمووانە

کاتژمێڕ:۹ی بەیانی دەست پێدەکات

بەڕێوەدەچێت لەلایەن:

- بەرێز لێکۆڵەر بەکر قادر

- بەرێز پارێزەر شیراز شکاک

تەوەرە سەرەکییەکانی خولەکە:

- ناساندنی بنەما و سەرچاوەکانی یاسا

- یاسا و ڕۆڵی لە ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤدا

- مافەکانی مرۆڤ و بەرپرسیارێتییەکانی تاک

- یاسا و خێزان، یاسا و کار، یاسا و موڵک

- چارەسەرکردنی کێشە یاساییەکان بە شێوەی ئاشتییانە

- ڕێگری لە مەترسییە یاساییەکان

- بەرزکردنەوەی هۆشیاری یاسایی و

- مەسئولیەتی کۆمەڵایەتی

ناونیشان:زانکۆی نۆڵج(هۆڵی کۆنفرانس)
بۆ ناونووسین پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنە بکەن لە وەتسئەپ:‪07871123689

30/07/2026
بڕیاری نوێی ئەوقاف بۆ ڕێکخستنی مەراسیمی پرسە: هەنگاوێکی ئەرێنییە یان قورساییەکی کارگێڕییە لەسەر شانی خاوەن پرسەوە؟ ڕەخنە...
29/07/2026

بڕیاری نوێی ئەوقاف بۆ ڕێکخستنی مەراسیمی پرسە: هەنگاوێکی ئەرێنییە یان قورساییەکی کارگێڕییە لەسەر شانی خاوەن پرسەوە؟


ڕەخنە و هەڵسەنگاندنی بڕیارەکە
بە خوێندنەوەی ئەم دەقە کارگێڕییە، دەتوانین لە چەند ڕوویەکەوە هەڵسەنگاندنی بۆ بکەین:

قۆرخکردنی وتاردان و قورئان خوێندن: کە قورئان خوێندن دەبەستێتەوە بە بوونی (باجی ئەوقاف)، هەرچەندە ڕەنگە مەبەست لێی ڕێگریکردن بێت لە وتاری نادروست ، بەڵام لە ڕووی پراکتیکییەوە کێشە دروست دەکات. ڕەنگە مامۆستایەکی ئایینیی ناسراو یان کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی لە شارێکی ترەوە سەردانی پرسەکە بکات، بەم پێیە بێت ڕێگەی پێنادرێت چەند ئایەتێک بخوێنێت یان کورتە وتارێک پێشکەش بکات تەنها لەبەر ئەوەی باجی ناوچەکەی پێنەبێت.

تا چەند لەگەڵ واقیعی کۆمەڵایەتی کوردستاندا دەگونجێت؟

کاتی فەرمی و بەشداریکردن: دیاریکردنی کاتی پرسە بەو شێوەیەی کەلەبڕیاکەدا هاتووە لەگەڵ کاتی دەوامی فەرمانبەران و کاسبکاراندا تەواو یەکناگرێتەوە. بەشێکی زۆری هاووڵاتییان دوای کاتژمێر ٣:٠٠ یان ٤:٠٠ی عەسر دەتوانن سەردانی پرسە بکەن، کورتکردنەوەی کاتەکە دەبێتە هۆی دروستبوونی قەرەباڵغییەکی زۆر لە ماوەیەکی کورتدا.

پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و ڕێگەی دوور: کۆمەڵگەی کوردی پەیوەندییەکی خێزانی و عەشایەریی توندی هەیە و خەڵک بۆ هاوخەمی لە پارێزگا و قەزاکانی دیکەوە گەشت دەکەن. دانانی کاتێکی زۆر سنووردار، ڕەچاوی ئەو کەسانەی تێدا نەکراوە کە لە ڕێگەی دوورەوە دێن.
زانیاری یاسای بۆ هەمووان / معلومات قانونية للجميع یاسا-law وەزارەتی ناوخۆ - وزارة الداخلية زانیاری یاسایی یاسایی زانا مەولود هەورامی

ئایا  فەرمانبەر مافی هەیە  وێنەیەک لە وتەکانی لە قۆناغی لێکۆڵینەوەی کارگێڕیدا پێبدرێت ؟ وەڵامی ڕاستەوخۆ: نەخێر، فەرمانبە...
27/07/2026

ئایا فەرمانبەر مافی هەیە وێنەیەک لە وتەکانی لە قۆناغی لێکۆڵینەوەی کارگێڕیدا پێبدرێت ؟

وەڵامی ڕاستەوخۆ: نەخێر،

فەرمانبەری بانگهێشتکراو مافی ئەوەی نییە لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدا وێنەیەک (کۆپییەک) لە وتەکانی یان پەڕاوی لێکۆڵینەوەکە وەربگرێت.


ڕەتکردنەوەی فەرمی: وەک ئەندامی لیژنە یان سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە پێی ڕابگەیەنە کە ناتوانن وێنەی وتەکانی پێ بدەن چونکە پەڕاوەکانی لێکۆڵینەوە تا کاتی دەرچوونی بڕیاری کۆتایی بە نهێنی (سڕی) دەمێننەوە.

دەستەبەرکردنی مافی خوێندنەوە: پێی بڵێ: "تۆ مافی تەواوت هەیە پێش واژۆکردن، وتەکانت بە وردی بخوێنیتەوە بۆ ئەوەی دڵنیا بیتەوە لەوەی هەمان ئەو قسانەن کە کردووتە، بەڵام بردنە دەرەوەی کۆپی قەدەغەیە."

پاساو و بنەما یاساییەکان
ئەم مامەڵەیە پاڵپشتە بە بنەماکانی یاسای کارگێڕی و یاسای بەرزەفتی ( فەرمانبەرانی دەوڵەت ژمارە (١٤)ی ساڵی ١٩٩١ی هەموارکراو کە لە هەرێمی کوردستان کارپێکراوە:
یاسایی زانا مەولود هەورامی
زانیاری یاسایی یاسا-law

📌 پوختیەک دەربارەی  ڕەشنووسی هەمواری سێیەمی یاسای یەکێتی مافپەروەرانی عێراق (ژمارە ١٣٧ی ساڵی ١٩٨١)پێشەکی /هەموارکردنەوەی...
22/07/2026

📌 پوختیەک دەربارەی ڕەشنووسی هەمواری سێیەمی یاسای یەکێتی مافپەروەرانی عێراق (ژمارە ١٣٧ی ساڵی ١٩٨١)
پێشەکی /
هەموارکردنەوەی یاسای یەکێتی مافپەروەران هەنگاوێکی جەوهەرییە بۆ بەهێزکردنی پێگەی ڕاوێژکار و نوێنەرە یاساییەکان لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا، و پاراستنیان لە ژێر هەڕەشە و دەستوەردانە ئیدارییەکان.
چەند جیاوازیک لەنێوان ڕەشنوسە نوێیەکەو یاسا کۆنەکەدا بەدی دەکرێن گرنگ ترینیان :

پەیوەندی یەکێتی بە یاسادانان و یاساکانەوە:

یاسای بەرکار: تەنها پێشکەشکردنی ڕا و پێشنیاز بوو لەسەر داوای لایەنە فەرمییەکان.

هەمواری نوێ: بەخشینی سیفەتی شەریکی یاسادانان بە یەکێتی بۆ دەربڕینی ڕای پابەندکەر لەسەر پڕۆژەیاساکان، بەتایبەت یاسای پاراستنی فەرمانبەری یاسایی (قانون حماية الموظف الحقوقي).

2️⃣ تەوەری ئیمتیازات، پاراستن و دەرماڵەکان:

یاسای بەرکار: هیچ دەرماڵەیەکی دارایی بۆ فەرمانبەری یاسایی تەرخان نەکرابوو.

هەمواری نوێ: پێدان و پابەندکردن بە دەرماڵەی مانگانەی بڕاوە (لەژێر ناوی دەرماڵەی سەندیکایی/بدل مهنة) بۆ دادپەروەری لەگەڵ بەشەکانی تر وەک ئەندازیاران و پزیشکان.

پاراستنی یاسایی و (الحصانة):
یاسای بەرکار: تەنها لایەنی ڕێکخستنی ئیداری هەبوو، بێ پاراستنی سزایی و وەزیفی.

هەمواری نوێ: بەخشینی پارێزبەندی وەزیفی دەستبەجێ؛ بۆنموونە قەدەغەیە بەند کردن یان توقیف کردنیان یان یان لێکۆڵینەوەکردن لەگەڵ مافپەروەر بەهۆی دەربڕینی ڕای یاسایی مەگەر بە ڕەزامەندی یەکێتی مافپەروەران بێت.

دابەشکردنی زەوی نیشتەجێبوون:

یاسای بەرکار: دەقێکی پابەندکەر بۆ حکومەت و شارەوانییەکان نەبوو.

هەمواری نوێ: پابەندکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان بە دابینکردنی زەوی نیشتەجێبوون (کۆتا) بە شێوەی سەربەخۆ یان کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون بۆ مافپەروەران.

⚖️ دابەشکاری و بەراورد: بۆ کار و ئەرکی مافپەروەر لە هەرێم و بەغدا .

لە عێراق (بەپێی هەموارە نوێیەکە) لە عێراق
سەربەخۆیی فەرمانبەری یاسایی و پاراستن و پارێزبەندی گرەنتی کراوی هەیە واتە بەرپرسی ئیداری ناتوانێت گوشار دروست بکات. بەپێی یاسای ڕێکاری فەرمانبەران (ژمارە ١٤ی ساڵی ١٩٩١) و پەیڕەوی ناوخۆیی فەرمانگەکە.

دەرماڵەی تایبەت دەرماڵەی پیشەیی (بدل مهنة) و پاداشتی داوا سەرکەوتووەکانی دادگا ڕێکخراوە.
بەپێی یاسای مووچە و ڕێنماییەکانی وەزارەتی دارایی هەرێم دەرماڵەی بڕوانامە و جۆری کار دەدرێت.

نوێنەرایەتی لە دادگا پاراستنی دەستبەجێی یەکێتییەکەی هەیە لە کاتی وەستانەوە لەسەر مافی گشتی.
بەپێی (ڕاسپاردنی یاسایی) لەلایەن بەڕێوەبەر/وەزیرەوە کار دەکات.

ئایا ئەم حکومانە فەرمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە؟
لە ڕووی یاساییەوە: نەخێر، ئەم هەموارە ڕاستەوخۆ جێبەجێ ناکرێت لەسەر فەرمانگەکانی هەرێمی کوردستان، چونکە بەپێی بنەما دەستوورییەکان و دەسەڵاتی یاسادانانی هەرێم، پێویستە پەرلەمانی کوردستان ئەم یاسایە پەسەند بکات یان یاسایەکی تایبەت بە هەرێم بۆ بەرژەوەندی مافپەروەران دەربکات.

بەڵام لە ڕووی کردارییەوە: ئەم هەمواری نوێیە مۆدێلێکی پێشکەوتووە و دەکرێت وەک بنەمایەکی یاسایی بەهێز بەکاربهێنرێت بۆ داواکارییە پیشەییەکانی مافپەروەران لە هەرێمی کوردستان.

🛡️ چۆن دەستەبەری ماف و ئەرکەکانی کەسانی یاسایی کراوە؟
دەستەبەرکردنی مافەکان:

دابینکردنی دەرماڵەی شایستە و هاوتەریب لەگەڵ سەندیکاکانی تر (ئەندازیاران، پزیشکان).

ڕێگری لە سزادانی ئیداری یان دادگاییکردنی فەرمانبەری یاسایی بەهۆی دەربڕینی ڕای سەربەخۆیانەی یاسایی.

دەستەبەرکردنی مافی نیشتەجێبوون و ئاسانکاری دارایی.

دەستەبەرکردنی ئەرکەکان:

دروستکردنی کەشێکی ئارام بۆ بەرگریکردن لە سامانی گشتی و بەرژەوەندی دەوڵەت.

📢 بانگەوازێک بۆ هەموو مافپەروەران و فەرمانبەرانی یاسایی لە هەرێمی کوردستان!

کاتی ئەوە هاتووە بێدەنگی بشکێنین و بە شێوازێکی یاسایی و شارستانییانە داوای مافە ڕەواکانمان بکەین. چۆن دەکرێت فەرمانبەری یاسایی پارێزەری سەرەکیی سامانی گشتی و مافەکانی دەوڵەت بێت، کەچی خۆی لە سەرەتاییترین پاراستنی یاسایی، دەرماڵەی شایستە، و سەربەخۆیی ئیداری بێبەش بێت؟!

هەموارکردنەوەی یاسای یەکێتی مافپەروەران لە عێراق سەلماندی کە بەدەستهێنانی «پارێزبەندی وەزیفی» و «دەرماڵەی تایبەت بە پیشە» مەحاڵ نییە. داواکارین لە پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە ئەرک و مافەکانی مافپەروەران بە یاسایەکی تایبەت و سەردەمییانە بپارێزن و بڕیار لەسەر مافە دارایی و ئیدارییەکانمان بدەن.

ماف وەرگیراوە، نەبەخشراو! با هەموومان یەکدەنگ بین بۆ گەرەنتیکردنی کەرامەت و سەربەخۆیی پیشەیی مافپەروەران. ⚖️✨

#مافپەروەران

Address

As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when زانیاری یاسای بۆ هەمووان / معلومات قانونية للجميع posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category